شه‌وی یه‌ڵدا و له‌ دایك بوونی ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد

0
2004

ڕۆژی كورد :
شه‌وی چله‌ یان شه‌وی یه‌ڵدا دریژترین و پیرۆزترین شه‌وی ساڵه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد چونكه‌ له‌و شه‌وه‌دا بلیمه‌تێك له‌ دایك بووه‌ كه‌ ساڵانی دواتر مێژوویه‌كی پرشنگدار و دره‌وشاوه‌ی له‌ مێژووی كورد دا بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد و ناوی به‌رز و پیرۆزی دوكتۆر قاسملوو ساڵیانێكی زۆره‌ بووه‌ته‌ مه‌شخه‌ڵانی ڕێگای ئازادی و دێموكراسی بۆ گه‌لی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێران.

زیاتر له‌ چه‌ن هه‌زار ساڵه‌ كه‌ درێژترین شه‌وی كۆتایی مانگی سه‌رماوه‌ز و ده‌سپێكی وه‌رزی زستان له‌ ناو هه‌موو نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌كانی ئێران وه‌كوو بۆنه‌یه‌كی مه‌زن پیرۆز ده‌كرێت و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ خۆی كۆمه‌ڵێك ڕێوڕه‌سمی پیرۆزی هه‌یه‌ و پابه‌نده‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنیان له‌و شه‌وه‌دا وه‌كوو كۆبوونه‌وه‌ به‌ ده‌وری یه‌كتری و خواردنی شووتی و هه‌نار و سنجوو له‌ گه‌ڵ چه‌ره‌سات و نوقڵ و نه‌بات و شیرینی و نه‌قڵ و قسه‌ی خۆش كه‌ به‌ شه‌وی چله‌ یان شه‌وچه‌له‌ یان شه‌وی یه‌ڵدا ناسراوه‌.
به‌ڵام بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌و شه‌وه‌ ڕووناكترین و مه‌زنترین شه‌وی ساڵه‌ جیا له‌ ڕێوڕه‌سمه‌ دێرینه‌كانی ده‌سپێكی چله‌ی زستان و ئایین و بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه‌ هه‌موو ساڵێك به‌ ڕێز و خۆشه‌ویستی پیرۆز ده‌كرێت، له‌ دایك بوونی دوكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو كوڕی مۆحه‌ممه‌د خانی وسووق له‌ وه‌ها شه‌وێك دا له‌ ساڵی ١٣٠٩ی هه‌تاوی له‌ شاری ورمێ كه‌ دواتر و له‌ ساڵه‌كانی دوای شۆڕشی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران وه‌كوو سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، پیرۆز بوونی ئه‌و شه‌وه‌ی لای نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ تایبه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاتر و به‌ شكۆتر كردووه‌ و بۆن و تامێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌خشیوه‌ به‌و شه‌وه‌ مه‌زنه‌ی ساڵ. ڕێبه‌رێك كه‌ ساڵانی دواتر وه‌كوو كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر مه‌زن له‌ ڕۆژئاوا و له‌ وڵاتانی ئه‌وروپایی بوو به‌ خاوه‌ن ناو و پێگه‌یه‌ك و تا ئیستاش ناوی له‌ مێژووی كورده‌واری و هه‌موو سیسته‌مه‌ سكۆلار و دێموكراسییه‌كانی هه‌موو جیهان ده‌دره‌وشێته‌وه‌. ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ نووسراوه‌ و كتێبه‌كانی تا ئێستاش به‌ زیاتر له‌ ١٨ زمانی زیندووی دونیا وه‌رگێردراوه‌نه‌ته‌وه‌ و وه‌كوو وانه‌ی دێموكراسی له‌ زانكۆ مه‌زنه‌كانی وڵاته‌ ئه‌وروپاییه‌كان ده‌وترێنه‌وه‌ و دووپات ده‌كرێنه‌وه‌.
ناوه‌ندی ڕۆژی كورد وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن و خزمه‌ت به‌ مێژوو و به‌ها پیرۆزه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌و شه‌وه‌ مه‌زنه‌ له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو دێموكراسیخوازنی جیهان پیرۆز ده‌كات و هیوادارین دیمۆكراسییه‌ت و سۆسیالیزمی دێموكراسی ببێته‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ هه‌موو دونیا تا ڕزگار بوونی یه‌گجاره‌كی و ده‌رچوون له‌ ژێر ده‌سه‌ڵات بوون و ئازادی هه‌تاهه‌تایی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئاخافتنی نوێنه‌رانی ئێران و ئامریكا له‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
بابەتی دواتردیاریكردنی كچه‌ په‌نابه‌رێكی كورد و بنه‌ماڵه‌كه‌ی وه‌كوو په‌نابه‌ری سه‌ركه‌وتوو له‌ وڵاتی توركیه‌

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.