لاوێکی مەهابادی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

0
751

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمی ئێران لە شاری مەهاباد لاوێکی کوردیان دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کردووە.


بە پێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد ، شەوی هەینی ١٤ی پووشپەڕ کاتژمێر ١١ی شەو هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری مەهاباد هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فەتاح ئەلیاسی و کوڕی گەورەی ناوبڕاو بە ناوی بێهنام ئەلیاسی یان قۆڵبەست و لە ڕێگەی لێدان و توند و تیژییەوە لە گەڵ خۆیان بردوویانە و ڕاپێچی گرتووخانەیان کردووە.


هێزەکانی ئیدراەی ئیتلاعات بە بنەماڵەی ئەلیاسییان ڕاگەیاندووە کە تەنیا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێپێچینەوەی لە گەڵ دەکرێ و دواتر ئازادی دەکەن.


بێهنام ئەلیاسی تەمەن 24 ساڵان لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعات دا دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراوە و سەرەڕای بە دوا داچوونی بنەماڵەکەی، ماوەی زیاتر لە حەوتوویەکە بێسەر و شوێنە و جێگە و چارەنووسی لە ناڕوونی دایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.