Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان سەبرا: ئەمریکا و ڕووسیە لەمەڕ کۆتایی هێنان بە شەڕی سووریە رێککەوتوون

سەبرا: ئەمریکا و ڕووسیە لەمەڕ کۆتایی هێنان بە شەڕی سووریە رێککەوتوون

0
610

شەڕی نێوان بەرەی نووسرە و داعش لە سووریە بەردەوامە و دۆینێ و پێرێ کێشاویەتە خاکی لوبنانیش. لە لایەکی تر، ڕووسیە بەشێک لە هێزەکانی خۆی لە سووریە کشاندەوە، هەنگاوێک کە ئێران بە کاتی و تاکتیکی ناو برد.

جۆرج سەبرا، یەکێک لە ئەندامانی بەرچاوی بەرەی نەتەوەیی دژبەرانی ئەسەد و ئەندامی دەستەی دژبەران بۆ دانووستانەکانی ژنێڤ، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٩ی مارس (١٠ی خاکەلێوە)  باسی لەوە کرد کە بە پێی ڕەوتی دان و ستانەکانی ژنێڤ لەم خولەی ئێستادا، هاوڕاییەکی ناونەتەوەیی بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریە، شکڵی گرتووە.

سەدرا هەروەها پێداگری کردەوە کە لادانی ئەسەد و لاچونی لەسەر کار، بۆ دژبەرانی باسێکە کە دان و ستانی لەسەر ناکرێ.

ئەو ئەندامەی دەستەی دژبەران بۆ دانووستان هەر وەها گوتی: “مسکۆ لەمەڕ پرسی کۆتایی پێهێنان بە شەڕی ناوخۆیی سوریە و لابرانی ئەسەد لە دەسەڵات و لادانی، لەگەڵ واشنگتۆن، گەیشتوونە هاوڕایی و ڕێککەوتوون”.

قسەکانی سەدرا لە کاتێک دێنە ئاراوە و باس لە هاوڕیی و پێکەوە سازانی ڕووسیە وئەمریکا لەمەڕ شەڕی ناوخۆیی سووریە دەکات کە پێشتر دیپلۆماتێکی ئەمریکی پێداگری کردبوو کە بەرێوەبری ئاژانست زانیارییە ناوەندییەکانی ئەمریکا (سیا)، سەرەتای مانگی مارسی ئەمساڵ بۆ تاوتوێ کردنی پرسی ڕاگواستنی دەسەڵات لە سووریە لەگەڵ بەرپرسانی کۆشکی کرملین (ڕووسیە)، چۆتە مسکۆ.

لە هەمان کاتدا، بەرپرسانی ڕووسیە هەبوونی پەیوەندی لە نێوان کشاندنەوەی هێزەکانیان لە سووریە لەگەڵ ئەو رێککەوتنە لەگەڵ ئەمریکا بۆ چارەسەری کێشەی شەڕی ناوخۆیی سووریەیان، ڕەد کردەۆتەوە.

قسەکانی سەبرا لە کاتێکدا بلاو دەبنەوە کە  دۆینێ دووشەممە ٩ی خاکەلێوە، کۆشی کرملین باسی لە هەڤجوینێکی تەلەفوونی جیلادیمێر پوتین و حەسەن ڕووحانی پێکەوە کرد. نووسینگەی ڕاگەیاندنی کرملین گوتی کە ئەو هەڤپەیڤینە تەلەفوونیە لە دوای گیرانەوەی شاری پالمیرا ئەنجام دراوە و تێیدا دوو لایەن ئەو ڕووداوەیان وەک خاڵی وەرچەرخان و گەشە باس کردووە و هەروەها باسیان لە پێویستی هاوکاری زیاتر لە نێوانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە.

 هەروەها  بەپێی وتەکانی نووسینگەی سەرۆک کۆماریی رووسیە، لە هەڤپەیوینە تەلەفوونییەکەی نیوان ڤلادیمێر پوتین و حەسەن ڕوحانیدا هەروەها باس لە زێدەکردنی هاوکاری دوو لایەنە و بردنە سەری ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایەن کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.

نوێترینەکان
%d bloggers like this: