بە گوێرەى ئاژانسی پەیامنێر فیلمى ژیان لە سەر سنور لە بە رهەمهێنانى دەرهێنەرى ناودارى کورد بەهمەن قوبادى بەشدارى لە ڤیستیڤالى بەرلین دەکات. ئەمە نویترین کارى بەهمەن قوبادیە کە باس لە ژیانى پەنابەرى مندالانى سەر سنورى کوبانى و شنگال دەکات. ڤیستیڤاڵى بەرڵین یەکێک لە گرنگترین ڤیستیڤالەکانى بوارى سینامایە. فیلمى ژیان لە سەر سنور پێشتر لە ڤیستیڤالى بوسانى کوریاىى باشور بەشدار بوو کە پێشوازیەکى زۆر باشی لێکرابوو. چاوەروان دەکرێ کە ئەم کارەى بەهمەن قوبادى وەکو کارەکانى پێشوى خەلاتى زۆر لە ڤیستیڤالە جیاوازەکان وەربگرێت .