ڕۆژی کورد: بە گوێرەی هەواڵی هەواڵدەریی رۆیتێرز ڕۆژی هەینی27ی خاکەلێوە بە گوێرەی سێ سەرچاوە باسیان لە سەفەری دووبارەی قاسم سولیمانی فەرماندەی سپای قودسی کۆماری ئیسلامی بۆ مسکۆکردووە.
ئەو سەردانی دووبارەی قاسم سلێمانی بۆ چاو پێکەوتن لەگەڵ بەر پرسانی باڵای ڕووسیە ئەنجام دراوە.
پێشتر هەوالنێری فاکس نیوز لە هەواڵێک دا ڕایگەیاند بوو کە فەرماندەی ڵقی دەرەوەی سنوورەکانی سپای پاسداران بۆ چاو پێکەوتن لەگەڵ ویلادیمێر پۆتین سەرۆککۆماری ڕووسیە، سەردانی مۆسکۆی کردووە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی خاکەلێوە وتە بێژی کاخی کرملین، ڕایگەیاند، هیچ چاو پێکەوتنێک لە بەرنامەی سەرۆک کۆماری ڕووسیە دانەبووە.
پێدەچێ مەبەستی ئەو سەفەرەی قاسم سلێمانی ، ڕێککەوتن وتوووێژ لەسەر سیستەمی مووشەکی بەرگری ئێس300، بۆ تاران و هاوکاری سەربازی زیاتر ڵە نێوان ئەو دوو وڵاتە دا ئەنجام درابێ.
ڕاگەیاندنەکانی ئیران ڕۆژی دوو شەممە، 23ی خاکەڵێوەباسیان لەوەرگرتنی بەشی یەکەمی پەدافندی ئێس 300 بۆ ئەو وڵاتە کرد.
لەو بارەوە وتە بێژی وەزارتی دەرەوی ئیران ڕایگەیاندووە، بەشی یەکەمی ئەو گڕێبەستە زۆر بە باشی دەچتە پێش.
جاری یەکەم کە قاسم سلێمانی سەردانی ئێرانی کرد، کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردبوو کە تێیدا باس لە سەردانی قاسم سلێمانی بۆ مسکۆ و چاوپێکەوتن لەگەڵ ولادیمێر پوتین کرا.