چاودێرانی مافی مرۆڤ له سووریه ڕیانگه‌یاند، ڕۆژی شه‌ممه هێرشی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش له شاری ( تل ابیض) به ده‌یان جار بۆردۆمانی بنکه و باره‌گاکانی تیرۆریستانیان کرد و، زیاتر له 45 تیرۆریست کوژرا، و له هه‌مان کاتیش دا 20 که‌س له هێزی شه‌ڕوانانی گه‌لی کورد له گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش شه‌هید بووه.
ڕیدۆر خه‌لیل وته‌بێژی شه‌ڕوانان ڕایگه‌یاند، ڕۆژی شه‌ممه تیرۆریستان داعش هێرشیان کرده سه‌ر شه‌ڕوانانی گه‌لی کورد له‌و شاره‌و، له گه‌ڵ به‌رپرچی شه‌ڕوانان به‌ره‌وڕوو بوون و له ئاکامدا تیرۆریستانی داعش که‌وتنه گه‌مارۆوه‌و کوژران.
سه‌رجاوه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک ڕایانگه‌یاند، شه‌ڕو پێکدادانێکی گه‌وره له شاری (اقجه قلعه) هاتوه‌ته ئاراوه‌و، هاوکاتیش هێرشی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ئامریکا بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش درێژه‌ی هه‌بووه‌و کوژراو و برینداری زۆری لێکه‌وتۆته‌وه.