Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران داواکاری بۆ یەکگرتوویی و دەنگ هەڵبڕین لەمەڕ هاتنی سەحراڕوودی بۆ وڵاتی ئوتریش...

داواکاری بۆ یەکگرتوویی و دەنگ هەڵبڕین لەمەڕ هاتنی سەحراڕوودی بۆ وڵاتی ئوتریش واتا نەمسا

0
1896

دوابەدوای ڕێککەوتنی ناوکی (ناسراو بە بەرجام) لە نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆی یەک، حەسەن ڕووحانی دەستی کردووە بە بەرفراوانکردنەوەی پەیوەندییەکانی بەتایبەتی لە ڕووی ئابوورییەوە لەگەڵ وڵاتانی جیهان و تا ئێستا سەردانی دوو وڵاتی بەهێزی ئیتالیا و فەڕانسەی کردووە، لە سەردانی فەڕانسەدا ئێرانییەکان و بەشێک لە چالاکانی بەرهەڵستی فەڕانسەوی (بەتایبەت فێمینیستەکان) و لە پێش گشتیانەوە کوردەکانی دانیشتووی فەڕانسە هەڵوێستی خۆیان بە ئاشکرایی دەربڕی کە ناوەندی سەربەخۆی وەشان و ڕاگەیاندنی ڕۆژی کورد یەکێک لە ڕێکخەرانی ئەو ڕێپێوانە بوو.

لە ئێستادا بە پێی هەندێ زانیاری و دەنگی نافەرمی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بلاو کراوەتەوە، سبەی چوارشەممە ٣٠ مارس، حەسەن ڕووحانی، سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامی ئێران و هەیئەتێکی هاوڕێی سەردانی وڵاتی ئوتریش یان هەمان نەمسا دەکەن.

خاڵی بەرچاو لەو سەفەرەدا، دەنگۆی بوونی محەممەد جەعفەر سەحراڕوودی، تیرۆریستی بەناوبانگی ئێران و تیرۆریست و بکوژی دوکتور عەبدووڕڕەحمان قاسملوو، یەکێک لە گەورە ڕێبەرانی هاوچەرخی کورد و سکرتێری پێشووتری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـە لە ناو ئەو هەیئەتەدا.

بەو بۆنەوە کۆمەڵێکی بەرچاو لە چالاکوانانی کورد لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەتی وڵاتی ئوتریش بەو بۆنەوە ڕێپێوانێکیان ڕێکخستووە و داوا لە کوردانی وڵاتی ئوتریش دەکەن بەشداری چالاکانە لەو رێپیوانە ناڕەزایەتییەدا بکەن.

 ناوەندی  ڕۆژی کورد،  دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی ناڕازییەکانەوە و داوا لە هاونیشتمانیان بەتایبەتی لە وڵاتی ئوتریش دەکات، لەو ڕێپێوانە ناڕەزایەتییەدا بەشداری بکەن و بە هەر جۆرێک کە بۆیان دەگونجێ، ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن.

محەممەد جەعفەر سەحراڕوودی ‌‌تێروریستی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییه کەله ساڵی ١٩٨٩دا وێڕای چەند تێروریستی دیکه، د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی له شاری ڤییەن لە پایتەختی وڵاتی ئوتریش شەهید کرد، وەک ئەندامی هەیئەتی نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداری لە ١٢٩ـەمین کۆبوونەوەی رێکخراوی یەکیەتیی نێونەتەوەیی پارلمانتاران ”IPU” هاتۆتە ژنێڤ.

دادگای ئوتریش لە ٢٨ی سەرماوەزی ١٣٦٨ی هەتاوی بەرانبەر به ١٩ی دسامبری ١٩٨٩ی زایینیدا، حوکمی گیرانی نێونەتەوەیی بۆ سەحراڕوودی دەرکردووە و ئەو حوکمە هەربە کراوەیی ماوەتەوە.

ناوەندی ڕۆژی کورد

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕاسانەوەی خەباتی چەکداری لە کوردستانی خۆرهەڵات/وتووێژ لەگەڵ قەرەنی قادری
بابەتی دواترسەبرا: ئەمریکا و ڕووسیە لەمەڕ کۆتایی هێنان بە شەڕی سووریە رێککەوتوون

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان