من چیبکەم/هەرەس عەباسی/ بۆ شێعری ڕابوونی خەونە نەزۆکەکانی بێهوودەییهاشم عەلی وەیسی

0
777

من چیبکەم
جادە تەنگە و تەنگ کە دڵ بەرانبەرم تۆ
لە سەهەنی بن چرپی بێزار
من چیبکەم
پیاوەتیم وەها دراوەتە بن باڵ
کە باڵەوازە بوون خەونی شاعرانە بێت
لە شکۆی بەتاڵی تەنیاییدا
ئەو کاتانەی
کە زێرابەکانیش پێت دەڵێن؛ فت
من چیبکەم
چیم لە دەست دێت
چما سەما سەربوردەی وێرانی نییە؟
چما وەژور کەوتن
لە فەرهەنگی قاقڕستاندا وەژوور خستن نییە؟
چما ماچ…
چما بزەی تۆ پەنجە ئاڵان لە نێوگەڵی بێدەنگی نییە؟
چیم لە دەست دێ؟
ئەی رۆژی تا کۆتا نوێ…

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.