وەرگێڕلە سۆئێدییەوە :حامید مائیلی
سێکولاریزم یه‌کێک له گرینگ‌ترین ڕووداوه‌کانی دونیای ڕۆژاوا یه . ئاسه‌وار و توانایی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سێکولاریزم نه ته‌نیا جێاوازی ڕۆژاوای ئه‌وڕۆی له ڕۆژاوای سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست خستۆته به‌رچاو ،به‌ڵکوو ئه‌وی له بواری جێاوازی فه‌رهه‌نگیشه‌وه ده‌گه‌ڵ شوێنه‌کانی دیکه‌ی دونیایه ده‌خاته به‌رچاو . ڕۆژاوای ئه‌وڕۆ به گشتی به هۆی ڕووداوی ڕه‌وتی سێکولاریزم بۆته ئه‌و ڕۆژاوایه که ئێستا هه‌یه ، به باوه‌ڕی هێندێکان ئه‌و هه‌لومه‌رجه به‌ڵگه‌یه‌که بۆ ڕیزگرتن لە سێکولاریزم وبۆ هێندێکشیان به‌ڵگه‌یه بۆ دژایه‌تی کردنی . به‌ڵام سێکولاریزم چییه و له کوێوه هاتووه ؟ بۆچی ڕوانینی سێکولار ده دونیای ڕۆژاوادا بۆته شانازی نه له جێگاکانی دیکه‌ی دونیایه‌دا ؟ به‌شکوو فام و تێگه‌ییشتنێکی ڕوونتر له سێکولاریزم یارمه‌تیده‌ر بێ تا نه‌خش وئاسه‌واری ئه‌و له سه‌رکۆمه‌ڵگای ئه‌ڕۆیی باشتر هه‌ست پێبکه‌ین . بێ بوونی فامێکی درووست له سێکولاریزم نه ده‌کرێ پاریزگاری لێبکرێ ونه دژایه‌تی ده‌گه‌ڵی.
مانای سێکولاریزم
(دۆزینه‌وه‌ی ڕیشه‌ی سێکولاریزم ده به‌رهه‌مه‌کانی جۆرج یاکووب هالی ئووک دا)
وێڕای گرینگی سێکولاریزم ، هاوفکری یه‌کی ئه‌وتۆ له سه‌ر مانای ئه‌و چه‌مکه نییه . به‌شێکی له‌و مه‌سه‌له‌یه به‌و هۆیه‌وه که تێگه‌یشتن له ”سێکولاریزم” ده‌کرێ به مانای جۆراوجۆر ده‌کاربکرێ . ده‌گه‌ڵ وه‌ش که ئه‌و مانایانه لێکتر نیزیک بن ، به‌ڵام جێوازهییهکانیان ئه‌وه‌نده هه‌ن که له‌مه‌به‌ستی تێگه‌ییشتن له سێکولاریزم دژوار بکا .
وشه‌ی سێکولاریزم وه‌ک ده باسه‌کانی پێشووشدا ئاماژه‌م پێ‌کردبوو ده زمانی لاتین دا به واتای ”ئه‌وڕۆیی”و ”سه‌ر به‌و جیهانه” یه هاتووه و دژ به ” سه‌ربه دینی ”و ”ڕووحانی” ئه‌وڕۆکه کاتێکی له سێکولاریزم وه‌ک یه‌ک شێوه‌په‌روه‌رده و ڕاهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی باسده‌کرێ ، ئه‌غڵه‌ب مه‌به‌ست له بیر و بۆچوون و فه‌لسه‌فه‌یه‌که که ئه‌خلاقی ئینسانی به بێ تێوه‌گلانی دین داده‌ڕێژێ و به دوای په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌کردنی زانست و که‌ره‌سه‌ی زانستی بۆ مرۆڤایه‌تی یه .
وه‌ک پێشووش ئاماژه‌م پێ‌کردبوو وشه‌ی سێکولاریزم بۆهه‌ووه‌ڵین جار ده ساڵی 1846 زایینی جۆرج یاکووب هالی ئووک ی ئینگلیسی بۆ ناساندنی بیرێکی نوێ که ته‌نیا به ئاسته‌نگ و پرسیارگه‌لێکه‌وه خه‌ریک ده‌بێ که به پێواری ئه‌زموونی ژیانی ئه‌و دونیایه ده‌کرێ تاقی بکرێنه‌وه،که‌لکی لێوه‌رگرت .
هالی ئووک ئاشتیخوازێکی سوسیالیست بوو که له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو که ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ده‌حه‌ولی دابینکردنی پێداویستی یه‌کانی ئێستا و پێویستی چینی کرێکار و لێقه‌وماوان دا بێ ، نه پێویستی یه‌کانی ژیانی دوای مردن و ڕووحی خه‌ڵکی .
هه‌ر وه‌ک له باسه‌که‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا ، ده‌کارکردنی سه‌ره‌تایی وشه‌ی سێکولاریزم دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ دینی پێوه‌دار نه‌بووه ، به‌ڵکوو ئاماژه‌ی ئه‌و به‌و بیره بوو که ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ته‌نێ ده‌فکری ژیانی ئه‌وڕۆیی خه‌ڵکدا بێ نه دڵه‌ڕاوکه‌ی ژیانی دوای مردن ئه‌و خه‌ڵکه . بێ‌شک ئه‌و باوه‌ڕه ده‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سیستیمه باوه‌ڕییه‌کان ، له‌وان مه‌سیحییه‌تی سه‌رده‌می هالی ئووک نه‌ده‌گونجا ، به‌ڵام به‌و مانایه‌ش نه‌بوو که نکوڵی له سیستیمه دینییه‌کان ناکا .دواتر هالی ئووک مانای ڕاشکاوانه‌تری بۆئه‌و وشه ڕسکاندووهی خۆی هێنایه گۆڕێ .
سێکولاریزم به دوای په‌ره‌سه‌ندنی فیزیکی ، ئه‌خلاقی و فکری سروشتی مرۆڤه تا به‌رزترین ڕاده‌یه‌ک که ده‌لوێ . ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ژیانێکه که هه‌موو بواره‌کانی گه‌شه و گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌خلاق و سروشتی مرۆڤایه‌تی ده‌گرێته‌وه بێجگه له بێ خودایی . تئیسم ( باوه‌ڕ به خودا ) بوون ده ئینجیل دا بۆ گه‌شه کردن و سه‌رکه‌وتوویی مرۆڤ ڕێبازگهل و کرده‌وه‌گه‌لی مادی پێشنیار ده‌کا ، و ئه‌و هاوبه‌شییانه به‌ستێنێک بۆ یه‌کێتی ئه‌و دووه داده‌نێ ، تا ئه‌و جێیه که بکرێ ژیان به عه‌قڵ دابڕ‌ێژین و به خزمه‌ت بیڕازینێنه‌وه .
ده‌بینین که پێداگری ئه‌و هه‌روا له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ماددی و ئه‌و دونیایییه‌یه و نه کار وباری غه‌یری ماددی ،ڕووحانی ،یان ژیانی دوای مردن . لێره‌ش دیسان ده شیکردنه‌وه و شرۆڤه‌ی ئه‌ودا دژایه‌تێک ده‌گه‌ڵ دین وه‌به‌رچاو ناکه‌وێ . کاکڵی سێکولاریزم له ده‌ستپێکدا وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی غه‌یره دینی (نه‌ک دژه‌دینی ) دێته گۆڕێ که سه‌رقاڵی پێداویستی یه‌کان و ئاسته‌نگه‌کانی ژیانی ئه‌و دونیایه ده‌بێ ، ونه پێداویستی یه‌کان و دڵه‌ڕاوکێ یه‌کان ژیانی ئه‌گه‌ری دونیای دوای مردن . به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالیستی یش هه‌ر به سێکولاریزم داده‌نێ . فه‌لسه‌فه‌یه‌ک که هه‌م که‌ره‌سه‌گه‌لی له‌بارکردنی ژیان و هه‌م سروشتی دونیایه به ماددی دابنێ .
ئه‌وڕۆکه به گشتی ئه‌وتۆ فه‌لسه‌فه‌یه‌ک به ئومانیزم ( مرۆڤگه‌رایی ) یان ئومانیزمی سێکولار ده‌زانرێ ، وسێکولاریزم لانیکه‌م ده زانستی ئینسانی دا به واتای زۆر به‌رته‌سکتردا دێته به‌رچاو . مانای سه‌ره‌تایی ”سێکولار” وله‌وانه‌ش مانای هه‌ره گرینترینی ئه‌و ڕه‌وتی ” غه‌یری دینی ”بوونی ئه‌وه ده ئه‌وتۆ که‌لک لێوه‌رگرتنێکدا ڕه‌وتیک به سێکولار ده‌زانرێ که دونیایی و شاره‌ستانییه‌تی (مه‌ده‌نی ) .ده واتای دووهه‌میدا به ڕه‌وتێک ده‌گوترێ که له دژبه‌ری ڕه‌وتی موقه‌دده‌س و خه‌وش هه‌ڵنه‌گردا دێ. ده‌و چه‌مکه‌دا شتێک به سێکولار داده‌نرێ که بۆ په‌ره‌ستن و کڕنۆشبردن نابن ، به‌ڵکوو بۆڕه‌خنه‌لێگرن و پێداچوونه‌وه ده‌بن .
ڕیشه‌ی دین ده سێکولاریزم دا
(سێکولاریزم وه‌ک ڕاهێنانێکی جێی شانازی بۆ مه‌سیحییه‌ت)
تا ئه‌و جێگایه‌ی که ئه‌وڕۆ چه‌مکی سێکولاریزم به گشتی ده دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ دیندا دێته گۆڕێ ، ڕه‌نگبێ زۆرکه‌س نه‌زانن که سێکولاریزم له ده‌ستپێکه‌وه ده به‌ستێنی دین دا ڕسکاوه . ئه‌و ته‌وه‌ره هه‌روا له‌وانه‌شه بۆ زۆریه‌ک له بهپارێزهکانیش که په‌ره‌سه‌ندنی سێکولاریزم به قه‌باحه‌ت و کاره‌سات ده دونیای مۆدێڕن‌دا ده‌زانن ،سه‌رسوورهێنه‌ر بێ .
ده‌ڕاستیدا ده‌توانرێ ڕیشه‌ی جێوازی نێوان ده‌سته‌ڵاتی دونیایی و دونیای دوای مردن ده کتێبی ئینجیلی چاخی نوێ بدۆزینه‌وه .ده‌و کتێبه‌دا وتارێک له عیسا مه‌سیحه‌وه هاتووه که ده‌ڵێ ”ئه‌رکی سه‌زار به سه‌زار و ئه‌رکی خودا‌ش به خودا بسپێرن ” دواتر ئاگووستین قه‌ددیس که له زاناترین ئیلاهییات زانانی مه‌سیحییه‌ت بوو ،جێوازی به‌رچاوتر و لێزانانه‌تری نێوان ئه‌و دوو ده‌سته‌ڵاته هێنایه کایه‌وه .ئه‌و نێوانی دوو ”شار”جیوازی دانا و یه‌کیانی به شاری دونیا واته civitas terrense ئه‌ویده‌که‌یانی به شاری خودا واته civitas ناساند .
”شاری دونیا ”و ”شاری خودای”دوو وشه بوون که ئاگووستین بۆ شیکردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستی خودا له گه‌شه‌ی مێژوویی ده‌کار کرد.به‌ڵام خه‌ڵکانی دی له‌و دوو وشه‌یه بۆمه‌به‌ستگه‌لێکی ترکه‌لکیان وه‌رده‌گرت. هێندێک که به‌دوای ڕێگایه‌که‌وه بوون وه‌ک پاساو بۆ سه‌لماندنی سیستیمی پاپ ( سه‌رۆک قه‌شه‌ی کاتولیک ) ده‌یانگووت که ته‌شکیلاتی کلیسای کاتولیک هه‌ر ئه‌و ”شاری خودا”یه و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش ده‌وڵه‌ته‌کانی مه‌ده‌نی ده‌بێ وه‌فاداری خۆیان بۆ کلیساکان ڕابگه‌یێنن . هێندێکی دیکه‌ش که به دوای پاساو بۆ سه‌لماندنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌ت له ده‌سته‌ڵاتی کلیساوه بوون ده‌یانگووت مه‌به‌ستی ئاگووستینی له شاری خودا و شاری دونیا نیشانده‌ری ئه‌و گرینگی یه‌یه که شاری دونیا هه‌یه‌تی . به‌ڵام ده‌ئاکامدا ئه‌و پاریزگاری ڕووحانی یه له سیستێمی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی سه‌ربه‌خۆ له کلیسا بوو ،که ده‌سته‌ڵاتی به ده‌سته‌وه گرت . ده ئوروپای سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست دا وشه‌ی لاتینی saecularis یان بۆ په‌سنی ”حاڵی حازر ” ده‌کار ده‌کرد . هه‌روه‌ها به‌و ڕووحانییانه‌ی که سوێندی ڕببانییه‌تیان نه‌خواردبوو سێکولاریان پێده‌گوتن . ئه‌و ڕووحانیانه‌ی که له جیاتی هه‌ڵبژاردنی ڕێبازی خۆ ته‌ریککردنه‌وه و گۆشه‌نشینی ڕاهیبانه ، خه‌ریکی کار وباری دونیایی و ئه‌وڕۆیی بوون یش هه‌ر سێکولاریان پێده‌گوتن .
له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که چونکوو ئه‌و ڕووحانییانه کاری ”دونیایی ” ده‌که‌ن ، ناتوانن خاوه‌نی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئه‌خلاقی و کرده‌وه ئیلاهییه بن که تاک ده‌بێ بیبێ . له‌به‌روه‌یکه ئه‌و که‌سانه ”دونیا ”یان هه‌ڵبژاردووه ، ئه‌وانیان به نه‌بوونی خلووسی نێیه‌ت که بوونی له هه‌ر ڕووحانێکی پایه‌به‌رز چاوه‌ڕوان ده‌کرا ،داده‌نا .به‌ڵام که‌سانێک که سوێندی ڕه‌ببانییه‌تیان خواردبوو ده‌یانتوانی ببنه خاوه‌نی ئه‌و ستاندارده که یه‌ک ڕووحانی پایه‌به‌رز ده‌بێ بیبێ .هه‌ر له‌به‌روه‌ش ده سیستێمی ڕه‌ده به‌ندی کلیسادا شتێکی به دوور له نه‌ریت نه‌بوو که به چاوێکی نزمتر چاو له‌و ڕووحانییانه بکه‌رێ که به سێکولار ناسرابوون .
به‌وجوره ده‌بینین که ته‌شکیلاتی کلیسا ته‌نانه‌ت ده سه‌ده‌کانی هه‌ووه‌ڵی مه‌سیحییه‌ت یشدا ده نێوان سیستیمێکی دینی ته‌واو عه‌یار و سیستیمێکی دینی به عه‌یاری که‌متره‌وه ، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و دونیایی جێوازیان داده‌نا . ئه‌و جێوازی دانانه دواتر بووه هۆی جێوازیگه‌لی تر که باوه‌ڕمه‌ندان به خودا ده‌نێوان ئیمان وشعوور ، ده نێوان خوداپرستانهی وه‌حی و خوداپهرهستانهی سروشت دا دایانده‌نا .
ئیمان و وه‌حی هه‌رله‌زۆوه ده‌سته‌واژه‌یه‌کی به موڵکی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای کلیساکان بوو . به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن ، هێندێک له‌زانایانی بواری خودا ناسی به‌ڵگه‌یان ده‌هێناوه که هه‌رێمێکی جێواز له ماریفه‌ت هه‌یه که سه‌ر به عه‌قڵ وشعوور و مشووری مرۆڤایه‌تی یه‌وه . به‌و جۆره ئه‌وان خوداناسانه‌ی سروشتیان هێنایه گۆڕێ . ده‌و خوداناسانه‌ی سروشتی دا ماریفه‌ت به خودا نه ته‌نیا ده‌توانێ له ڕێگای ئیمان و وه‌حی یه‌و بێ ،به‌ڵکوو عه‌قڵی مرۆڤ یش ده‌توانێ به دیتن و سرنجدا ن ده سروشت دا به‌و ماریفه‌ته خودایی یه بگا.
له زۆوه باوه‌ڕ به‌وه بووه که ئه‌و دوو هه‌رێمه‌ی ماریفه‌ت ،واته عه‌قڵ و وه‌حی ، په‌یوه‌ندییه‌کی هاوبه‌شی سازده‌که‌ن .به‌ڵام ئه‌و یه‌کێتییه هێنده‌ی نه‌خایاند . له سه‌ره‌خۆ تاقمێ له زانایانی بواری خوداناسی ،که گرینگتریئنیان denus skots و wiliam ukami بوون . ده‌یانگووت که ته‌واوی ئیمانی مه‌سیحییه‌ت له سه‌ر بنه‌مای وه‌حی یه ، وله‌به‌روه‌شه که پڕه له دژیه‌کتری (ته‌ناقووز ) که سه‌ر له عه‌قڵی مرۆڤایه‌تی ده‌شێوێنن .
ئه‌و زانایانه‌ی بواری خوداناسی به‌و ئاکامه گه‌ییشتن که عه‌قڵی مرۆڤ و ئیمان به وه‌حی تا سه‌ر ناتوانن به‌یه‌که‌وه بسازێن . عه‌قڵی مرۆڤ ده‌بێ ده‌هه‌رێمی ئه‌زموونیدا خۆبه شته‌هایه‌کی ماددییه‌وه خه‌ریک بکا ، ئه‌گه‌ر چی ڕه‌نگبێ عه‌قڵێ مرۆڤایه‌تی یش هه‌ر به‌و ئاکامه بگا که ئیمانی دینی و ئیمان به وه‌حی متافیزیکی پێیده‌گا . به‌ڵام ناتوانێ عه‌قڵ و وه‌حی ده یه‌ک سیستێمی لێکۆڵێنه‌وه دا به‌شداری بکرێن . ئیمان ناتوانێ بنه‌مای عه‌قڵ بێ ، و عه‌قڵ یش ناتوانێ بنه‌مای ئیمان بێ .
دوایین هه‌نگاوی به‌ره‌و سێکولاریزم ،ئه‌رکی سێکولاره‌کانی دژ به مه‌سیحییه‌ت نه‌بوو ، به‌ڵکوو ئه‌رکی ئه‌ومه‌سیحییه به ئیمان و باوه‌ڕمه‌ندانه بوو که له وێرانییه‌کانی که‌وتوو له شه‌ڕی مه‌زهه‌بی وه‌گیان هاتبوون . به‌دوای ڕێفۆڕمی دینی ( ڕێفۆڕماسیۆن ) شه‌ڕێکی یه‌کجار زۆر له سه‌ر ئه‌وه‌یکه باوه‌ڕی درووستی دینی کامیانه ساز بوو . شه‌ڕگه‌لێک که سه‌رتاسه‌ری ئوروپای گرتبۆوه .له وه‌ڵاتانی پڕۆتستان ،ڕێفۆڕمی دینی هه‌ووه‌ڵین حه‌ول بوو بۆ دابینکردن و سه‌لماندنی نه‌ریتی کۆمه‌ڵگای دینی لای توێژگه‌لێکی یه‌کجار به‌رین له کۆمه‌ڵه‌ی سیاسی ، به‌ڵام ئه‌و حه‌وله به بۆنه‌ی بوونی جێوازێیه‌کی زۆر و ڕوو به گه‌شه ده نێوان ئه‌و تاقمه وده‌ستانه‌دا بێ ئاکام مایه‌وه . ده‌ئاکامدا جه‌ماوه‌ر وه دوای ڕێچاره‌یه‌ک بۆ خۆپاراستن له شه‌ڕ و ته‌نگژه که‌وتن . به‌رهه‌می ئه‌ویش بوو به‌وه که خه‌ڵک به ئاشکرا و ڕاشکاوانه که‌متر ڕاهێنان و فێرکردنه‌کانی تایبه‌ت به دینی مه‌سیحییه‌تیان ده‌کار ده‌کرد و ته‌نیاله‌و بوارانه‌یان که‌لک وه‌رده‌گرت که وا زۆر گشتی و ده‌گه‌ڵ عه‌قڵ گونجاوتر بوون .
ئه‌و ڕووداوه له لای گه‌لانی کاتولیک هێندێکی جێوازی بوو . له‌وه‌یکه کلیسای کاتولیک هه‌مووانی به تۆبزی ده‌کرده ده‌سته‌مۆی بێ ئه‌ملاو ئه‌ملای ته‌شکیلاتی کلیسای کاتولیکی ڕوومی . له سه‌روه‌شڕا کاتولیکه‌کانی یش هێندێک تامی ئازادیان چێشت .
ئه‌و ڕووداوه له سه‌ره‌خۆ بوو به هۆی زۆرتربهرتهسک کردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی کلیسا ده کار وباری سیاسی دا . خه‌ڵک لێیانحاڵی بوو که ده‌توانن هه‌رێم و بوار گه‌لی یه‌کجار زۆریان بۆ که‌لکوه‌رگرتن له بیر وباوه‌ڕی و ڕاوێژی خۆیان ببێ ،بێ وه‌یکه ده‌سته‌ڵاتی کلیسایان له سه‌ر ببێ . ئه‌و ڕه‌وته تا ده‌هات جیایی نێوان کلیسا وده‌وڵه‌تی بهربهرینتر ده‌کرد و ئه‌وجووته‌ی زیاتر له یه‌کتر جیا ده‌کرده‌وه . به جوریک ئه‌و جیایی یه‌ی نێوان دین وده‌وڵه‌ت وه‌پێش وه‌ڵاتانی پڕۆتستان که‌وت .هه‌ڵبه‌ت به هۆی خده‌ی کلیسای کاتولیک ، کورتکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی کلیسا له هه‌رێمی گشتی کۆمه‌ڵگا ئاوێته‌ی گۆڕانکارییه‌کی سه‌رسوورهێنه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بووکه بۆوێنه هه‌ره به‌رچاو شۆڕشی فه‌ڕانسه ده ساڵی 1789 دا . شۆڕشێک که دوای ئه‌و گشته هه‌ڵسوکه‌وته زۆره ده‌ئاکامدا ساڵی 1905 قانوونی لائیسیته ،واته جیایی ته‌واو وکامڵی پێکهاته‌کانی دینی له ده‌وڵه‌تی لێکه‌وته‌وه .
حه‌ول بۆ جوێکردنه‌وه‌ی ئیمان و عه‌قڵ وه‌ک ڕووخسارێکی جێواز له ماریفه‌ت به دڵی ده‌سته‌ڵاتدارانی کلیسا نه‌بوو . له لایه‌کی تره‌وه ،کلیسا به جورێکی ڕووله زیادبوون له گه‌شه‌کردنی بیرکردنه‌وه به پێی عه‌قڵ له‌مه‌ڕ فه‌لسه‌فه و خوداناسی دڵگرانتر ده‌بوو له‌به‌روه‌یکه بزووتنه‌وه‌ی عه‌قڵانی ، عه‌قڵی مرۆڤایه‌تی به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بۆ دیاریکردنی ئه‌وه‌یکه چ درووسته و چ نادرووسته ،ده‌زانی . بۆیه کلیسا له جیاتی سه‌لماندنی جیایی خۆی له کار وباری مه‌ده‌نی ، ده‌فکری سه‌رکوتی ئه‌و بیرۆکانه دا بوو . به‌و هیوایه که بیرۆکه‌ی ئیمان له پێش عه‌قڵه‌وه دێ ،داسه‌پێنێ . ئیمانێکی به درێژایی سه‌ده‌کان پێناسه‌یه‌ک بۆ مه‌سیحییه‌ت بوو و بێرۆکه‌ی عه‌قڵ گه‌رایی خستبووه ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆیه‌وه .
سێکولاریزم وه‌ک یه‌ک فه‌لسه‌فه
ئه‌گه‌رچی مانایه‌کی سێکولاریزم لاوازکردنی دین ده هه‌رێمی کار‌و باری مه‌ده‌نی یه ، به‌ڵام ئه‌غڵه‌ب ئه‌ویان به یه‌ک سیستێمی فه‌لسه‌فی زانیوه که خاوه‌نی پاشه‌رۆی شه‌خسی ، سیاسی ، فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت به خۆییه‌تی . سێکولاریزم وه‌ک یه‌ک فه‌لسه‌فه تاڕاده‌یه‌ک ده‌گه‌ڵ سێکولاریزم وه‌ک یه‌ک پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی جێوازی هه‌یه . به‌ڵام سێکولاریزم چ شێوه فه‌لسه‌فه‌یه‌که ؟
فه‌لسه‌فه‌ی سێکولاریزم به شێوه‌ی جۆراواجۆر شرۆڤه‌یان کردووه ، که هه‌ڵبه‌ت هه‌ر هه‌مووشیان وێکچوویهکی گرینگ‌یان ده‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌یه . جورج یاکووب ئووک ، ڕسکێنه‌ری وشه‌ی سێکولاریزم مانای فه‌لسه‌فییه‌که‌ی به ڕاشکاوانه‌ترین شێوه ده کتێبی سێکولاریزمی ئینگلیسی دا ئاوا باس ده‌کا :
سێکولاریزم سیتێمی ئه‌رکداری له‌مه‌ڕ ژیانی ئه‌و دونیایه یه . سیستێمێک که ته‌نیا له سه‌ر بنه‌مای له‌به‌رچاوگرتنی مرۆڤایه‌تی پێکهاتووه و به گشتی که‌سانێک هه‌ڵگری ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که ئیلاهییاتیان پێ ناڕوون ، هه‌ڵگری که‌مو کوڕی ،وجێ باوه‌ڕنه‌بوون ده‌زانن ، کۆڵه‌که‌کانی سێکولاریزم وه‌ک ده بابه‌ته‌کانی پشوودا باسمان کرد ئه‌و خاڵانه‌ی ژێره‌وه‌ن :
١- باشکردنی ژیانی ئه‌و دونیایه‌ی خه‌ڵک به که‌لکوه‌رگرتن له که‌ره‌سه‌کانی ماددی.
٢- ئه‌گه‌ر شتێک به نێوی موعجیزه ببی، ئه‌وه لێرە له‌و دونیایه هەیه .
٣- به‌رژه‌وه‌ندی ده‌کاری چاک دایه ،جا دونیای دوای مه‌رگ و خێری چ ببن چ نه‌بن .
٤- چاکه ده‌و دونایهیهدا هەر چاکه و درێژه پێدانیشی به‌رژه‌وه‌ندی تیدایه .
ڕابێڕت گڕین ئینگڕسۆن ، زانا و ئازاده‌ی ئه‌مریکایی سێکولاریزمی ئاوا تاریف ده‌کا:
سێکولاریزم دینی مرۆڤایه‌تی یه ، به کار‌و باری ئه‌و دونایهیهوه خۆ خه‌ریک ده‌کا ، خوازیاری ئه‌و شتانه‌یه که سه‌رکه‌وتوویی و تێر وته‌سه‌لی دانیشتوانی ئه‌و دونیایه‌یی به دواوه بێ . سرنجی ئێمه به‌ره‌و دونیایه‌کی دیکه ڕاده‌کێشێ که ژیانی تێدایه ،به‌و واتایه یه که هه‌ر ئینسانێک خاوه‌ن بایخە ، خاوه‌ن بیری سه‌ربه‌خۆیه ، کورسی له مه‌نبه‌ر به بایه‌ختر داده‌نێ ، و ده‌ڵێ : ئه‌وانه‌ی که ده‌کێشن ڕه‌نج ،ده‌بێ ببنه خاوه‌ن گه‌نج و ئه‌وانه‌ی زێڕ پاشه‌که‌وته ده‌که‌ن ده‌بێ ده‌ست و پێ به کۆت بن . (ئه‌وه ڕه‌خنه‌یه‌که دژ به سه‌ره‌ڕۆیی ده‌سته‌ڵاتدارانی کلیساکان ،له ڕاست خه‌ڵکی هه‌ژار یان دیلی ئه‌ڕواح و جهندۆکه وقه‌شه‌کان ).بزووتنه‌وه‌یه‌که دژ به فه‌وتانی ئه‌و ژیانه ده‌ڕێگای ژیانێکی دیکه‌دا که هیچکاممان هیچی لێنازانین ،ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له خوداکانی ده‌وێ خه‌ریکی کاری خۆیان بن تا ئێمه بۆ خۆمان و بۆ مرۆڤایه‌تی بژین ، بۆ ئێستا نه بۆ ڕابردوو ، بۆ ئه‌و دونیایه نه بۆ دونیایه‌کی دیکه .تێده‌کۆشان ئێمه له توند وتیژی و خه‌راپه ،له نه‌زانی و هه‌ژاری و نه‌خۆشی ڕزگار بکا .
ویرژیلیۆس ده کتێبه‌که‌یدا به نێوی زانیاری دینی ،ده‌تاریفی سێکولاریزمدا ئاواده‌ڵێ :
سیستێمێکی به‌رینی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایه‌تی یه به پێی به‌رژه‌وه‌ندی بۆ باشتر کردنی چۆنیه‌تی ژیانی ئینسانان ، به بێ تێوه‌گلانی دین و ته‌نیا له لایه‌ن عه‌قلی ئینسانی،زانست و پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه به‌ڕیوه ده‌چێ . سێکولاریزم یه‌ک ڕوانگه‌ی به‌رچاوه که لایه‌ن زۆربه‌وه سه‌لماوه و مه‌به‌ست له‌و ئه‌و به‌ریوه‌بردنی کار وبار و چالاکی یه‌کان و پێهاته‌کان به مه‌به‌ستی غه‌یره دینی و هاوته‌ریب ده‌گه‌ڵ به‌خته‌وه‌ری و ڕزگاری دونیایه دا ده‌بێ. ده‌و دوایانه‌داش بێڕنارد لووئیس چه‌مکی سێکولاریزم ئاوا باس ده‌کا
وشه‌ی سێکولاریزم هه‌ووه‌ڵ ده ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده ده زمان ئینگلیسی ده‌کارکراوه ، و ناوه‌ڕۆکێکی ئیدۆئۆلۆژییانه‌ی بووه . له ده‌ستپێکی ده‌کارکردنیدا له شێوه ڕاهێنانێک ده‌دوا که به پێی ئه‌وچالاکییه‌کان ده‌بێ به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌خلاقێک بێ که به‌خته‌وه‌ری دونیایی ئینسانانی لێبکه‌وێته‌وه ، و شته‌هایه‌ک له مه‌ڕ هێزی مێتافیزیکی و دونیای دوای مردن و بابه‌تی له‌و شێوه‌یه ده‌بێ وه‌لابنرێن و پاشان سێکولاریزمیان به‌و مانایه به‌رینتره ده‌کارده‌کرد که پێکهاته‌کانی
جه‌ماوه‌ری ، به تایبه‌ت فێرکردن و ڕاهێنانی گشتی ده‌بێ سێکولار بێ نه دینی . ده سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ، ئه‌و وشه‌یه واتای به‌ربه‌رینتری وه‌خۆگرت ، که له ماناکانی ڕابردووی و نوێی وشه‌ی سێکولار سه‌رچاوه‌ی گرتبوو . ئه‌وڕۆ ئه‌غڵه‌ب وێڕای ”جیایی پێهاته‌کانی دینی و ده‌وڵه‌تی ”کهکهلکی لێوه‌رده‌گیرێ . که تا ڕاده‌یه‌ک به‌رابه‌ره ده‌گه‌ڵ وشه‌ی فه‌ڕانسه‌یی یه‌که‌ی لائیسیته که که‌وتۆته سه‌ر زمانه‌کانی دیکه‌ش .به‌ڵام هێشتا ده زمانی ئینگلیسی دا ده‌کار ناکرێ .
به پێی ئه‌و تاریفه ،سێکولاریزم یه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی پۆزیتیڤه که به خڕی به‌خته‌وه‌ری ژیانی ئه‌و دونیایه‌ی ئینسانه‌کان ده‌گرێتەوە خۆ. باشبوونی هه‌لومه‌رجی ئینسانه‌کان به یه‌ک ته‌وه‌ری ماددی داده‌نێ ، ونه ڕووحانی ، وبه باشترین ڕێگا بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ژیانه به‌خته‌وه‌رانه ده حه‌ول وتێکۆشانی ئینساناندا ده‌بینێ نه ده دیلی و عه‌بد بوونییان له ڕاست هێزی میتافیزیکی دا .
سێکولاریزم وه‌ک یه‌ک بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
(سه‌لماندنی یه‌ک پێکهاته‌ی خۆڕسکاوی سه‌ر به خۆ و جوێ له دین )
ئه‌گه‌ر چی ئه‌وڕۆ”سێکولاریزم” واتایه‌کی به‌رته‌سکتری وه‌خۆگرتووه ،به‌ڵام لایه‌نی فه‌لسه‌فی خۆی هه‌ر وا پاراستووه ، به تایبه‌ت کاتێکی که له گۆڕه‌پانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بێته گۆڕێ . ده سه‌راسه‌ی مێژووی سێکولاریزم دا ،ئه‌و چه‌مکه زۆر شێلگیرانه داخوازی پێکهاتنی یه‌ک هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ و خۆ ڕسکاوی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بووه که ناتوڕالیست یان ماتریالیست بێ . گۆڕه‌پانێکی که له سه‌رووی دین و به دوور له باوه‌ڕگه‌لی به هێزی له‌سه‌رووی سروشت (مێتافیزیکی ) .
پێشووش ، ده وڵاتانی مه‌سیحی دابوونی ده‌وڵه‌تیان به یه‌ک پێداویستی ده‌زانی که بۆ ڕاگرتنی نه‌زمی گشتی پێویستیان پێیده‌بێ . به‌گشتی ده‌وڵه‌ت به پێکهاته‌یه‌ک ده‌ژمێردرا که ده خزمه‌ت ده‌سته‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵه وبهرههڵستێکه که جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له ئه‌رکی سه‌ره‌کییان که بریتی له گوێڕایه‌ڵی له کلیسا بێ ،ده‌گێڕێته‌وه .به پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ت که پێیوابوو کلیسا پێکهاته‌یه‌کی موقه‌دده‌سه که ده‌وڵه‌ت ده‌بێ سه‌ر به ئه‌و بێ . ئه‌گه‌ر چی ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ به‌رپرسی پاراستنی نه‌زمی گشتی بێ ، به‌ڵام به‌رپرسیاره‌تی گرینگتر له سه‌ر شانی کلیسایه که به‌رپرسی ئه‌ڕواحی خه‌ڵک و به‌خته‌وه‌ری ژیانی دوای مردنیانه .
ورده ورده چه‌مکی ده‌وڵه‌ت وه‌ک مه‌رجێکی پێویست ، سه‌لمێندراوی خۆی له ده‌ست دا . بۆ وێنه ،توماس ئاکویناس ، گه‌وره زانای خوداناسی کلیسای کاتولیک پێداگری له سه‌ر وه‌یکه ده‌وڵه‌ت جێی باوه‌ڕی خودایه ده‌کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کار و ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ببێته ئه‌وه که هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی وا بخولقێنێ که به‌خته‌وه‌ری ژیانی دوای مردنی خه‌ڵک دابین بکا . به‌و پێیه ،ئاکویناس یش ده‌وڵه‌تی له سه‌رووی کلیسای داده‌نا ، به‌ڵام ئاکامی کرده‌وه‌کانی ئه‌وی به نێگاتیڤ نه‌ده‌زانی .
به‌ڵام ده‌گه‌ڵ پێکهاتنی ڕێنسانس له ئیتالیا ، ئه‌و ڕوانینه ئیسلاحکراوه‌ش ئاڵوگۆڕی به سه‌رداهات . ڕێنسانس شوڕشی بیر و ڕا به کرده‌وه هاته مه‌یدان و ته‌واوی ئوروپای گرته‌وه . هه‌ر له ده‌ستپێکی چاخی ڕێنسانس ، نووسه‌رانی وه‌ک دانته له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون که حاکمانی دونیا ماف و ئه‌رکیان هه‌یه که به بێ هیچ گوێڕایه‌ڵییه‌ک بۆ کلیسا حکومه‌ت بکه‌ن . ئه‌و ڕوانگه‌یه تا دوایی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست په‌ره‌ی نه‌ستاند ، به‌ڵام به تێپه‌ڕ بوونی زه‌مه‌ن ئه‌و خاڵه بنه‌ڕه‌تییانه‌ی فه‌یله‌سوفه‌کانی سیاسی ڕێنسانس ، وه‌ک ماکیاوێلی ، ده سه‌رتاسه‌ری ئوروپادا به جوانی وه‌رگیرا . به‌ڵام دابڕانی یه‌کجاری له ڕابردوو ، ده‌ستکه‌وتی فه‌یله‌سوفانی سیاسه‌ت نه‌بوو ،به‌ڵکوو ئاکامی ته‌نگژه و جێوازی بۆچوونه‌کان ده نێو مه‌سیحییه‌ت دا بوو . بیر و ڕای سوننه‌تی له سه‌رئه‌و باوه‌ڕ بوو که ڕاهێنانئ مه‌سیحییه‌ت ده‌بێ به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی بێ. به‌ڵام ئه‌و تێڕوانینه ده ماوه‌ی شه‌ڕه‌کانی مه‌زهه‌بی سه‌رده‌می پڕۆتستانه‌کان ڕوو به فه‌وتان بوو . ده‌و سه‌رده‌مه پڕ له کێشه و ئاژاوه یه‌دا مه‌سیحییه‌کان ده‌ستیان دابووه کوشتاری یه‌کتر و ده‌وڵه‌ته مه‌سیحییه‌کان هه‌ڵیانده‌کوتایه سه‌ر ده‌وڵه‌ته مه‌سیحییه‌کانی تر . به‌ڵام هه‌ر زوو خه‌ڵک به‌و ئاکامه گه‌ییشتن که ده‌بێ مه‌سیحییه‌ت له لایه‌ک و حکومه‌ت و فه‌رهه‌نگ له یه‌کی دیکه‌وه له یه‌کتر جیا بکرێنه‌وه .
خه‌ڵک به دوای ڕێگایه‌که‌وه بوون که هه‌موو به بێ له به‌رچاوگرتنی باوه‌ڕگه‌لی دینی له سه‌ری پێکبێن به مه‌به‌ستی به‌ڕیوه‌بردن و هێوه‌رکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا. بۆیه هێندێک په‌نایان برده به‌ر فێر کردن و ڕاهێنانی مافی سروشتی ، ڕاهێنانێک که له فه‌یله‌سوفه‌کانی چاخی باستانی یونان وه‌رگیرابوو ؛ هێندێک یش به لێکدانه‌وه‌ی جێواز له مه‌سیحییه‌ت وه‌ک دهئیزم ،خۆیان خه‌ریک کردبوو. بزووتنه‌وه‌ی ئومانیزمی یونانی یه‌کان و ڕوومی یه‌کانی چاخی باستان نه‌خشێکی به‌رچاویان ده‌و ڕه‌وته‌دا ده‌گێڕا .
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌و واتایه نییه که مه‌به‌ستی فه‌یله‌سوف و سیاسه‌توانانی ئه‌و چاخ له جیای ده‌وڵه‌ت و کلیسا ئه‌وه بووبێ که ئه‌وڕۆ له ڕۆژاوا ئێمه ده‌یبینین . چۆنیه‌تی ئه‌وڕۆ ته‌واو بۆ جه‌ماوه‌ری سه‌ده‌ی شازده نامۆ بوو ، و به‌دووره که ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ به ئه‌وان پێشنیار کرابوایه ، ئه‌وان وه‌ریانگرتبا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌ر له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون که مه‌سیحییه‌ت بۆ پاراستنی ئه‌خلاق و وه‌فاداری به ڕێبه‌رانی سیاسی یه‌کان پێویسته. ئه‌وان به دوای دابڕان له مه‌سیحییه‌ت و وه‌لانانی ئه‌و نه‌بوون ، بهڵکووهاتبوونه سه‌ر ئه‌وه که مه‌سیحییه‌ت سه‌رچاوه‌یه‌کی وێجوو بۆ دامرکاندنی ته‌نگژه‌کانی دینی و سیاسی ئه‌و سه‌رده‌م نییه . شه‌ڕ و پێکدادان که وه‌ک تاعوون که‌وتبووه گیانی ئوروپا . که وابوو ئه‌وان به دوای سه‌رده‌مێکی نوێ بۆ بیر وڕای خۆیان بوون که به یارمه‌تی ئه‌و بتوانن گیر وگرفتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان به بێ تێوه‌گلاندنی ڕیبازی دینی یان ڕێبه‌رانی دینی چاره‌سه‌ر بکه‌ن .
ههنگاوێکی گرینگ ده‌و بواره‌دا ،هێنانه گۆڕێی باسی مافی سرووشتی له لایه‌ن زانایانی وه‌ک هابز و گڕۆتیووس بوو .هوگۆ دوگوورت ، که نێوی هولهندییهکی ئه‌و گڕۆتیووس بوو ( مافناسێکی سه‌ده‌ی هه‌فده یه که کتێبێکی ناسراوی به نێوی شه‌ڕ و ئاشتی هه‌یه ) له گیانی خۆی مایه‌ی دانا و فه‌رهه‌نگی تووندئاژوانهی دینی ئه‌وسه‌رده‌می هوله‌ندی کێشایه ژێر پرسیار تا بڵێ که ئینسانه‌کان سه‌ربه‌خۆن تا هه‌لومه‌رجی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان به پێی پێداویستییه‌کانی خۆیان بگۆڕن . ئه‌و ده‌یگووت خه‌ڵک مافی هه‌یه که خۆیان قانوونی خۆیان دابنێن ، ڕێکخراوی سیاسی خۆیان دابمه‌زرێنن ، و ته‌سمیم بگرن که چۆن کار وباری سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ڕێکوپێک بکه‌ن وبه‌ڕیوه‌به‌رن . ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه که ئینسانه‌کان به ڕاستی ده‌توانن نه‌خشی سه‌ره‌کی بۆ به‌خته‌وه‌ربوونیان بگێڕن _ و ئه‌وه ڕاشکاوانه‌ترین هه‌ڵوێستێک بوو که له ڕاست ئه‌و تووند ئاژوانهی دینی نواندی .
بنه‌مای ئه‌و فه‌لسه‌فه حقووقی یه ، ئازادی مرۆڤ بوو . که ئه‌و تێڕوانینه واتایه‌کی دونیاشمول ( ئونیوهرساڵ ) ی به خۆوه گرتبوو تا بیر و بۆچوونێکی نوێ له مه‌ڕ ئینسان وده‌وڵه‌ت بێنێته گۆڕێ .به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی کلیسای کاتولیک ، که ماف یان به پێی بایخه‌کانی مێتافیزیکی و له ژێرچاوه‌دێری ناوه‌ندی ئیمپڕاتوری سیاسی ده‌زانی . تێڕوانینی نوێ ، پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆیی گه‌لان و ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان بوو وخه‌ڵکیان به خاوه‌ن مافی خۆبه‌ریوه‌بردن و چاره‌ی خۆ نووسین به بێ هیچ چاوه‌دێرییه‌ک و تێکه‌ڵاوییه‌ک له لایه‌ن کلیساوه ده‌زانی .
ده ڕوانینی نوێ‌دا ،له ده‌وڵه‌ته مه‌سیحییه‌کان چاوه‌ڕوان نه‌ده‌کرا که له سه‌ر هه‌موو شت پێک بێن ، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌کرا که هه‌موو به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیانه‌وه بن . به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌به‌ستگه‌لێک که سه‌رۆکی وڵات به گونجاوی ده‌زانێ .به تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن ئه‌و ڕوانگه‌یه که‌وته نێو ئه‌و خانه‌یه که هه‌ڵوێستی سیاسی ده‌بێ به پێی هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی وبه له‌به‌رچاوگرتنی جێوازییه‌کانی فه‌رهه‌نگی بگیرێ ونه له سه‌ربنه‌مای ڕیبازی دونیاشمولی( ئونیوهرساڵ ) .
لهسهروهشڕا ، ئه‌و نیسبهتگهرایی سیاسییه ته‌واو زاڵ نه‌بوو ، به‌لکوو له جیاتی هه‌موو دونیاشمولگهرایی مه‌سیحییه‌ت ، ڕۆاڵه‌تی سێکولار له ڕاهێنانی دونیا شمولگهرایی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هاته گۆڕێ . که به پێی ئه‌و ڕاهێنانانه‌ی سێکولار ، جێوازی فه‌رهه‌نگی له ڕاست وێک‌چوویی و یه‌کسانی مرۆڤایه‌تی هیچ بایخێکی پێنه‌ده‌درا . هه‌موو مرۆڤه‌کان ، به بێ جێوازی جێگای ژینیان ، خاوه‌نی پێداویستی و ویستگه‌لی بنه‌ڕه‌تی وه‌ک یه‌کن . ده‌ئاکامدا ئه‌و تێڕوانینه به گشتی سه‌لمێندرا که هێندێک خاڵی گشتی و دونیاشمولی ئابووری ، سیاسی و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن که ده‌بێ ببنه پێواری تایبه‌ت به داوه‌ری له مه‌ڕ سیستێمی ئابووری ، سیاسی ، وکۆمه‌ڵایه‌تی .
دونیاشمولگهرایی مه‌سیحییه‌ت ، که به وه‌دیهاتنی ڕێفۆڕمی پڕۆتستان برینێکی قووڵی ده‌له‌شی که‌وتبوو ، ده‌ئاکامداده‌روه‌ستی دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوانگه و بۆچوونه دونیاشمولگهرایی نوێیه نه‌هات و ته‌سلیمی بوو .چون هه‌م ڕوانگه نیسبیگهرایی و هه‌م دونیاشمولگهرایی که دوو بۆچوونی نوێ بوون به تایبه‌تمه‌ندی سێکولارییه‌وه ،ده‌وڵه‌تیان نه به گوێڕایه‌ڵی کلیسا و نه به پارێزه‌ری بۆچوون وبایخگه‌لی مێتافیزیکی ده‌زانی .
ئه‌و دوو ڕوانگه‌یه به‌دوای دابینکردنی گۆڕه‌پانێک له ده‌سته‌ڵات بوون که تێدا ماریفه‌ت ، هه‌ڵسوکه‌وت ، بایخه‌کان ، و هه‌ڵوێسته‌کان سه‌ربه‌خۆبن که بتوانرێ پێداویستییه‌کانی مرۆڤ ئازاد وسه‌ربه خۆ وبه بێ هیچ مه‌رج و به‌ڵێنێک له ڕاست ده‌سته‌ڵاتی کلیسا ، له لایه‌ن پێهاته‌کانی مرۆڤ دابین بکرێن .
سێکولاریزم و سێکولاریزاسیون (وه‌لانانی دین له پێکهاته‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی )
سێکولاریزم و سێکولاریزاسیۆن په‌یوه‌ندی نیزیکیان ده‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌یه ، به‌ڵام یه‌ک چه‌مک نین، جێوازی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و جووته ده‌کرێ ده وڵامی ئه‌و پرسیاره ،که دین ده کۆمه‌ڵگا دا چ نه‌خشێکی هه‌یه ، بدۆزرێته‌وه . سێکولاریزم داخوازی هه‌رێمێکه سه‌ر به‌خۆ بۆ زانست ، بایخه‌گه‌ل و ههڵسوکهتگهلێک که به دوور له چاوه‌دێری دین بێ ، به‌ڵام به هیچ چه‌شنێک نکوڵی له نه‌خشی دین ده کار وباری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دا ناکا . به‌ڵام سێکولاریزاسیۆن ، به واتای وه‌لانانی دین له‌و هه‌رێمانه دێ .
ده ماوه‌ی ڕه‌وتی سێکولاریزاسیۆن دا ، پێکهاته‌کان ( واته ڕێکخراو و داموده‌زگاکانی ئابووری ، سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ) له ژێر ده‌سته‌ڵات و چاوه‌دێری دین دێنه ده‌ر . به‌ر له سێکولاریزاسیۆن ، دین ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌سته‌ڵات وچاوه‌دێری به سه‌ر ئه‌و داموده‌زگایانه‌دا بوو. ده حاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆدا ئه‌و پێکهاتانه له ژێر ده‌سته‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆی ڕێبه‌رانی دینی دا بوون ، بۆ وێنه ته‌نیا قه‌شه‌کان به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌دره‌سه‌کان بوون . ده حاڵه‌تی ناڕاسته‌وخۆ دا ، ئوسوولی دین بنه‌مای به‌ڕه‌وه‌به‌رایه‌تی ئه‌و پێکهاتانه بوو ، بۆ وێنه کاتێک مافی شارۆمه‌ندێک به پێی پێواری باوه‌ڕمه‌ندی به دین هه‌ڵده‌سه‌نگێندرا .
چ ده ده‌سته‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی دینیدا ، کاتێک ده‌کرێ بڵێین سێکولاریزاسیۆن به کرده‌وه دامه‌زراوه که ده‌سته‌ڵاتی ڕێبه‌رانی دینی له سه‌ر ئه‌و پێکهاتانه ببڕێن و بسپێردرێنه ده‌ست ده‌سته‌ڵاتدارانی سیاسی ، یان ئه‌وه‌یکه ئاڵترناتیوێک بۆ دانانی له جێی ده‌سته‌ڵاتدارانی دینی بدۆزرێته‌وه . ئه‌و ڕه‌وته ئیمکانی ئه‌وه ده‌دا به ئینسانه‌کان که سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له ڕاست ڕێبه‌رانی دینی بپارێزن _ و چیدی پێویست نه‌کا له ده‌ره‌وه‌ی کلیسا یان مزگه‌وت یان ده‌یره‌کان یش هه‌ر چاو له زار و گوێڕایه‌ڵ بن بۆ ئه‌و ناوه‌نده ده‌سته‌ڵاتدارانه‌ی دینی .
ئاکامێکی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی سێکولاریزاسیۆن ،(جیایی کلیسا و ده‌وڵه‌ت) له یه‌کترن که خۆی _ ده‌ڕاستیدا ئهوچهمکه تا ئه‌و ڕاده‌یه وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی سێکولاریزمه که ئه‌ودوو چه‌مکه جیای (دین و ده‌وڵه‌ت) و (سێکولاریزاسیۆن) به یه‌ک شت داده‌نرێن . به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له به‌رچاو بێ که سێکولاریزاسیۆن ڕووداوێکه چه‌ند لایه‌نه که ده ناخی کۆمه‌ڵگادا ڕووده‌دا ، به پێچه‌وانه جیایی دین وده‌وڵه‌ت ته‌نیا مانای سیاسی ئه‌و ڕووداوه‌یه ده‌گه‌یێنێ .
جیاکردنه‌وه‌ی دین وده‌وڵه‌ت ده ماوه‌ی سێکولاریزاسیۆن دا به‌و مانایه دێ که پێکهاته تایبه‌تییه‌کانی سیاسی _ که به ڕاده‌ی جۆراجوۆر ده ژێر ده‌سته‌ڵاتی ده‌وله‌تدا ، له ژێر ده‌سته‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی دین دێنه ده‌ر . ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه که دوای سێکولاریزاسیۆن پێکهاته‌کانی دینی ئیدی ناتوانن له‌مه‌ر کار وباری گشتی جه‌ماوه‌ری و سیاسی‌دا نه‌دوێن ، به‌ڵکوو به‌و واتایه دێ که ڕوانگه‌ی پێکهاته‌کانی دینی نابێ به سه‌ر کۆمه‌لگادا داسه‌پێندرێن ، و یان به پێی ئه‌و ڕوانگه‌گه‌له قانوونی به‌ڕیوه‌به‌ردنی کۆمه‌ڵگا دابنرێن . ده‌کرده‌وه دا ده‌وڵه‌ت ده‌بێ تا ئه‌و جێگایه‌ی که ده‌لوێ له ڕاست باوه‌ڕه‌کانی جۆراوجۆری دینی نێو کۆمه‌ڵگا بێ لایه‌ن بێ ، نه ڕێگر یان بێ و نه به‌ڕێوه‌به‌ر ویسته‌کانیان.
ئه‌گه‌ر چی سێکولاریزاسیۆن ده‌توانێ به شێوه‌یه‌کی هێوه‌ر و ئاشته‌وایی یانه به‌ره‌وپێش بچێ ، به‌ڵام زۆر جاران ئاوا نه‌بووه به داخه‌وه . مێژوو نیشانیداوه که ڕێبه‌رانی دینی خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتی ماددی ، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌یان بێ به‌ربه‌ره‌کانی نه‌داوه‌ته ده‌ست سیاسه‌توانانی سێکولار . به تایبه‌ت کاتێکی که ئه‌و ڕێبه‌رانه په‌یوه‌ندی زۆر نیزیکیان ده‌گه‌ڵ هێزه سیاسی به پارێزه‌کانی کۆمه‌ڵگا بووه ، ئه‌و به‌ربه‌ره‌کانییه تووندتر ودژوارتر بووه . ده‌ئاکامدا ،سێکولاریزاسیۆن زۆر جاران ئاوێته‌ی شۆڕشی سیاسی بووه ،له فه‌ڕانسه کلیسا و ده‌وڵه‌ت دوای شۆڕشێکی خوێناوی له‌یه‌ک جیا بوونه‌وه ، له ئه‌مریکا ئه‌و جیایی یه ئاشته‌وایی یانه‌تر بوو ، به‌ڵام ته‌نیا دوای شۆڕشێک و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی نوێ گونجا .
دیاره که مه‌به‌سته‌کانی سێکولاریزم هه‌میشه بێ لایه‌نانه نه‌بووه ، و قه‌تیش پێویست نه‌بووه که سێکولاریزم دژ به دین بێ ، سه‌ره‌ڕای وه‌یکه سێکولاریزم داشدار و هانده‌ری ڕه‌وتی سێکولاریزاسیۆن یش بووبێ . ئه‌و که‌سه‌ی که لایه‌نگری له سێکولاریزم ده‌کا ، لانیکه‌م مه‌ودایه‌کی بهربهرینتر له مه‌یدانی چالاکی دین به پێویست ده‌زانێ ، به‌ڵام له‌وانه‌شه که ئه‌وتۆ که‌سێک ، لانیکه‌م ده بواری کار وباری دیاریکراوی کۆمه‌ڵایه‌تی یشدا باوه‌ڕی به گۆڕه‌پانێکی سێکولار بۆ چالاکییه‌کانی هه‌بێ .
که وابوو ، جێوازی نێوان سێکولاریزم و سێکولاریزاسیۆن ئه‌وه‌یه که سێکولاریزم زیاتر باسێکی فه‌لسه‌فییه له مه‌ڕ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگا ،به‌ڵام سێکولاریزاسیۆن حه‌ولی دابینکردن و که‌لکوه‌رگرتن له‌و فه‌لسه‌فه‌یه یه _ حه‌ولێک که له ده‌رفه‌تی پێویستدا تووند وتیژی یش هه‌ڵده‌گرێ . له کۆمه‌ڵگای سێکولاردا ده‌نگی پێکهاته دینی یه‌کان کپ ناکرێن . ئه‌و پێکهاتانه هه‌ر وه‌ک خۆیان به ئاشکرا له مه‌ڕهه‌موو بواره‌کانی گشتی کۆمه‌لگادا خاوه‌نی بۆچوونی خۆیانن ، و به‌ڵام هیچ ئیمکاناتێکیان لێ ناستێندڕیته‌وه و هیچ به‌رهه‌ڵستێکیان بۆ سازناکرێ و ده‌سته‌ڵاتداری ڕێبه‌رانیان ده‌کڕێته شتێکی ته‌واو خسووسی . هه‌ر که‌س که بیهه‌وێ به داب ونه‌ریتی ته‌واوی مه‌زهه‌بی ژیانی خسووسی خۆی دابین بکا سه‌ربه‌خۆیه و ئازاد ده‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شێوه ژیانه دا ، بێ وه‌یکه له لایه‌م ده‌وڵه‌ته‌وه هانبدرێ یان به‌رگری لێبکرێ .
دین ده کۆمه‌ڵگای سێکولار دا
جێی و ڕێی و نه‌خشی دین له کۆمه‌ڵگا دا ده‌توانێ چبێ ؟
گووتمان که سێکولاریزم دژی تێوه‌گلانی ڕووحانییه‌کانه ده کار وباری مه‌ده‌نی و گشتی کۆمه‌ڵگادا ، ده‌ی ده کۆمه‌لگایه‌کی سێکولاردا چ نه‌خشێک بۆ دین ده‌مێنێته‌وه ؟ بۆ قه‌راره که دین ورده ورده وبه له سه‌ره‌خۆیی لاواز بکرێ و له گؤڕه‌پانی کۆمه‌لگادا وه‌لابنرێ ؟ ئه‌رێ خه‌ریک بوونی دین به هێندێک داب ونه‌ریتی سه‌یر و ناگرینگ له شان وباوی فه‌رهه‌نگی که‌م ده‌بێته‌وه ؟,ئه‌وانه هه‌موو پرسیارگه‌لێکن که دژه سێکولاریزم و سێکولاریزاسیۆنهکان بۆیان بۆته ته‌نگژه‌ی فکری . ئه‌وان ده‌ڵێن که دین گرینگتر له‌وه‌یه که به‌و شێوه‌یه له ده‌ور بکه‌وێ .
له‌به‌رچاوگرتنی شتێک لێره‌دا گرینگایه‌تێکی تایبه‌تی هه‌یه . زۆر جاران ده‌بیسین یان ده‌یخوێنینه‌وه که سێکولاره‌کان ده‌یانهه‌وێ دین له ژیانی گشتی وه‌ده‌ر نێن و ئه‌وی به ژیانێکی خسووسی سنووردار وبه‌رته‌سک بسپێرن . پێیانوایه که سێکولاره‌کان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن که لێر وله‌وێ و له کۆڕ وکۆبوونه‌وه‌ی گشتیدا که‌س نابێ له دین بدوێ . ئه‌گه‌ر چی له‌وانه‌یه که هێندێک له سێکولاره‌کان خاوه‌نی ئه‌وتۆ بیر وبۆچوونێک بن ، ئه‌و به‌رداشته‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که جێوازی بواری خسووسی وجه‌ماوه‌ری زیاتر یه‌ک لێکدانه‌وه‌یان هه‌یه .
به باوه‌ڕی سێکولاره‌کان خسووسی بوونی دین به واتای خسووسی بوونی چۆنیه‌تی حیسابی بانکی ئه‌م وئه‌و نییه ،که که‌س نابێ خۆی تێهه‌ڵقوتێنێ یان لێی بکۆڵێته‌وه . له مه‌ڕ جه‌ماوه‌ری بوون یش سێکولاره‌کان ،ئه‌وه‌ی به واتای له ژێرچاوه‌دێری به مه‌به‌ستی پاراستن و جه‌ماوه‌ری کردنی شته‌کان . ده‌زانن ،که وابوو هه‌ڵاوارده‌یی دین له ژیانی گشتی کۆمه‌ڵگا به مانای شاردنه‌وه و پاوان‌کردنی دین له بیر وڕای گشتی نییه . به‌ڵکوو به مانای نه‌بوونی پشتیوانی ده‌وڵه‌ت له دین ده‌بێ . که وابێ خسووسی کردنی دین ، به واتای سڕینه‌وه‌ی ئه‌و نییه ، به‌ڵکوو ده‌بته ئه‌مرێکی خسووسی ئینسانه‌کان که له هه‌ڵبژاردن یان هه‌ڵنه‌بژاردنیان سه‌ربه‌خۆ و ئازادن .
جا که وایه ده‌بینین که ڕه‌وتی سێکولاریزاسیۆن یان فه‌لسه‌فه‌ی سێکولاریزم به هیچ شێوه‌یه‌ک پێویستی به وه‌لانانی دین ناکا . سێکولاره‌کان له مه‌ڕ نه‌خشی گونجاوی دین ده کۆمه‌ڵگادا ،بۆچوونی جۆراوجۆریان هه‌یه . هێندێک که‌لله‌ڕه‌قانه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که دین خێری بۆ کۆمه‌ڵگا نییه و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که ده‌بێ له سه‌ره‌خۆ به یه‌کجاری وه‌لابنرێ . به‌ڵام زۆریش هه‌ن که له پاراستنی نه‌خشی دین ده ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی باوه‌ڕمه‌ندان داکۆکی ده‌که‌ن . ته‌نانه‌ت هێندێک سێکولار هه‌ن له پێکهاته‌کانی کار وباری خێرخوازانه‌ی دینی و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و پێکهاتانه به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و ئێش و ئازاری به‌شمه‌ینه‌تان داکۆکی ده‌که‌ن .
ئه‌گه‌ر دین له کۆمه‌ڵگایه‌کی سێکولاردا لاواز ده‌بێ _ چاره‌نووسێکه که ڕه‌نگبێ ڕووبدا ( نابێ هه‌موو تاوانه‌که‌ی ڕاسته‌وخۆ بخه‌رێته ئه‌ستۆی سێکولاریزم و سێکولاریزاسیۆن . ئه‌و دووه ته‌نیا ده‌بێ وه‌ک هۆله به‌رچاو بگیرێن که بوونه که‌م مه‌یلی جه‌ماوه‌رله ڕاست دین .له یه‌ک کۆمه‌ڵگای ناسێکولار(مه‌زهه‌بی) جه‌ماوه‌ر هه‌لومه‌رجی که‌متریان بۆ له به‌رچاونه‌گرتنی دین یان وه‌لانانی ئه‌ویان هه‌یه . ئه‌وتۆ خه‌ڵکێک ڕوو ده‌هه‌ر جێگایه‌ک که بکه‌ن یان ڕووبه‌ڕووی چاوه‌دێری ده‌سته‌ڵاتدارانی دینی ده‌بنه‌وه ، یان ده‌بێ گوێڕایه‌ڵی ڕێبه‌رانی دینی بن که سه‌راسه‌ری ژیانیان ،له ژێرچاوه‌دێری ئه‌وان دایه .
ده کۆمه‌ڵگایه‌کی سێکولاردا هیچکه‌س به تۆبزی ناکرێ که ده‌سته‌مۆی دین یان بایخه‌کانی دین بکرێ ، مادام خۆی به دڵ له دین داکۆکی نه‌کا . ئه‌گه‌ر تاقمێکی زۆر له خه‌ڵک خۆیان دینیان هه‌ڵنه‌بژاردبێ ، ته‌شکیلاتی دینی به هۆی له‌که‌میدانی لایه‌نگه‌ران و ئه‌ندامانی داهاتی که‌م ده‌بته‌وه .
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ حه‌ق به ڕێبه‌رانی دینی بدرێ که ده‌و کاتانه‌دا ئه‌گه‌ر له هه‌لومه‌رجه‌که ناقایل بن، دژایه‌تی سه‌رۆکه‌کانی دین ده‌گه‌ڵ سێکولاره‌کان و سێکولاریزاسیۆن دوو هه‌ڵه‌ی گه‌وره وه‌خۆی گرتووه.
هه‌ڵه‌ی هه‌ووه‌ڵ ئه‌وه‌یه که ئه‌وان به‌رپرسیاره‌تی ئه‌وتۆ ته‌نگژه‌یه‌ک داوێنه سه‌ر شانی سێکولاره‌کان ، ئه‌وان له جیاتی وه‌یکه هێرش بکه‌نه سه‌ر سیکولاره‌کان که بۆچی ئیزنتان داوه به خه‌ڵک که دین وه‌لانین ، ده‌بێ سرنج بده‌نه ئه‌و به‌شه و پرسیار بکه‌ن که ئه‌رێ بۆ خه‌ڵک له دین وه‌رگه‌ڕاون ؟
هه‌ڵه‌ی دووهه‌م ئه‌وه‌یکه ، هه‌ر حه‌ولێک وه‌ک هێرش بۆ سه‌ر سێکولاریزم له بنه‌ڕه‌ته‌وه نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که نوێنه‌رانی دین ،ناتوانن پشتیوانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکیان بێ ،ئه‌گه‌ر دیاریکردن و هه‌ڵبژاردنی دین وه‌ک شتێکی تاکه‌که‌سی و خسووسی له لایه‌ن خه‌ڵکه چاولێبکرێ . ئه‌وبابه‌ته ده‌توانێ به‌ته‌واوی درووست بێ ،که قه‌بووڵکردنی ئه‌و ڕه‌وته بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانی دین ده‌بێته کاره‌سات _ ئه‌گه‌ر چی هێشتاش ئه‌و ڕێبه‌رانه‌ی دینی دژ به سێکولاریزم ئه‌و شته‌یان له به‌ر چاو نه‌گرتووه .ئه‌وان به پێی به‌ڵگه‌گه‌لێک ، که‌له تێگه‌یشتنی ئه‌و نوکته‌یه خۆ ده‌پارێزن که ئه‌و دینه‌ی که به تۆبزی وزه‌بر و زه‌نگ و به‌نادڵی به سه‌ر خه‌ڵکدا داده‌سه‌پێ خاوه‌ن ئه‌و ڕێزه نییه که ده‌بێ بیبێ . ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رانی دین به ڕاستی هاتبنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که تۆبز و زه‌بر و زه‌نگ ته‌نیا ڕێگایه‌که بۆ پاراستنی دین ، ئه‌وان سه‌لماندوویانه که دین خۆی ده خۆیدا ئه‌و ته‌قدووسه‌ی که‌لێی ده‌دوێن نییه‌تی._ و ئه‌و بۆچوونه که سێکولاره‌کان جه‌ختی له سه‌ر ده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێین بۆ به‌خته‌وه‌ری گشتی جه‌ماوه‌ر پێویست ناکا که خۆمان به دین هه‌ڵاوه‌سین .
ڕخنه‌گرانی سێکولاریزم (سیکولاریزم بۆ خۆشه‌ویستی هه‌مووان نییه ؟)
پێویست به گوتن ناکا که هه‌موو به گشتی سێکولاریزمیان به دڵ نییه . تانانه‌ت ئه‌وڕۆش هه‌ن که‌سانێک که نه هه‌ر سێکولاریزم و سێکولاریزاسیۆنی ده به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا نابینن ، بگره به‌ڵگه‌ش دیننه‌وه که سێکولاریزم سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌خوشینییه‌کانی کۆمه‌ڵگایه . به باوه‌ڕی ئه‌وان ،نکۆڵی له سێکولاریزم و په‌سه‌ندکردنی بنه‌مایه‌کی دینی بۆ سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگ ،کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌قامگیرتر ، به ئه‌خلاقتر، و ده‌ئاکامدا نه‌زمی کۆمه‌ڵگایه‌کی باشتری لێده‌که‌وێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌رێ ڕه‌خنه‌گران له سێکولاریزم ڕاست ده‌که‌ن ؟
یه‌کێک له باوترین ڕه‌خنه‌کان له سێکولاریزم وه‌ک یه‌ک فه‌لسه‌فه ڕه‌خنه له جه‌ختکردنه‌وه‌ی سێکولاریزم له سه‌ر ژیانی ئه‌و دونیایییه یه له جیاتی ژیانی دوای مردن یا به‌خته‌وه‌ری ڕووحی مرۆڤ . به پێی بنه‌مای سێکولاریزم ، کار و کرده‌وه و باوه‌ڕی ئێمه ده‌بێ زیاتر و گرینگتر له هه‌موو شت له سه‌ر بنه‌ڕه‌تی ڕه‌وتی ئێستا و حاڵی حازر بێ و ئه‌و کارانه‌ش بۆ ژیانی خۆمان و ئینسانه‌کانی دیکه بێ .
سێکولاره‌کان هیچ جه‌خت له سه‌ر نکۆڵی له‌ژیانی دوای مردن ناکه‌ن ، به‌ڵام باوه‌ڕمه‌ندن و ده‌ڵێن بوونی ئه‌گه‌ری ژیانی دوای مردن نابێ ببته هۆی ئه‌وه‌یکه هه‌موو هه‌لومه‌رجێکی باش و هه‌ڵکه‌وتوو بدرێته که‌سانێک که خۆیان به دین هه‌ڵواسیوه و ده‌ڵێن که ئه‌وه داماننا که دوای مردن زیندوو ده‌بینه‌وه ، له به‌روه‌یکه هیچ پێکهاتنێک له مهر ئه‌و شته و ڕێگاگه‌لی گه‌ییشتن به‌و به‌خته‌وه‌رییه که دوای مردن قه‌راره ببێ ده نێوان دا نییه ،نابێ هیچ ڕێگایه‌ک به ڕێگایه‌کی دیکه به باشتر یان نیزیکتر دابنێن . له‌به‌ر وه‌ی ئێمه ناتوانین له سه‌ر ئه‌و شته پێک بێین ، که ئه‌رێ له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ی که دین باسیان ده‌کا هه‌ن یان نا ، وئه‌گه‌ر هه‌ن ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ی دوای مردن پێویستی به چ شێوه ژیانێکه له سه‌ر ئه‌و دونیایه ،که وابێ خه‌ریکبوون به کار وباری مێتافیزیکی و له سه‌رووی سروشت ناتوانی هه‌ڵسوکه‌وت و مه‌به‌ست و باوه‌ڕگه‌لێکی عاقڵانه‌ی ئێمه بێ .
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ڕوانینه ته‌واو دژی ڕاهێنانه‌کانی زۆربه‌ی دینه‌کانی دونیایه یه . دینه‌کان یش داخوازی باشترکردنی ژیانی مرۆڤایه‌تی هه‌ن ،به‌ڵام داخوازییه‌کانیان زۆرجێوازه ده‌گه‌ڵ هی سێکولاره‌کان . دڵکورکه‌ی بنه‌ڕه‌تی دین ئاکامی ڕووح ، کرده‌وه‌ی ئێمه یان شیره‌ی شتێکی دیکه‌یه که له ژورووی دونیای مادی ئێمه‌وه یه . که وابوو ئامانجی دونیایی و مادی یان پێ ناته‌واوه و ته‌نانه‌ت به نه‌گونجاوی یشی ده‌زانن له‌به‌ر وه‌یکه به پێی باوه‌ڕی دینی ،کار وباری دونیایی ئامانجێکی درووست نییه بۆ ژیان .
چ ڕه‌خنه‌گران له سێکولاریزم ڕاست بکه‌ن یان هه‌ڵه ،ئه‌و ڕه‌خنه‌یه له سێکولاریزم وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی شه‌خسی داده‌نرێ ، به‌ڵام کاتێکی سێکولاریزم وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سیاسی له به‌رچاوبگیرێ ، وسێکولاریزاسیۆن یش وه‌ک ڕووداوی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دابنرێ ، ئه‌و ڕه‌خنه‌یه بێ ئینسافانه‌یه . له‌به‌روه‌یکه ئه‌گه‌ر ئێمه دایبنێن که ڕاهێنانی دینی ڕێگایه‌کی درووسته ، ده‌سته‌ڵاتی سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ڕاهێنانه به سه‌ر هه‌موو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک نابێته پاساوێکی گونجاو .
له‌وانه‌شه خه‌ڵک ته‌سمیم بگرن که له‌ژیانی شه‌خسی خۆیاندا سێکولار نه‌بن ، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌شه ئه‌و ته‌سمیمه درووست بێ ، به‌ڵام خۆیان ده‌بێ ئه‌وه هه‌ڵبژێرن نه ئه‌وه‌یکه که‌سانێکی دیکه تهسمیمیان بۆ بگرن . سێکولاریزم وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی شه‌خسی ، نکۆڵی له ده‌ستتێوه‌ردانی بوونه‌وه‌ر یان بایخهگهلی له‌سه‌رووی سروشت له ژیانی تاکه‌کاندا ده‌کا ، به‌ڵام سێکولاریزم وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سیاسی ته‌نیا نکۆڵی له ده‌ستتیوه‌ردانی بوونه‌وه‌ر یان بایخهگهلی له سه‌رووی سروشت ده کار وباری کۆمه‌ڵایه‌تی دا ده‌کا.
ڕه‌خنه‌یه‌کی دیکه له سێکولاریزم ،که ده‌په‌یوه‌ندی زۆر نیزیک ده‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی پێشوودا ، ئه‌وه‌یه که سێکولاریزم ناتوانێ بنه‌مای قایم بۆ ئه‌خلاق پێک‌بێنێ . به گوته‌ی ڕه‌خنه‌گرانێک که ئاماژه‌یان پێکردووه ، ئه‌خلاق پێویستی به وه‌رگرتنی بایخگه‌لی له‌سه‌رووی سروشت (مێتافیزیکی ) ، ئه‌به‌دی و موتڵه‌ق هه‌یه و فه‌لسه‌فه‌کانی ماتریالیستی یان ئه‌و دونیایی یانه ناتوانن ئه‌و بنه‌مایانه دابڕێژن .کاتێکی که نیزامه‌کانی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی پشت ده‌و جۆره بنه‌مایانه بکه‌ن ، ده‌و بواره‌شدا قسه‌یه‌کیان پێ نییه که بیکه‌ن _ونیزامی کۆمه‌ڵایه‌تی ده نه‌بوونی ئه‌خلاق تووشی تێکه ولێکه و گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌وه ، ئه‌و بێ سه‌ره‌و به‌ره‌یی یه فه‌وتانی لێده‌که‌وێته‌وه .
ئاسته‌نگی سه‌ره‌کی ئه‌و ئیراده ئه‌وه‌یه که بۆچوونی زۆر هه‌ن که ناتوانرێ بسه‌لمێندرێن ،وه‌ک که دڵێین ، ئه‌گه‌ر بایخه‌کانی له‌سه‌رووی سروشت هه‌بن ، ئه‌گه‌ر ئه‌و بایخانه بۆ پاراستنی ئه‌خلاق پێویست بن ، و ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالیستی نه‌توانێ بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌خلاق دابین بکا _ و زۆریه‌ک له فه‌ڕزییه و بۆچوون و ئه‌گه‌ره‌کانی دیکه که درووستبوونیشیان هه‌ر جێی پرسیارن ، ئه‌وکات ئه‌و ئیراده ده‌توانێ به جێ بێ ، مخابن ، هه‌ر یه‌ک له‌و فه‌ڕزییه و بۆچوونانه زۆر به سانایی ده‌کرێ هه‌ڵه بن ، و به‌ڵگه‌گه‌لێکی به هێزمان هه‌یه که تا بڵێین که زۆربه‌ی ئه‌و بۆچوونانه به ڕاستی هه‌ڵه‌ن ، بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌یان هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه نیشانی بده‌ین که یه‌کێک له‌و بۆچوونانه هه‌ڵه‌یه ،وتا ئه‌و جێگایه که زۆربه‌ی ئه‌و فه‌ڕزییانه جێی دوڕدۆنگین،خودی ئێراده‌که ده‌خۆیدا جێی دوڕدۆنگییه .
موشکیلێکی دیکه‌ی ئه‌و ئیراده ئه‌وه‌یکه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت قه‌بووڵیشی بکه‌ین که هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه سه‌رجه‌م به گشتی له جێی خۆیان بن ،چؤن ده‌توانین قه‌بووڵی بکه‌ین که به مانای خاسی شته‌که درووستن ؟به واتایه‌کی هاسانتر ، ئێمه ناتوانین بوونی بایخه‌کانی که‌له سه‌رووی سروشتن به گشتی قه‌بوول بکه‌ین، به‌ڵکوو ده‌بێ بوونی بایخهگهلی خاس ، ونیزامی ئه‌خلاقی خاس قه‌بووڵ بکه‌ین . به‌ڵام کام نیزامی باوه‌ڕمه‌ندی دینی ده‌بێ قه‌بووڵ بکه‌ین و وه‌ک بنه‌مای نیزامی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی که‌لکی لێوه‌ربگرین تا ده‌سته‌ڵاتداری بکا له سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌ن باوه‌ڕ به دینێکی دیکه‌ن ؟ ئه‌گه‌ر وڵامی ئه‌و پرسیاره نه‌توانرێ بدرێته‌وه ئه‌وکات بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و پلوڕاڵ گه‌را قه‌بووڵکردنی سێکولاریزم له به‌روه‌یکه له ڕاست داخوازی تایبه‌تمه‌ندی دینه‌کانی جۆراوجۆر بێلایه‌نه ،گونجاوتر و شیاوتره. له‌به‌ر وه‌یکه سێکولاریزم له‌هیچ جۆره نیزامێکی دینی داکۆکی ناکا ,له سه‌رووی دانانێ و به سه‌ر خه‌ڵکیشیدا داناسه‌پێنێ .
ده‌ئاکامدا ،ئیرادی لاوازی دیکه‌ش که دێنه گۆڕێ ئه‌وه‌یه‌که ڕه‌وتی سێکولاریزاسیۆن ده‌بته هۆ که خه‌ڵک له ڕیشه‌کانی دینی و فه‌رهه‌نگی خۆی نامۆ ده‌بن . به گشتی ئه‌و ئیراده له لایه‌ن مه‌سیحییه‌کانی به پاریز دێته گۆڕێ ،به‌ڵام موسڵمانان و یه‌هوودییه‌کانی به پاریز یش هه‌ر ئه‌و ئیراده‌یان له سێکولاریزم گرتووه. به بۆچوونی ئه‌وان فه‌وتانی ده‌سته‌ڵاتی دین ده کۆمه‌ڵگای سێکولاردا ده‌بته هۆی ئه‌وه‌یکه خه‌ڵک که‌متر ده‌رفه‌تی پێڕاگه‌ییشتنیان به ئوموڕاتی دینیان که میراتێکی فه‌رهه‌نگییانه ده‌بێ .
ئه‌و پاساوه سرنجڕاکێشن ،به‌ڵام بێ بنه‌مان ، درووسته که ئه‌مرکایییه‌کان ئه‌وڕۆ زۆر که‌متر له ئه‌مریکاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده له مه‌سیحییه‌ت ده‌زانن . ئه‌و چۆنیه‌تییه له ڕوانگه‌ی ڕاهێنانانه‌وه جێی داخه ،به‌ڵام ناتوانێ یه‌ک پاساوی سیاسی یا کۆمه‌ڵایه‌تی بێ . خه‌ڵک له مێژووی یونانی باستان و سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگی ڕۆم یش که‌متر له سه‌ر ڕابردووی ئه‌و دووه ده‌زانن _فه‌رهه‌نگگه‌لێک که بێ شک نه‌خشی گرینگ‌یان ده ڕسکانی فه‌رهه‌نگی ڕۆژاوا دا هه‌بووه . ئه‌وه نه‌زانییه‌که که جێی داخه ، به‌ڵام به‌و مانایه نییه که ده‌بێ بایخه‌کانی دینی یونانی یان ڕۆمی بێنینه ناو نه‌زمی سیاسی یان پێکهاته‌کانی فه‌رهه‌نگی خۆمان . نه‌بوونی زانیاری خه‌ڵک له مێژووی مه‌سیحییه‌ت و نه‌ریته‌کانی ئه‌و یش به‌و ڕاده‌یه جێی داخه ، نه زیاتر .
هه‌ڵبه‌ت سه‌رۆکه به پاریزه‌کانی دینی ده‌گه‌ڵ ئه‌و وڵامه نین . کاتێک ئه‌ربابه‌کانی دین ده‌ستیان له ده‌وڵه‌ت و فه‌رهه‌نگ کورت ده‌بته‌وه ،ئیمکانی وه‌ده‌ستهێنان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته له‌کیس چووانه‌یان هه‌ر دێ که‌متر و دژوارتر ده‌بێ .جا دیاره ئه‌وان ده‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناگونجێن _ به‌ڵام ده کۆمه‌لگای سێکولار دا ده‌وبواره‌دا ئه‌وتۆکارێکیان له ده‌ست نایه . ئه‌گه‌ر باوه‌ڕه‌کانیان خوازیاری بێ، ته‌نیا سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی باوه‌ڕه‌کانیانه له لای خوازیاران .کاتێک که ڕێبه‌رانی دینی له ده‌وڵه‌ت یان فه‌رهه‌نگ یارمه‌تی وه‌رده‌گرن ، له بنه‌ڕه‌ته‌وه سه‌لماندوویانه که باوه‌ڕیان به ته‌نیایی توانایی ڕاکێشانی سرنجی خوازیاران نییه .
به‌ڕوونی هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک دهوئیدیعایهدا نییه، که خه‌ڵک نابێ سێکولاریزم وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی شه‌خسی چاوی لێبکه‌ن _ ده بازاڕی باوه‌ڕاندا بوونی ڕوانگه‌گه‌لی جۆراوجۆر و دژبه‌یه‌ک ده‌ستکه‌وتێکه بۆ دیموکڕاسی ، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و فه‌لسه‌فانه خوازیاری وه‌لانانی پێکهاته‌کانی سێکولاریزم وه‌ک گوڕه‌پانێکی گشتی جه‌ماوه‌ری بۆ دیالۆگی دینه جۆراوجۆره‌کان به مه‌به‌ستی ڕاکێشانی سرنجی شارۆمه‌ندان بۆ لای خۆیان بن ،که به‌دوای زاڵبوون به سه‌ر کۆمه‌لگا و داخستنی ئه‌و دووکان وبازاره پلوڕاڵیییهوهن بۆ خۆ داسه‌پاندن .