Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران فڕۆکەیەکی ئێرانی لە جۆری F7 کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی ئێرانی لە جۆری F7 کەوتە خوارەوە

0
1292
بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی سەربە ڕێژیم، ئەم فڕۆکەیە لە جۆری F7 و بەرهەمهێنراوی ئامریکا بووە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی بڵاوبۆوە لە هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕژیم، ئەم فڕۆکە شەڕکەرە F7ە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوار‏شەممە، ٨ی بانەمەڕ لە پایەگای هەشتەمی ڕاوکردنیی هێزی هەوایی ئەرتەش لە ئیسفەهان، فڕینی خۆی بە مەبەستی ڕاهێنانی  دەست پێ کردووە و پاش ماوەیەکی کورت، بەهۆی کەموکووڕیی تەکنیکییەوە، تووشی کێشە بووە و کەوتۆتە خوارەوە، بەڵام هەردووک فڕۆکەوانەکەی، بە پەڕەشووت خۆیان ڕزگار کردووە.

لە ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ـی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیدا هاتووە؛ ئەم فڕۆکە شەڕکەرە بە ٢ سەرنشینەوە کاتژمێر ٩ و ١٥ خولەکی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە فڕۆکەخانەی “شەهید بابایی”  هەستاوە و کاتژمێر ٩ و ٥٨ خولەک لە شاخەکانی “نائین”(واتا لە ٤٠ کیلۆمیتریی شاری نائین) کەوتۆتە خوارەوە.

ئەم ڕاپۆرتە ئەوەشی زیاد کردووە کە ئەم فڕۆکە شەڕکەرە بەرەو گۆڕەپانی “تیر ئەنارەک” هەستاوەتەوە و دەشڵێت کە بەهۆی چۆڵەوار بوونی شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، ئەم ڕووداوە هێچ خەسارێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

 222 1111 14581 111111

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

  • تاگەکان
  • f7
بابەتی پێشووناڕوونیی چارونووسی وێنەگرێکی کورد دوای ١٠٠ رۆژ دەستبەسەری
بابەتی دواتربۆمبارانی نەخۆشخانەی حەلەب ٣٠ کوژراوی لێکەوتەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان