لێژنەی بەرێوەبەری سمیناری “رۆژهەلاتی کوردستان، پرس، راