بۆمبارانی نەخۆشخانەی حەلەب ٣٠ کوژراوی لێکەوتەوە

0
785

بۆمبارانی هەوایی  نەخۆشخانەی شاری حەلەب لەلایەن هێزەکانی ڕژیم ـی سووریە، ٣٠ کوژراوی لێکەوتەوە.

ڕۆژی کورد: چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی بانەمەڕ (٢٨ی ئاوریل)، ڕایگەیاند کە هێرشی هەوایی شەوی ڕابردوو بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە حەلەب ٣٠ کوژراوی لێکەوتەوە کە لە ناویاندا ٣ منداڵ و دوکتورێک هەیە.

بەپێی ئەو راپۆرتە، نەخۆشخانەی قودس لە شاری حەلەب کە لە ژێر کۆنرۆڵی دژبەرانی ئەسەد دایە، دۆینێ شەو لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژی ـی ئەسەد لە سووریە درایە بەر ئامانج.

چاوەدیری مافی مرۆڤ ـی سووریە هەروەها دەڵێ کە لە ماوەی ٦ ڕۆژی رابردوودا، بە هۆی بۆمبارانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی دوریە و ڕووسیە ١٢٦ کەس کوژراون.

هەروەها دۆینێ چوارشەممە ٨ی بانەمەڕ، وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان، بۆمبارانی هەندێک ناوچەی لە حەلەب لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووریە وڕووسیەی مەحکووم کرد، ئاڵمان ئەو بۆمبارانانە بە پێشێل کردنی ئاشکرای ئاگربەست لە سووریە ناو برد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووفڕۆکەیەکی ئێرانی لە جۆری F7 کەوتە خوارەوە
بابەتی دواترخامنەیی: ئەمریکا گەمارۆکانی تەنیا لەسەر لاپەڕە لابردوون ئەگینا لە جێی خۆیانن

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.