Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لاوێکی مەهابادی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

لاوێکی مەهابادی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

0
1149

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمی ئێران لە شاری مەهاباد لاوێکی کوردیان دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کردووە.


بە پێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد ، شەوی هەینی ١٤ی پووشپەڕ کاتژمێر ١١ی شەو هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری مەهاباد هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فەتاح ئەلیاسی و کوڕی گەورەی ناوبڕاو بە ناوی بێهنام ئەلیاسی یان قۆڵبەست و لە ڕێگەی لێدان و توند و تیژییەوە لە گەڵ خۆیان بردوویانە و ڕاپێچی گرتووخانەیان کردووە.


هێزەکانی ئیدراەی ئیتلاعات بە بنەماڵەی ئەلیاسییان ڕاگەیاندووە کە تەنیا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێپێچینەوەی لە گەڵ دەکرێ و دواتر ئازادی دەکەن.


بێهنام ئەلیاسی تەمەن 24 ساڵان لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعات دا دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراوە و سەرەڕای بە دوا داچوونی بنەماڵەکەی، ماوەی زیاتر لە حەوتوویەکە بێسەر و شوێنە و جێگە و چارەنووسی لە ناڕوونی دایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبوار ڕه‌خساندن بۆ وتووێژ لە گەڵ ڕژیمی ئیران و پێوەندی چوار پارتی سه‌ره‌كی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەڵ کۆماری ئیسلامی
بابەتی دواترپێتەختی ئامریکا میوانداری گەورەترین دانیشتنی “ئازادی ئایین” لە جیهاندا، بە بەشداری وەزیرانی زیاتر لە ١١٠ وڵات دەکات

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان