لە ڕۆژی ٨ی مارسدا چالاکانی سنە بانگهێشتی ئیتلاعات کران

0
856

بە پێی هەواڵێک کە بە دەست رۆژی کورد گەیشتووە، دۆینێ سێ شەممە ٨ی مارس، سیمین چایچی شاعیرو هەڵسووراوی کۆمەڵایتی و غالب و خالید حوسێنی ئەندامی کومیتەی ڕێکخستنی کرێکاران، موزەففەر ساڵح نیا و فواد زەندی هەڵسووراوی کرێکاری و چەند کەسێکی دیکە کە تا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە ناوەکانیانمان بۆ روون نیە، لەلایان ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگ کروان هەڕەشیان لێ کراوە کە رۆژی ژن واتە هەشتی مارس هیچ چالاکێکیان نەبێت.

لەو بانگ کرانەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا هەڕەشە لەو کەسانە کراوە کە لە ئەگەری ئەنجام دانی هەر چالاکییەک ڕووبەڕووی دژکردەوەی تووند لە لایەن ئەو ئیدارەوە دەبنەوە.

جێگای ئاماژەیە کە جەلیل محەمەدی هەڵسووراوی چالاکی کرێکاریش پێرێ لە لایان ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سنەوە دەست بەسەر کراوە و بۆ شوێنکی نادیار ڕاگوازراوە و تا ئێستاش هیچ زانبارییەک لە دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.