ئێران یەكێكە لەو وڵاتە ئیسلامییە دەگمەنانەی ئاڵاهەڵگری شۆڕشەكەیەتی بۆ دەرەوەی وڵات و، دەسەڵاتدارەكانیشی خەونی ئەوە دەبینن ببنە سەركردەی هەموو وڵاتانی ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، كەچی لەوانەیە لە هیچ كام لە وڵاتانی ناوچەكەدا هێندەی ئێران مەشرووب نەخورێتەوە. ئێمە لێرەدا بەبێ ئەوەی بچینە سەر لایەنی باش و خراپی خورانەوەی مەشرووب پێویستە لەسەر هەندێ لایەنی ئەو هەواڵە رابوەستین و لە بەر تیشككەكەیدا هەندێ لایەنی دیكە لێك بدەینەوە:
عه‌لیڕه‌زا جه‌مشیدی، جێگری وه‌زیری دادی ئێران باس‌ی قاچاغی یه‌ک میلیارد دۆلاریی خواردنه‌وه ئه‌ڵكۆڵییه‌كان له‌م وڵاته‌داده‌کا.
عه‌لیڕه‌زا جه‌مشیدی قاچاغی مه‌شڕووب‌و خواردنه‌وه ئه‌ڵكۆڵییه‌كانی له ئێران به سه‌رشۆڕی‌و شووره‌یی بۆ کۆماری ئیسلامی زانیوه‌و ده‌ڵێ: ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی بچووك‌و که‌م نییه. ساڵی ڕابردوو بایی 1 میلیارد دۆلار مه‌شڕووب هاورده‌ی ئێران كراوه‌و خوراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك له نیزامی كۆماری ئیسلامی ناوه‌شێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كرانی خواردنه‌وه‌و كڕین‌و فرۆشتنی مه‌شڕووب له ئێران، به‌ڵام به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵێك له سه‌رچاوه مه‌ده‌نییه‌كان، زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س له ئێران له بازاڕی قاچاغی خواردنه‌وه‌ی ئه‌ڵكۆڵییه‌كان‌دا خه‌ریكی كارن‌و کاسبی ده‌که‌ن.
له حاڵێكدا كه له وڵاتانی ئورووپایی فرۆشتن‌و به كارهێنانی مه‌شرووب‌و خواردنه‌وه ئه‌ڵكۆڵییه‌كان بۆ لاوانی ژێر 18 ساڵ قه‌ده‌غه‌یه‌و كه‌سانێكیش كه له‌م قانوونه لابده‌ن، سزای قورسیان بۆ وه‌به‌ر چاو ده‌گرن، به‌ڵام له ئێران زۆرترین خواردنه‌وه ئه‌ڵکۆڵییه‌کان له‌لایه‌ن كه‌سانی 17 تا 35 ساڵ ده‌خورێته‌وه.
مەسەلەی قاچاخ لە ئێران‌دا تەنیا قاچاخی مادە كحوولییەكان ناگرێتەوە، بگرە پەلی كێشاوەتە قاچاخی ئینسان و ئەندامەكانی مرۆڤ هەتا دەگاتە بەقاچاخبردنی ئاسەوارە مێژووییەكانی وڵات و لەگەڵ ئەوەشدا ئەو لێشاوە كاڵایەی لە بەندەرەكانەوە بە نایاسایی لە دەرەوەڕا هاوردەی ئێران دەكرێت و كەسیش توانای ئەوەی نییە پێش بە قاچاخچییەكانی بگرێ.
قاچاخچێتی بە ئینسانەوە لە ئێران‌دا بەپێی بەڵگەنامەكان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قەجەرەكان و لە بەڵگەنامەكانی كتێبخانەی نیشتمانیی ئێران‌دا 30 هەزار بەڵگە لەسەر بەقاخبردنی ئینسان لەسەردەمی قەجەرەكاندا هەیە كە زۆرینەیان ژن بوون. پاش هاتنە سەركاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ئەو رەوتە هەر بەردەوام بووە و ئێستا بەرپرسانی رژیمی ئێران نایشارنەوە كە كچ و ژن لە ئێرانەوە بە قاچاخ دەبردرێنە دەرێ و وەك كاڵا كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێ، ئەگەرچی ئەوان تا ئێستا ئامارێكی وردیان لەو بارەیەوە نەخستووەتە روو، بەڵام بەشێكی زۆر لەو قاچاخچییانە ئەو كەسانەن كە تەنانەت مل بۆ یاساكانی ئێرانیش راناكێشن و كەسانی ملهوڕ و دەستڕۆیشتووی وڵاتەكەن.
لێرەدا پێویستە باس‌ی مەسەلەی قاچاخ و كوشتنی كۆڵكێشەكانی سەر سنوورە دەستكردەكەی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان بكەین.
شارەكانی سەردەشت و بانە و مەریوان و خانێ و خوارووی رۆژهەڵاتی كوردستان، لەچاو خەڵكی شارە فارسەكان لە هەموو ئیمكاناتێكی ژیان بێبەش كراون و هیچ رێگە و دەرەتانێكی ژیانیان بۆ نەهێشتراوەتەوە و بۆ بژێوی ژیانی خۆیان ناچارن مل بنێن بە مەیدانە مینەكانەوە و گیانی خۆیان بۆ پارەووەنانێكی خێزانەكەیان بخەنە مەترسیی مەرگەوە، كەچی رۆژ نییە نەدرێنە بەر دەسڕێژی گوللە و نەكوژرێن و بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی‌یش دەڵێن ئەوانە قاچاخچین و ئابووریی وڵات دەخەنە مەترسییەوە.
وردبوونەوە لەو مەسەلەیە، كە ئاخۆ بڵێی كێ ئابووریی وڵات بخاتە مەترسییەوە كۆمەڵێك پرسیاری ڵێ دەكەوێتەوە:
1ـ ئەرێ ئابووریی وڵات ئەو كەسانە دەیخەنە مەترسییەوە، كە دوو لەسەر سێی سامانی وڵاتێكی وا دەوڵەمەند دەدەن بە چەكوچۆڵ و پشتیوانی لە گرووپە تێكدەر و تیرۆرستییەكان، یان ئەوانەی ناچارن بۆ پارووە نانێك بە رێی مان و نەماندا بڕۆن؟
2ـ ئەرێ ئەو كۆڵكێشە ماڵوێرانانەی ئەوان ناویان ناون قاچاخچیخستوویانەتە ئابووریی وڵاتیانمەترسییەوە، یان ئەوانەی كە بەندەرگە و ئیسكلەی بەندەرەكان و تەنانەت فڕۆكەخانە گەورەكانیشیان بۆ فەرخە بەرپرسەكان خستووەتە سەرپشت بۆ ئەوەی كاڵای پێدا بێنن بەبێ ئەوەی گومرك بكرێ و تمەنێكیان پیتاك لێ وەرگرن.
3ـ ئاخۆ ئابووریی ئەوڵات ئەوم كۆڵكێشانە خستوویانەتە مەترسییەوە، یان ئەوانەی بە سووربوون و پێداگرتنەوە لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێرانیان گۆشەگیر كرد و بە دروستكردنی مەترسی بۆ سەر ئەمنیەتی جیهان كارێكیان كرد زیاتر لە دە ساڵ گەمارۆی ئابووریی بخەنە سەر؟