٤٣ ساڵ ژانی به‌رده‌وام به‌شێك بووه له ژیانی شه‌و و ڕۆژی ، ئه‌و كچه‌ی له وێنه به‌ناوبانگه‌كه‌ی شه‌ڕی ڤیێتنام به له‌شێكی ڕووت و سووتاوه‌وه ڕا ده‌كا و هاوار ده‌كا . وێنه‌گری به‌ناوبانگ نی‌ك ئووت ، پاش گرتنی ئه‌و وێنه‌یه كیم فووك ی گه‌یانده نه‌خۆشخانه و له ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌ش دا پێوه‌ندی له گه‌ڵ نه‌پچڕاندووه ، وێنه‌كه به ناوی «كچی ناپاڵم » ناوبانگی ده‌ركرد و نی‌ك ئووت خه‌ڵاتی پوولیتزێر ی پێ وه‌رگرت ، بڕیاره كیم فووك هاوڕێیه‌تی نی‌ك بكا بۆ ده‌رمان و چاره‌سه‌ری ، هه‌ر چه‌ند ماوه‌ی چاره‌سه‌ریه‌كه زۆر ده‌خایه‌نێ به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ .
كیم فووك له سه‌رده‌می شه‌ڕدا مافی په‌نابه‌ریی سیاسی له كانادا وه‌رگرت و له‌و وڵاته ده‌ژی و به‌رده‌وام له ژێر چاوه‌دێریی پزیشكی دابووه ، مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه ژانی برینه‌كانی كیم فووك زۆر به ئاسانی ناشكێن چونكه ئه‌عسابی پێستی ئه‌و زۆر به تووندی زه‌ربه‌یان دیتووه . ئێستاش دوكتوره‌كه‌ی كیم پێشنیاری پێداوه كه به خۆڕایی چاره‌سه‌ری بكا . ئه‌و بۆ ده‌رمانی برینه‌كانی و بۆ چاره‌سه‌ری بڕیاره چه‌ندین ده‌وره له ژێر ده‌رمانی له‌یزێری دابێ ، ئه‌گه‌ر بڕیار بایه كه كیم بۆ خۆی خه‌رجی ده‌رمانه‌كه‌ی بدا بۆ هه‌ر ده‌وره‌ی ده‌رمانی نزیكه‌ی ١٥٠٠ تا ٢٠٠ دۆڵاری خه‌رج هه‌ڵده‌گرت ، كیم له‌و بابه‌ته‌وه ئه‌ونده خۆشحاڵه له ڕۆژانه فرمێسك ده‌ڕێژێ و ده‌ڵێ كه بۆ كێشانی ژانی برینه‌كانی له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو دا زۆر جار له بیر و زه‌ینی دا وای هه‌ست كردووه كه كاتێ ده‌چێته به‌هه‌شت ئیتر ژان و برینی نامێنێ ، به‌ڵام ئێستا له سه‌ر زه‌وی به‌هه‌شتی بۆ ئاماده كراوه ، ڕه‌وتی ده‌رمانی له‌یزێریی كیم له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه
سه‌رچاوه : نیۆیۆرك تایمز