Google search engine
ماڵەوە فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر ئەدەبیات مێهرەجانی خەڵاتی ساڵانەی “حۆسەین چەلەبی” لە شاری پاریس بەڕێوەچوو

مێهرەجانی خەڵاتی ساڵانەی “حۆسەین چەلەبی” لە شاری پاریس بەڕێوەچوو

0
2267

ڕۆژی کورد :
لە ڕێوڕەسمێک کە لە لایەن یەکیەتی خوێندکارانی ڕۆژئاوای کوردستان، لە شاری پاریس پێنەختی وڵاتی فەڕانسە بەڕێوەچوو خەڵاتی ساڵانەی هۆنەرمەند “حۆسەین چەلەبی” بە سەر چەن نووسەر و ڕووناکبیری ناوداری گەلی کورد دابەش کرا.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ئۆکتۆبر لە شاری پاریس ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی ساڵانەی هۆنەرمەند و شاعیری ناوداری باکووری کوردستان “حۆسەین چەلەبی” بە بەشداری باوکی ناوبراو ئەحمەد چەلەبی و ژمارەیەکی زۆر نووسەر و کەسایەتیی ڕۆناکبیری کورد و شارەداری پێشووی وان لە باکووری کوردستان ڕێزدار “فەیسەل کەسەر” و سەرۆکی پارتی پ.ی.د لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێز “شاهۆز حەسەن” بەڕێوە چوو و خەڵاتی ساڵانەی هۆنەرمەند حۆسەین چەلەبی لە لایەن باوکی ناوبراو و چەن کەسایەتیی و ڕووناکبیر بە سەر چەندین نووسەر و ڕووناکبیری کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان دابەش کرا.
سەرتای ڕێوڕەسمەکە بە وتاری یەکیەتی خوێندکارانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان و یادی شەهیدانی نوێی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا دەستی پێکرد. دواتر باوکی هۆنەرمەند حۆسەین چەلەبی ڕێزدار “ئەحمەد چەلەبی” وتاری خۆی پێشکەش بە ئامادەبووان و بەشداربووان کرد و هاوخەمیی خۆی دەربڕی بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان. دواتر هاوڕێی ڕۆژنامەوان “کاکشار ئۆرەمار” وتارێکی پێشکەش بە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرد و دواتر خەڵاتەکان لە لایەن باوکی هۆنەرمەند حۆسەین چەلەبی و کاکشار ئۆرەمار و چەن کەسایەتی دیکەوە پێشکەش بە نووسەران و ڕووناکبیرانی نەتەوەکەمان کرا کە لە ناو خەڵاتکراوەکان دا ئەتوانین ئاماژە بە ناوی “دوکتۆر ئیبراهیم سەیدۆ” و باوکی هۆنەرمەند حۆسەین چەلەبی و هۆنەرمەندی ناودار “مەعرووف” بکەین.
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکە دا چەن پارچە موزیکی کوردی بە بەشداری دوو گرووپی موزیکی باکووری کوردستان و خانمە هۆنەرمەندی ناوداری کورد لە پارێزگاری خۆراسان خاتوو “یەڵدا عەبباسی” پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
جێگای ئاماژەیە هاوڕێی ڕاگەیەندکار و بەرپرسی ناوەندەکەمان ناوەندی “ڕۆژی کورد” ڕێزدار “ئەردەڵان عەبدوڵایی” بەشداری ڕێوڕەسمەکەیان کرد و خەڵاتیان بە سەر چەن نووسەری براوەی خەڵاتەکان دابەش کرد و هاوکات ڕێپۆرتاژ و وێنەکانیان بۆ ناوەندەکەمان گواستەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکاردانەوە جیهانییەکان سەبارەت بە کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی، ڕێبەری داعیش
بابەتی دواترباڵوێزخانە و ناوەندە ئیسرائیلییەکان لە چەن وڵات، لە ترس و دڵەڕاوکێی هێرشی تێرۆریستەکانی ڕژیمی ئێران لە بارودۆخی ئامادەیی تەواو دان

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان