Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سەقز: مەئموورانی ڕژیم لە ناو شار تەقەیان لە کاسبکارانی کورد کرد

سەقز: مەئموورانی ڕژیم لە ناو شار تەقەیان لە کاسبکارانی کورد کرد

0
965

تەقە کردن لە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد (کە لە ئێران بە قاچاغچی ناسراون) بەردەوامە، ئەوە لە کاتێکدایە، مین بە بەردەوامی هەڕەشەیە بۆ سەر گیانی کاسبکران و کۆڵبەرانی کورد.

بەپێی هەواڵێک کە لە شاری سەقزی کوردستانی خۆرهەڵاتەوە بە ڕۆژی کورد گەیشتووە،  کاتژمێر ۱ونیو نیوەڕۆی ئەمۆ سێ شەممە، رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، له مەیدانی “یادبود” لە شاری سەقز، هێزی ئێنتزامی و کالای قاچاقی سەقز تەقەیان له ماشێنی ۳ ئێفی کاسبکارانی کورد کردووە.

شایەت حاڵێک لە شاری سەقزەوە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: ئەو تەقە کردنە لە ماشێنی کاسبکاران لە ناو شاردا لە کاتێکدا بووە کە شەقامەکان زۆر قەرەباڵغ بوو. بەڵام هیزی بەناو ئێنتزامی ڕەچاوی هیچ یاسا و ڕێسایەکی نەکرد.

لە درێژەی ڕاووڕووتی هێزە ئینتزامی و کالای قاچی شاری سەقز، له مریدانی بەر گاراج، ماشینەکه، بە هۆی تەقەی هیزەکانی ڕژیم، لاستیکەکانی تەقی و مەئموورەکان هەڵیان کوتایه سەر ماشێنەکه بەڵام خەڵکی ناو شاری سەقز لێیان وەدەست هاتن پاش لێدانیان و شکاندنی چه کی یەکێ له مەئموورەکان و دڕاندی جلووبەرگیان، ماشینەکەیان دەرباز کرد.

پیویست بە ئاماژەیە کە دوای ئەو ڕووداوە، پاش چەند خولەکێک هێزی نوێ هاتووە بۆ شوێنەکە بەڵام خەڵک بڵاوه ی کردبوو وه ماشینەکه ش قووتار ببوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشرۆڤەیەک لەسەر دۆخی ئێستای کوردستانی باشوور/وتووێژ لەگەڵ کاوە شێخ عەبدووڵا
بابەتی دواترکومیسیۆنێکی ئەمریکایی: لە دەسەڵاتداریی رۆحانیدا دۆخی ئازادیی مەزهەب خراپتر بووە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان