رۆژی كورد : دوابەدوای روودانی چەن تەقینەوەی بە هێز لە لایەن گرووپە توندرەوەکان لە وڵاتی سریلانکا زیاتر لە ٢٠٠ هاووڵاتی کوژراو و سەدان کەس بە توندی بریندارن، هێرشەکان کە بریتی بوون لە ٦ تەقینەوەی بە هێز هاوکات سێ کەنیسە و سێ ئۆتێلیان کردە ئامانج و لە نێو کوژراوەکان کەسانێکی زۆری بیانی کوژراون.
هاوکات
لە گەڵ رۆژی جەژنی پاک جەژنی مەسیحیەکان لە وڵاتی سریلانکا لە تەنیشت کەنیسە و ئۆتێلەکانی
شاری كۆلۆمبۆ پێته‌ختی ئەو وڵاته چەندین تەقینەوەی بە هێز لە لایەن گرووپە تۆندئاژوکان
روویدا و بوونە هۆی کۆژران و بڕینداربوونی کەسانێکی زۆر کە زۆربەی کوژراوەکان خەڵکی
بیانین و ئەگوترێت کە دواین تەقینەوە لە ئۆتێلێک نزیک باخچەی ئاژەڵانی وڵاتی سریلانکا
رووی داوە و تا هەنووکە ئاماری تەواوی کوژراو و بریندارەکان ناروونە بەڵام باس لە کوژرانی
زیاتر لە ٢٠٠ کەس و بریندار بوونی ٤٠٠ کەس ئەکرێت.
هه‌نووكه تا ئێستا هیچ كه‌س یان گرووپێكی تایبه‌ت ته‌قینه‌وه‌كانی وه‌ئه‌ستۆی خۆی
نه‌گرتووه و تاوانباران یان تاونباری سه‌ره‌كی دیار نیه و سه‌رۆك وه‌زیرانی
وڵاتی سریلانكا ئه‌و هێرشانه‌ی به توندی ئیدانه كردووه و ڕق و كینه‌ی خۆی له
ئاست ئه‌و جنایه‌تانه ده‌ربڕیوه و هاوخه‌می خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و لێقه‌وماوان
ڕاگه‌یاندووه.
به كۆتایی هاتنی شه‌ڕ و ئاژاوه‌كانی ناوخۆ له ساڵی ٢٠٠٩
به ڕیبه‌رایه‌تی گرووپی جیاییخوازی به‌بره‌كانی تامیل كه ماوه‌ی ٢٨ ساڵ به‌رده‌وام
بوو شه‌ڕ له نێوان گرووپه تۆندئاژۆ ئایینیه‌كان ده‌ستی پێكردووه و زۆربه‌ی هێرشه‌كانیان
بۆ سه‌ر مزگه‌وتی گرووپه مۆسۆڵمانهكان بووه زیاتر له ٧٠% خه‌ڵكی وڵاتی
سریلانكا په‌یڕه‌وی ئایینی بوودان و نزیك به ١٣% جه‌ماوه هێندوون و ١٠% دانیشتوانی مۆسۆڵمان و په‌یڕه‌وی ئایینی
ئیسلامن بۆیه به‌رده‌وام كێشه‌ی نێوان ئایینه جیاوازه‌كان و كه‌مینه ئایینیه‌كان
به‌رده‌وام و درێژه‌ی بووه.
وێنه‌كان و ویدیۆكان له سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ماڵپه‌ڕه هه‌واڵنێریه‌كان
نمایش له رووخانی كه‌نیسه و ئۆتێله‌كان و شكانی شووشه‌ی په‌نجه‌ره و درگاكان و
خوێنی رژاو ئه‌كه‌ن و باری ئه‌منی تۆند له وڵات ڕاگه‌یه‌ندراوه و قۆتابخانه
حكوومیه‌كان تا دوو رۆژی داهاتوو داخراو ئه‌بن.
زیاتر له یه‌ك ملۆێن و نیو خه‌ڵكی دانیشتووی وڵاتی سریلانكا په‌یڕه‌وی ئایینی مه‌سیحیه‌تن
كه زۆربه‌یان له ڕێره‌وانی كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكی رۆم له وڵاتی ئیتالیان و زۆرترین
خه‌سار له كه‌نیسه‌ی سه‌نت ئانتۆنی له شاری كۆلۆمبۆ پێته‌ختی ئه‌و وڵاته بووه
كه زۆرترین بیانیه‌كان سه‌ردانی ئه‌و كه‌نیسه ئه‌كه‌ن و له‌م هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆ
دا به وته‌ی پۆلیسی ئه‌و وڵاته زیاتر له ٣٥ كه‌س له قوربانیه‌كان بیانی و خه‌ڵكی
وڵاتانی دراوسێ بوون.
وڵاتی سری لانكا وڵاتێكی ئاسیایی هه‌ڵكه‌وته له باشووری هێند و كه‌نداوی هێنده
و سیسته‌می حكوومه‌تی كۆماری دێمۆكراتیكی سۆسیالیستیه و به پێی دواین ئاماره‌كان
دانیشتووانی ئه‌و وڵاته ئه‌گاته ٢٢ ملوێن و نیو كه یه‌ك ملوێن و نیو له
دانیشتووانی په‌یره‌و ئایینی مه‌سیحیه‌ت و كاتۆلیكین كه ئه‌مڕۆ له گه‌وره‌ترین
جه‌ژنی ئایینی خۆیان له‌و وڵاته كه‌وتنه به‌ر هێرشی تێرۆریستانی گرروپه تۆندرهوهكان
و له ئاكام دا كوژرا و بریندارێكی زۆریان لێكهوهتهوه و جه‌ژنی پاكیان لێ بوو
به شین و شیوه‌ن.
وه‌زیری به‌رگری وڵاتی سری لانكا دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند
كه به‌رپرسانی هێرشه تێرۆریستیه‌كه له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌زگیر
كراون و ته‌نیا باسی له‌وه كرد كه گاری گرووپێكی تۆندئاژۆی تێرۆریست بووه و
ئامانجیان رووخانی باری ئه‌منی وڵات و هێرش بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای مه‌سیحیه‌كانی ئه‌و
وڵاته بووه و له‌م باره‌وه ناوی كه‌س یان گرووپێكی تایبه‌تی نه‌هێنا و هه‌روه‌ها
ڕایگه‌یاند ماوه‌ی ١٢ سه‌عات باری ئه‌منی هاتووچۆ له هه‌موو وڵات ڕاگه‌یه‌ندراوه
و هاتووچۆكان كۆنترۆڵ كراون.
سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی ولاتی ئاڵمان له تۆی دوو په‌یامی جیاواز هاوخه‌می
خۆیان بۆ سه‌رۆك كۆماری وڵاتی سری لانكا ڕاگه‌یاند و ئه‌و هێرشانه‌یان به تۆندی
ئیدانه كرد و باسیان له قێزه‌ون بوونی هێرشه‌كان كرد و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه
جێگای سه‌رسووڕمان و سه‌ره‌نجه كه ئه‌مجاره هێرش بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئیماندارانی
مه‌سیحی ئه‌و وڵاته كراوه و باسیان له‌وه كردووه كه نابێت ئیجازه بدرێت
جارێكی دیكه هێرشی هاوشێوه‌ی له‌و چه‌شنه بۆ سه‌ر ئیمانداران دووپات ببێته‌وه.