Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران کومیسیۆنێکی ئەمریکایی: لە دەسەڵاتداریی رۆحانیدا دۆخی ئازادیی مەزهەب خراپتر بووە

کومیسیۆنێکی ئەمریکایی: لە دەسەڵاتداریی رۆحانیدا دۆخی ئازادیی مەزهەب خراپتر بووە

0
912

ڕۆژی کورد: هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی ئەحمەد شەهید لەسەر خراپتر بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێرانی ژێر دەسەلاتی ڕژیمی ئیسلامیی ئێراندا، کۆمیسیۆنێکی ئەمریکاییش ڕاپۆرتێکی لەسەر خراپتر بوونی دۆخی ئازادیی ئایینەکان لەو “وڵاتە”دا بڵاو کردەوە.

کۆمیسیۆنێکی ئەمریکایی تایبەت بە ئازادیی ئایین لە ئێراندا، ڕاپۆرتێکی لەسەر خراپتر بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بڵاو کردۆتەوەو، داوای لە دەوڵەتی ئەمریکا کردووە، تەوقی گەمارۆکان لەسەر پێشێلکارانی ئازادیی ئایینزاکان توندتر بکات.

ئەو کۆمیسیۆنە ڕاوێژکارییە کە لەسەر داوای کۆنگرەی ئەمریکا پێکهاتووە، دەڵێت: ” ڕژیمی ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی ئامانجدار و بەردەوام و ئاشکرا، ئازادیی ئایینەکان پێشێل دەکات و زیندانی کردنی و ئەشکەنجەی چالاکان نموونەی زەقی پێشیلکاریی ئازادییەکانن”.

ئەو کۆمیسیۆنە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، لە کاتی دەستبەکاربوونی حەسەن ڕووحانییەوە لە ساڵی ٩٢ی هەتاویدا، دۆخی ئازادییەکان و بەتایبەت ئازادیی ئایین لە “ئێران”دا خراپتر بووە و بەڵێنییەکانی لەمەڕ ئازادییە تاکە کەسی و ئایینی‌یەکان پشت گوێ خراون.

حەسەن ڕووحانی لە کاتی بانگەشەی “هەڵبژاردن” ڕایگەیاندبوو: “ئێمە هەموومان پابەندی یاساین و لە یاسای بنەڕەتی‌دا جیاوازییەک لەنێوان نەتەوەو و ئایینەکاندا نییە و تەواوی خەڵکی ئێران مافی هاوبەشیان هەیە”.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانی دوای هاتنە سەر کاری حەسەن ڕووحانی، نە تەنیا ئایینەکانی وەکوو مەسیحی، بەهایی و زەردەشتی لە ئێراندا بە فەرمی ناناسێ، بەڵکوو وەکوو تاقمی مونافق و کافر ناویان دەبات و بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنی و ئیتاعاتییەکانەوە لەژێر گوشار و هەڕەشەدان.

شایانی باسە کە ئەو کۆمیسیۆنە ئەمریکاییە  لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا هیچ ئاماژەیەکی  بە گوشار و بێ حورمەتیی ڕژیمی ئیسلامیی ئیران بۆسەر هاووڵاترییانی یارسانیی کورد نەکردووە کە لەماوەی یەک دەیەی ڕابردوودا و بەتایبەت ٣ ساڵی ڕابردوو بەرەوڕووی زۆرترین گوشار و بێحورمەتی بوونەتەوە.

هاووڵاتییانی کوردی یارسانی، لە چەندین حاڵەتدا و لەلایەن بەرپرسانی ڕژیم لە پادگان و زیندانەکاندا سووکایەتییان بە کوردانی یارسانی کرد و بەو هۆیەوە ٣ هاووڵاتیی کوردی یارسانی ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا.

ئەو کۆمیسیۆنە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە بە پێی ئامارەکان، ٣٠٠ هەزار هاووڵاتیی بەهایی لە ئێراندا هەن کە لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ٨٥٠ کەسیان لەلایەن ناوەندە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمەوە دەستەبسەر کراون و لە مانگی فیبریواری ٢٠١٦ی زایینی‌شەوە ٨٠ کەس لە زیندانەکاندا دەستبەسەرن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەقز: مەئموورانی ڕژیم لە ناو شار تەقەیان لە کاسبکارانی کورد کرد
بابەتی دواتردووهەمین پەناخواز لە ئوسترالیا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان