تەقینەوەیەک لە عێراق لانیکەم ٧٦ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

0
2219

دۆینێ شەممە ١٥ی ڕەشەممە ترۆمبیلێکی مین ڕێژ کراو تەقیەوە و نزیک بە ٨٠ کەس کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

ئە وتەقینەوەیە لە شاری حیللەی عێراق ڕووی داوە و بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی عێراقی گەورەترین تەقینەوەیە کە تا ئێستا لەو پارێزگایە ڕووی داوە.

بەرپرسانی عێراقی دەڵێن ئەو تەقینەوەیە ٢٩ کوژراو و ٤٧ برینداری لێکەوتۆتەوە.

شایانی باسە کە لە دوو تەقینەوەی خۆ کوژی لە نزیک بە یەک مانگی ڕابردوودا لە  بەغدای پێتەختی عێراق، لانیکەم٧٠ کەس کوژران و نزیک بە ١٠٠ کەس بریندار بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.