وەرگێڕلە سۆئێدییەوە/ حامید مائیلی
جان لاک فیلسوف و سیاسه‌توانێکی ئینگلیسی بووه و له29 مانگی ئاگوستی ساڵی 1632دا له “رینگ تاون” له‌دایکی بووه و له 28 ئۆکتوبری ساڵی 1704دا له “ئوئاتس” کۆچی دوایی کردووه. جان لاک که‌سایه‌تییه‌کی به‌رچاو وگرینگ بووه ده په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی ئیمپیریسیسم واته ئهزموونگرایی و لیبرالیزم و سیاسه‌ت. تێئۆرییه‌کانی جان لاک نه‌خشێکی یه‌کجار به‌رچاویان ده دامه‌زراندنی پێکهاته دیموکڕاتیکه‌کان له ئه‌مریکا و له ئوروپا دا گێڕاوه و نێوی به لاپه‌ڕه نهنووسراوهکان ده‌رچووه هه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه که سه‌رجه‌م بۆچوون و تێئۆرییه‌کانی له سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموون و تاقیکراوه‌کانی به‌ر له خۆی و سه‌رده‌می خۆی دانراون.نێوی به باوکی لیبڕالیزم ده‌رچووه و به‌رهه‌می سه‌ره‌کی سیاسی ئه‌و (دوو ڕه‌ساڵه‌تی ده‌وڵه‌ت) که به ئینجیلی لیبڕالیزم داده‌نرێ که ئه‌و نێوه تا ڕاده‌یه‌کیش پڕ به‌پێستی ناوه‌رۆکی کتێبه‌که‌یه.
بۆ هه‌وه‌ڵین جار “جان لاک” بوو که هەستی پێویستی مرۆڤایه‌تی به ئازادی کردووە وکردوویەتە وێردی سه‌ر زبانان، مافی خاوه‌ندارییه‌تی به مافێکی سروشتی مرۆڤ داده‌نا، پێیوابوو که ده‌وڵه‌ت ده‌بێ پاراستنی مافی ئازادی و مافی ژیان و مافی خاوه‌ندارییه‌تی شارۆمه‌ندانی خۆی به ئه‌رکێکی سه‌ره‌کی خۆی دابنێی و هه‌ر ده‌وڵه‌تێک ئه‌و ئه‌رکانه به جێ نه‌هێنێ هیچ پێناسه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بوونی پێوه‌دیار نییه. ئه‌و بۆچوونه‌ی جان لاک هه‌ر زوو ده نێو خه‌ڵکدا په‌ره‌ی هه‌ستاند و به‌دوای ئه‌ودا بزووتنه‌وه‌یه‌کی نوێی لیبڕالیزم هاته کایه‌وه، که بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش له فه‌ڕانسه ودواتریش له ئه‌مریکا. بنه‌مای ڕوانینی لیبڕاڵانه‌ی جان لاک له سه‌ر سروشتی مرۆڤ دامه‌زراوه. مافی سه‌ره‌تایی و ئه‌رکی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤ دووشتی پارێزراون که مرۆڤ چۆنێکی پێیخۆشبێ ده‌توانێ ژیانی خۆی دابڕێژێ وبه‌ڕێوه‌ی به‌رێ.
مرۆڤه‌کان بنه‌مای پێویستن بۆ دابینکردنی ئه‌وجووته پێناسانه. جان لاک له سه‌ر ئه‌و باوهڕهبووکه هیچ بۆچوونێکی ناسراو ونه‌گۆڕ له‌دایک نه‌بووه که پێمان نیشان بدا که ده‌بێ چۆن و چلۆن بژین به‌ڵکوو عه‌قڵ و تێگه‌ییشتنه که چاک وخه‌راپ پێکدهگرێ و هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ وبه پێی گونجاو ده‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه‌که، پێمانده‌ڵێ که ده‌بێ چۆن و چلۆن بژین. جان لاک پێیوابوو مرۆڤ بۆ پاراستنی خۆی ده‌بێ له عه‌قڵی خۆی کهلکوهربگرێ وئەوە به مافی خۆی بزانێ کە ده‌توانێ به پێی عه‌قڵ هه‌ڵوێست بگرێ،به‌ڵام ئه‌وه نابێ ببته به‌رهه‌ڵستێک له سه‌ر ڕێی یه‌کی دیکه که ببتە هۆی ئەوەیکە ئەویش نه‌توانی ئه‌وتۆ هه‌ڵوێستێک بگری. هیچکه‌س ئیزنی ده‌کار کردنی تۆبز یان تووند وتیژی به مه‌به‌ستی به‌رهه‌ڵست ساز کردن بۆ هه‌ڵسوکه‌وتی هیچکهسی دیکه‌ی نییه یان تۆبزی لێ‌بکا بیگۆڕێ و یان بیر وڕای خۆی به سه‌ردا داسه‌پێنێ.
“جان لاک” پێیوایه که ئێمه نه‌هاتووینه دونیایه که بۆ دابینکردنی مه‌به‌ستی خۆمان له یه‌کتر وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک، که‌لک وه‌ربگرین. جان لاک ده‌ڵێ، هه‌موو که‌س خاوه‌ن مافی سه‌ربه‌خۆیانه‌یه بۆ که‌لک وه‌رگرتن له‌ژیانی خۆی، له ئازادی خۆی،له هه‌رشتیکی که هه‌یه‌تی،به‌ڵام به مه‌رجێک تا ئه‌و جێگایه هیچ ئاسته‌نگێک بۆ ژیان، ئازادی، خاوه‌ندارییه‌تی خه‌ڵکی دیکه سازنهکا. خه‌ڵک چه هه‌ڵسوکه‌وتێک ده‌گه‌ڵ ژیان و ئازادی و که‌ل و په‌لی خۆیان ده‌که‌ن خۆیان خاوه‌نی خۆیانن و خۆیانن که بڕیارده‌ده‌ن. وه‌ک “جان لاک” ده نامیلکه‌یه‌کی به‌نێوی “له‌مه‌ڕ ته‌حه‌ممول” دا ده‌نووسێ: که‌سێک که له‌ڕێگای ڕاست هه‌تڵه ده‌بێ زه‌ره‌ره‌که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌رخۆی و هیچ زه‌ره‌رێکی بۆ که‌سێکی دیکه تێدا نییه. کورت و کرمانجی ماڵی قه‌ڵب سه‌ر به خاوه‌نییه‌تی.
خاوه‌ندارییه‌تی(مالیکییه‌ت) بنه‌مایه‌کی حقوقی سه‌ره‌کییه ده فه‌لسه‌فه‌ی جان لاک دا.
خاوه‌ن بوون به سه‌ر له‌ش وگیان ڕاستییه‌که هه‌موو ده‌بێ بیسه‌لمێنین که ئێمه سه‌باره‌ت و بۆ خاتری پێخۆشبوونی یه‌کی دیکه نه‌هاتووینه‌ته دونیایه،و ده درێژه‌ی تێئۆرییهکهیدا ئاماژه به‌وه ده‌کا که ئێمه مافی خاوه‌ندارییه‌تی ئه‌و که‌ل وپهلانهشمان هه‌یه که‌له ده‌ره‌وه‌ی له‌ش وگیانی ئێمه‌ن وله ده‌ورو به‌ری ئێمه‌دا بوونیان هه‌یه. ئه‌و وه‌ک نه‌ریت ئاماژه به‌وه ده‌کا که گۆی زه‌وی وەدیهاتووە و که‌وتۆته ده‌ست مرۆڤه‌کان تا که‌لکی لێوه‌ربگرن، نه به‌ومانایه که ئێمه به هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌ش هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌گه‌ل بکه‌ین به‌ڵکوو به‌و مانایه‌یه که مرۆڤه‌کان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که به‌گوێره‌ی خۆیان به مه‌به‌ستی خۆ پێژیاندن و پاراستن و چێ‌کردنی ژیانێک وێڕای وه‌یکه ده‌گه‌ڵ عه‌قڵ و کار وکاسبی گونجاو و شیاوی ئه‌وه بێ که مافی خاوه‌ندارییه‌تی لێبکه‌وێته‌وه.
