شێركۆ ئەلیاسی، وەرزشوانی کورد، پلەی یەكەمی لەشجوانی بە دەست هێنا

0
1551

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی کومیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێشبڕكێی وەرزشی لەشجوانی لە ئاستی جیهان لە ڕۆژانی ٤ و ٧ ی مانگی مای٢٠١٦، (١٨ و ١٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی) لە شاری سانتا سووسانەی ئێسپانیا بەڕێوەچوو.

پێشبركێكە لە چەند ئاستی جیاوازدا بەڕێوە چوو و لاوی كورد شێركۆ ئەلیاسی لە هەموە پێشبركێكەكاند پلەی یەكەمی بەدەست هێنا و لە كۆتا پێشبركێدا کە ڕۆژی ٩ی مانگی مای بەڕێوەچوو، شێركۆ ئەلیاسی توانی پلەی یەكەم لە سەر ئاستی جیهان بۆخۆی مسۆگەر بکات.

شایانی باسە شێركۆ ئەلیاسی مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە پێشبركێی لەشجوانی كە لە شاری لاهتی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو، پلەی یەكەمی لە سەر ئاستی وڵاتانی سکاندیناوی و هەموو ئاستی ئوروپا بەدەست هێنا و لە ١٧ ئاوریلی ئەمساڵدا (٢٠١٦ی زایینی)، لە پێشبركێی هەڵبژاردنی نوێنەری فینلاند بۆ پێشبركێی جیهانی لە ئیسپانیا  وەك نوێنەری فینلاند هەڵبژێردرا.

شایانی ئاماژەیە، شێركۆ ئەلیاسی خەڵكی شاری سەرپێڵ زەهاوەی سەر بە پارێزگای کرماشان لە کوردستانی خۆرهەڵاتە و ئێستا دانیشتووی وڵاتی فینلاندە، ناوبراو لە كوردستان وەرزشوانی تیمی وەرزشی زۆرانبازی (كشتی گیر) بووە.

sherko_aliyasi_3

sherko_aliyasi_2

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.