شاعیرێكی کوردی خۆراسان کتێبی “گۆلیل”ی چاپ و بڵاو کرده‌وه‌

0
4140

کتێبی شێعری “گۆلیل” لە نوسینی بیژەن ئەقدەسی شاعیری کوردی خۆراسانی چاپ و بڵاوکرایەوە.

شێعرەکانی شاعیری گەورەی نەتەوەی کورد بیژەن ئەقدەسی لە پرتوکێکدا بە ناوی گۆلیل بە زمانی کوردی کرمانجی و بە دوو رێنوسی لاتین و ئارامی لە ٣٣٦ لاپەرەدا چاپ کرا.

لەو کتێبەدا شاعیر بە زمانێکی شاعرانە دەرد و مەینەتەکانی کوردەکانی خۆراسان بە زمانی شیرینی کوردی نوسیوە و لە زۆربەی شێعرەکانیدا ئاماژە بە وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری کوردەکان کردووە.

بیژەن ئەقدەسی شاعیر و نووسەری کوردی خەڵکی شاری شیروان لە باکووری خۆراسانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوو١٣ ئەندامى دیکەى سوپاى پاسداران لە سوریە کوژران
بابەتی دواترولایەتى لە مۆسکۆ: هەموو هەوڵمان دەخەینە گەڕبۆ پاراستنى یە کێتى خاکى عێراق و سوریە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.