شه‌وی شه‌ممه، 3ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1394ی هه‌تاوی، شاعیری هه‌ست ناسک “حوسێن ره‌حیمی ئه‌قده‌م” خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت، له شاری سلێمانیی باشووری کوردستان به چه‌قۆ هێرشی کرایه سه‌ر و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، به هۆی سه‌ختیی برینه‌کانییه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
به پێی هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ناوبراو له لایان سێ که‌سه‌وه به چه‌قۆ هێرشی کراوه‌ته سه‌ر و له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام تا ئێستا هۆکاره‌که‌ی ئاشکرا نه‌بووه و هه‌روا له به‌دواداچووندان.
“سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د” گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانییش رایگه‌یاندووه که تاوانباران ده‌ستبه‌سه‌ر کراون، به‌ڵام تا ئێستا نه‌زانراوه که هۆکاری کوشتنه‌که چی بووه. لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن و په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و که‌یسه کراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه “حوسێن ره‌حیمی ئه‌قده‌م” یه‌کێک له شاعیره هه‌ست ناسکه‌کان و که‌سایه‌تییه خۆشناوه‌کانی شاری سه‌رده‌شت بوو و له ناو توێژی رووناکبیران و هونه‌رمه‌ندان و شاعیران‌دا جێگه و پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌بوو.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران شاعیرێکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات له شاری سلێمانی به چه‌قۆ هێرشی کرایه سه‌ر و...