هه‌مووی ئێمه مافی بوونی کارێک بۆ خۆبهخێوکردنمان هه‌یه، تا ئه‌و جێگایه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر تێکهلاویمان ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دیکه ئه‌و کاره نابێ خاوه‌نێکی دیکه‌ی ببێ.بۆ نموونه کاتێک هه‌موو له ته‌نیشت یه‌کتر خهرێکین خانووبه‌ره ساز ده‌که‌ین نابێ له سه‌ر مڵکێک سازی بکه‌ین که یه‌کیتر خاوه‌نێتی. یان نابێ زه‌وییه‌ک بکێڵین و به هی خۆمانی بزانین که خاوه‌نه‌که‌ی که‌سیکی دیکه‌یه. به کورتی نابێ ئێمه پهلدرێژی بکه‌یه‌نه سه‌ر جێگایه‌ک، هه‌رێمێک، شتێک که خاوه‌نه‌که‌ی که‌سێکی دیکه‌یه. جان لاک له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که تاک خاوه‌نی کار،گیان،ماڵ و له‌شی خۆیه‌تی و هه‌ر ئه‌و تاکه‌ش مافی که‌لک وه‌رگرتنی له‌به‌رهه‌م و داهات و ئاکامی ئه‌و شتانه‌یه که خاوه‌نیانه. مافی ده‌کارکردن وکهلکوهرگرتن له‌که‌ل وپه‌ل و شتگه‌لی شه‌خسی یان گۆڕینه‌وه‌یان یان ئاڵۆگۆڕ تێیاندا ته‌نیا به خاوه‌نیتی و به مڵکی شه‌خسی داده‌نرێن و هیچ که‌س وهیچ یاسایه‌ک بۆی نییه نکۆڵییان لێ‌بکا یان ده‌ستیان به‌سه‌ردابگرێ.
جان لاک پێیوایه بوونی ئێمه بە مانای بوونی مافی ژیان،مافی ئازادی،مافی خاوه‌ندارییه‌تی یە که ڕاستییه‌کی سروشتییه کە دەگەڵ مرۆڤەکان دێتە دونیایە کە نە هی دانە ونەهی وەرگرتنە بەڵکوو دەبێ کۆمەلگا و دەستەڵاتدارانی ئێعتڕافییان پێ بکەن و ڕێزیان لێبگیرێ و دەست درێژیان نەکرێتە سەر و سنوورە شەخسی و تاکەکان نەبەزێندرێن،به‌و واتایه که له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه سروشتی مرۆڤایه‌تی ئه‌و مافانه‌ی سه‌لماندووه.
ئێمه به بێ جێاوازی ده چ کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌ژین، یان خاوه‌ن چ دینێکین، یان سه‌ر به چ نه‌ته‌وه‌یه‌کین یان نێرێنهین یان مێیینهین خاوه‌ن ماف وئه‌رکی وه‌ک یه‌ک و به‌رابه‌رین، سه‌باره‌ت به‌وه‌یکه هه‌مووی ئێمه مرۆڤین. جان لاک ئه‌وه زۆر به ڕوونی ده کتێبی (ڕه‌ساڵه‌تی دووهه‌م) دا به ئاماژه به سه‌رچاوه چۆنیهتییهکانی سروشتی به بێ بوونی هیچ ده‌وڵه‌ت و وه‌ستۆ گرتنی هیچ ئه‌رکێک به ڕوونی نیشانیده‌دا که ئێمه سه‌باره‌ت به چییه که پێویستیمان به بوونی ده‌وڵه‌ت هه‌یه ته‌نانه‌ت ده‌وێدا پێداگری له سه‌ر ئه‌وه ده‌کا که ئێمه هه‌ر بۆیه‌شه مافی ده‌سته‌ڵات به سه‌ر دارایییه‌کان و خۆشمان‌دا هه‌یه چونکوو هه‌موو ئێمه بوونهوهرانێکین که خاوه‌ن عه‌قڵ و تێگهییشتوویین.
چۆنیه‌تی سه‌ره‌کی ڕه‌وتی سروشتی به لای جان لاکه‌وه کڕین وفرۆشتنی هاوبه‌شییانه‌ی دلخوازانه و به ڕه‌زایه‌تی لایه‌نه‌کانه و خۆپاراستنه له بۆچوونه ئاناڕشیستییانهی دژبه‌ری وڕهکهبهرایهتی یه‌کتری کردنی که له‌لایه‌ن هۆبس به بنه‌ما داده‌نرێ .به‌ڵام گرفتی بنه‌ڕه‌تی که هێشتا هه‌ر له‌گۆڕی ده‌مێنێ ئه‌وه‌یه که هه‌ن تاقمێک تاوانبار و سه‌ره‌رۆ که مافی ڕه‌وای خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ریان له‌به‌رچاو ناگرن که ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت و جێی مه‌ترسییه ده کۆمه‌لگادا. جا به مه‌به‌ستی پاراستنی هێمنایه‌تی و ئه‌منییه‌ت ده کۆمه‌لگادا بوونی ده‌وڵه‌تێکی یاسایی بۆ نه‌هێشتنی سه‌ره‌ڕۆیی و مل ئه‌ستووری و گهڵهگایهتی له لایه‌ن تاوانبارانه‌وه به پێویست ده‌زانێ.له ڕوانگه‌ی جان لاکه‌وه ته‌نیا ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت بریتین له: دامه‌زراندنی دادگاکان، پۆلیس، وپاراستنی وڵات،واته هه‌ر ئه‌و ویسته‌ی کهلیبڕاڵه کلاسیکه‌کان داوای ده‌که‌ن یانی (ده‌وڵه‌تی دارۆغه‌ی شه‌و).
ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ژیان، دارایی و سامان، ئازادی خه‌ڵک له‌ڕاست ده‌ستدرێژکه‌ران و پهلهاوێژان بۆسه‌ر سنووره شه‌خسییه‌کانی شارۆمه‌ندان بپارێزێ. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ده‌وڵه‌ت خۆشی مافی ئه‌وه‌ی نییه ببته هێرشکه‌ر و بهرتهسکهرهوه له ژێر نێوی پاوانکردن و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادیی ده‌ربڕینی بیر وڕا و بۆچوونه‌کان. یان ئاسته‌نگ له ڕاست جووڵانه‌وه‌کان ساز بکا،یان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و که‌ل وپه‌لانه‌ی خه‌ڵک دابگرێ که به دوور له توانایی پاراستنی خه‌ڵکن .شارۆمه‌ندان نه‌ته‌نیا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ببنه چاوه‌دێرێک به سه‌ر تاوانباراندا، به‌ڵکوو ده‌توانن چاوه‌دێریان به سه‌ر ده‌وڵه‌تیشه‌وه ببێ جا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بێ ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی دابه‌شکراو بێ.
خه‌ڵک ده‌بێ به سه‌ر به‌رپرسانی یاسادانه‌ر چاوه‌دێریان ببێ،ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه که زۆرینه هه‌ر چۆنێکی پێیانخوشه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و هه‌ڵوێست بگرن.ده‌وڵه‌ت بۆیه پێکهاتووه که مافی خه‌لک بپارێزێ.ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌وڵه‌ت ده‌وبواره‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو یان مافه‌کان پێشێل بکا،وه‌ک جان لاک ده‌ڵێ: ده‌بێ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی که ده نێوان کۆمه‌لگا وده‌وڵه‌تدا هه‌یه پۆچه‌ڵ بکرێ و هەڵبوەشێتەوە . لێره‌یه که خه‌ڵک مافی سه‌ربزێوییان هه‌یه تا ئاڵترناتیوێکی نوێ له جێی دەوڵەتی لە گۆڕێ دابنێن. هه‌ر ئه‌و تیئۆرییه شۆڕشگێڕانه‌یه که جێکه‌وت و شۆڕشه مهزنهکەی ئه‌مریکای ده سه‌ده‌کانی 17 دا لێکه‌وته‌وه.