Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران فەرماندەی پێشووی سوپای قودس: “ئێمە کۆبانی و هەولێرمان لەدەستی داعش رزگار کرد”

فەرماندەی پێشووی سوپای قودس: “ئێمە کۆبانی و هەولێرمان لەدەستی داعش رزگار کرد”

0
1354

رۆژی کورد: لە کاتێکدا وڵاتانی ناوچەی کەنداو خوازیاری کۆتایی هێنان بە دەستێوەردانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکەدان، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس، پێداگریی لەسەر چالاکیی ئەو هێزە لە وڵاتانی ناوچەکەدا کردەوە.
ئەحمەد وەحیدی، بەرپرسی ناوەندی توێژینەوەی بەرگری، لە بەرەبەری ساڵڕۆژی دامەزرانی سوپای تیرۆریستیی پاسداران ڕایگەیاندووە: “ئێمە نامانهەوێ هیچ وڵاتێ تووشی ئاڵۆزی ببێت، بەڵام ئەگەر ئەو کاتەی ئاڵۆزی دەستی پێکرد، هیچ ڕێگەیەک جگە لە بەرگری کردن نییە”.
سوپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران، بە فەرمانی خومەینی و بە مەبەستی “هەناردەکردنی ئینقلانی ئیسلامی” بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دامەزراوە.
هەواڵدەریی فارس لە زاری ئەو فەرماندەیەی پیشووی سوپای پاسدارانەوە نووسیویەتی: “کاتێ کۆبانی نزیک بوو بکەوێ، هەندێ وڵات لە مەودای چەند کیلۆمیتریی ئەو شارە بوون، بەڵام هیچ هەوڵێکیان بۆ ڕزگار کردنی نەدا و خەریک بوو کارەساتی مرۆیی لەو ناوچەیە دەهاتە ئاراوە، بەڵام یارمەتییەکانی ئێران و سووریا پێشی بەو کارەساتە گرت”.
ئەو لێپرسراوە نیزامییەی رژیم ئاماژەی بە هێرشی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان کردووە و سوپای قودسی بە هێزی ڕزگاریدەری شاری هەولێر لەقەڵەم داوە.
دوابەدوای دەستپێکردنی ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی سووریا، ڕژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ لیدانی ئەرتەشی ئازاد لە سەرەتادا بە شێوەی نهێنی و دواتریش پاش دروستبوونی داعش بە ئاشکرا هێزەکانی سوپای قودس و ئاوارە ئەفغانییەکانی بۆ پشتیوانی لە رژیمی ئەسەد رەوانە کردووە.
ئەحمەد وەحیدی تەیار کردنی جیهادییەکانی فەلەستینی بە کارێکی ئاسان وەسف کردووەو رایگەیاندووە کە ئەگەر ئەو خەڵکە بە ورەیە چەکدار بکرێن دەستکەوتی زۆر باشتری بەدواوە دەبێت.
وتەکانی فەرماندەی پیشووی ئە وهێزە تیرۆریستییە تەنیا پاش چەند رۆژ لە دوای پەسند کردنی بڕیارنامەیەک بە دژی رژیم ئێران و حیزبوڵلای لوبنان‌دا دێت کە تیایدا دەستێوەردانی رژیمی ئێران و پشتیوانییەکانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان بە جیگەی داخ لەقەڵەم درابوو.
دەستێوەردانی ئێران لە کاروباری وڵاتانی ناوچە، پەک خستنی ئاشتیی فەلەستین و ئیسرائیل و پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستتەکان، خاڵی جێی ناکۆک و مشتومڕی رژیمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی رۆژئوایی بووە، کە گومارۆی ئابووریی قورس و کەمەر شکێنی بۆ رژیمی ئێران بە دواوە بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووداخرانی سنوورکان، مانگرتنی بازاڕیانی “مەریوان و سەردەشت”یشی لێکەوتەوە
بابەتی دواتر“مام ھێمن”، قەڵادزێی شێعر پڕژێن کرد!/بەرز ڕاگرتنی یادی مامۆستا هێمن لە قەڵادزێ

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان