Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران مسباحی یەزدی: دەوڵەتی ڕووحانی نۆکەری ئەمریکایە

مسباحی یەزدی: دەوڵەتی ڕووحانی نۆکەری ئەمریکایە

0
2318

دوای ئەوەی کە ڕۆژی  چوارشەممە ١٩ی ڕەشەممە لە شاری یەزد، دژکردەوەی لێکەوتەوە و بەشێکی بەرچاو لە فەقێ و مەلا و حیزبووڵاهییەکانی ئەو شارە لە موسەلای شاری یەزد، بە دژی قسەکانی ڕوحانی و پێداهەڵگوتن بە خاتەمی، ڕێپێوانیان کرد و بە دژی حەسەن ڕوحانی و محەممەد خاتەمی، درووشمیان دا و لە ڕێپێوانەکانیاندا بە دژی ئاژاوەچیەکان درووشمایان دا و هەندێ پلاکاردیان بە دەستەوە بوو کە لەسەر نووسرابوو: داکۆکی کردن لە ئاژاوەگەر….. خەیانەتە بە ڕێبەر، ئەمڕۆ میسباحی یەزدی ـش بە دژی ڕوحانی و دەوڵەتەکەی دوا و کوتی ئەو دەوڵەتە نۆکەری ئەمریکایە.

محەممەد تەقی میسباحی یەزی لە قسەکانی خۆیدا کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی ڕەشەممە لە ماڵپەڕی (ئینتخاب) بڵاو بوونەوە ئاوا باس لە دەوڵەتی ڕوحانی دەکات: “مخابن لە ناو پیاوانی دەوڵەتدا نە باسی ئیسلام دەکرێ و نە باسی گەورەییەکانی ئیسلام، ئێستا باس باسی گەشەی ئابووری و پیویستی بەکار هێنانی تەکنەلۆژیایە و تەنانەت جار نا جار بە ئاشکرا دەڵێن نابێ خەم لە قیامەتی خەڵک بخۆین”.

یەزدی لە درێژەدا گوتی: پیاوانی دەوڵەت دەڵێن ئێمە بۆ ئەوەی کە ژیانێکی باشترمان هەبێ دەبی وەک ئەمریکامان لێ بێ بەڵام چونگە ئەو ێزەمان نییە وەک ئەوانمان لێ بێ کەواتە دەبێ نۆکەری ئەمریکا بکەین.

یەزدی هەروەها گوتی: “ئەوان بە بەردەوامی نوسخە بۆ خەڵک دەپێچنەوە و کردوویانە بە بنێشتەخۆشکە و دەلێن ئابلۆقەکان کۆسپی پێشکەوتنن و دەبێ بە هەر نرخێک بی ئەو گەمارۆیانە لاچن تەنانەت ئەگەر ئەوەی ئەمریکاش دەیڵێ دەبی قەبووڵی بکەین”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبۆ پشتیوانی لە یارسانەکان لە ئاڵمان و سویید و نوروێژ خۆپێشاندان بەرێوە دەچێ
بابەتی دواتریه‌کێتی وڵاتانی عه‌ره‌بی حیزبوڵای لوبنانی وه‌ک تیرۆریست ناو برد

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان