Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سوپای پاسداران: ئامانجی مووشەکە دوورهاوێژەکانمان، لێدانی پایەگاکانی ئەمریکایە

سوپای پاسداران: ئامانجی مووشەکە دوورهاوێژەکانمان، لێدانی پایەگاکانی ئەمریکایە

0
916

رۆژی کورد: ئەمریکا سەبارەت بە تاقیکردنەوەی مووشەکی دوورهاوێژی سوپای پاسداران، پەرچەکەداری نواند.

سوپای پاسدارانی رژیمی ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند کەلە مانۆڕێکدا مووشەکێکی دوورهاوێژی تاقی کردۆتەوە، بەرپرسێکی ئەمریکاییش ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەو تاقیکردنەوەیە راست بێ، وڵاتەکەی ئەو پرسە دەباتە شۆرای ئەمنیەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

هەواڵدەریی ڕۆیترز لە زاری ئەو لێپرسراوە ئەمریکاییەوە بڵاوی کردۆتەوە کە بە مەبەستی گوشار دروست کردن بۆسەر رژیمی و تاران ئەو پرسە دەباتە شۆرای ئەمنیەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، چونکە تاقی کردنەوەی ئەو جۆرە مووشەکانە ژێر پێ خستنی بڕیارنامەی 2231ی شۆرای ئەمنیەتی ئەو رێکخراوەیە.

هەواڵدەریی تەسنیم لەزاری محەمەد عەلی جەعفەرییەوە بڵووی کردۆتەوە کە ئامانج لە دروست کردنی مووشەکی دوورهاوێژی لەو چەشنە، ” لێدانی ئامانج و پایەگاکانی ئەمریکا لە دەورو بەری ئێران “.

بە گوتەی فەرماندەری سوپای پاسداران ئەو مووشەکە ناوی ” قیام ” و 11 میتر و 45 سانت درێژی و 6925 کیلۆ کێشی هەیە و توانایی پێکانی ئامانجی بە مەودای 800 کیلۆمیتر لەسەر زەوی و هەروەها توانای بەرزبوونەوەی 195 کیلۆمیتریی بەرەو ئاسمان هەیە.

ئەو مووشەکە کە لە یەکێک لە سیلۆ کێر زەوینییەکانەوە هەڵدراوە، هەتا ئێستا ڕوون نییە کە ئەم مووشەکە لەکام ناوچەی ئێرانەوە تاقی کراوەتەوە، بەڵام هەواڵدەریی بی بی سی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە ڕژیمی ئێران 50 سیلۆی مووشەکی بالستیکی لە دەرەوەی شاری سمنان و لە ناو دڵی بیابانەکان و هەروەها 200 سیلۆی لە تەورێز هەیە.

لە دوای ڕێکەوتنی رژیمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی رۆژئاوایی، هەبوونی مووشەکی دوورهاوێژ تەنیا پرسی جێگەی مشت و مڕی ئێران و رۆژئاوا بووە، لە کاتێکدا پێشتر رژیمی تاران بەهۆی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ، پشتیوانی لە تیرۆریزم، دەستێوەردان لە ئاشتیی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل و کێشەی ناوکی بەرو ڕووی فشاری رۆژئاوا دەبوویەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومن چیبکەم/هەرەس عەباسی/ بۆ شێعری ڕابوونی خەونە نەزۆکەکانی بێهوودەییهاشم عەلی وەیسی
بابەتی دواترتەقینەوەی مین لە قەسری شیرین قوربانیی لێکەوتەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان