سیاسەتمەدارى کورد یاشار کایا کۆچى دواى کرد

0
556

یاشار کایا سەرۆکى پێشوى پارتى دێموکراسی (DEP) لە تەمەنى ٧٨ ساڵى لە شارى هەولێر کۆچى دواى کرد. یاشار کایا لە دایک بووى ناوچەى ئیدرى سەر بە پاریزگارى ئاگری باکورى کوردستانە.

یاشار کایا ژیانى سیاسی خۆى لە سەردەمى زانکۆ دەستى پیکرد کە لە لایەن دەوڵەتى تورکیە لە گەڵ ٤٨ هاورێی ترى لە سالى ١٩٥٩ دەستگیر کرا. دۆسیەى یاشارو هاوڕێکانى پتر لە ١٠ ساڵى خایاند.

لە سالى ١٩٩١ بووە سەرۆکى پارتى دێموکراسی (DEP) کە دواتر لە سالى ١٩٩٤ لە لایەن حکومەتى ئەوساى تورکیە هەڵوەشێنراوە دواتر چوو بۆ ئەوروپا لە بوە ئەندامى پارلەمانى کوردستان لە دەروە .

یاشار کایا خاوەنى ڕۆژنامەى نێرینا ئازاد  لە فرانکفۆرتى ئەلمانیا دەژی تا سالى ٢٠١٤  گەراوە تورکیە . لە ساڵانى دواى تەمەنى لە پەکەکە جیا بووە رەخنەى لە سیاسەتەکانى ئەو پارتەو لقەکانى دەگرت. ئەمرۆ بەیانى دلە گەورەکەى لە لێدان وەستا کۆچى دواى کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.