عەلى ئەکبەرى ولایەتى ڕاوێژکارى خامنەى بۆ کاروبارەکانى نێو نەتەوەى لە سەفەرێکى چەند ڕۆژە سەردانى مۆسکۆى کرد و لە گەڵ پوتین و بەرپرسەکانى ترى ئەم وڵاتە کوبووە.
لە دیدارێک کە لە باڵوێزخانەى ئێران لە موسکۆ لە گەڵ ڕاوێژکاران و کارناسانى سیاسەتى ناوچەى دا ڕێکخرابوو ڕایگەیاند ئێران بە هەموو شێوەیەک هەوڵى تیکدانى پلانى ڕۆژئاوا بۆ دابەش کردنى خاکى عیراق و سوریە دەدات وباس لە هاوکاریەکانى ئێران و ڕوسیە لە ناوچەدا لە هەموو بوارەکان دا کرد.
لەم چەند ڕۆژى دواى دا ئەوە جارى دوهەمە کە ولایەتى باس لە دابەش بوونى وڵاتانى دراوسێی بە تایبەتى عێراق دەکات و جەخت لە دژایەتى ئێران بە هەموو شێوەیەک لە گەڵ وەها ئەگەرێک دا دەکاتەوە. بەڵام ئەمجارە لە مۆسکۆ دواى دیدارى لە گەل بەرپرسانى ئەو وڵاتە وەکو دو هاو پەیمان لە ناوچەدا مانای تایبەتى خۆى هەیە.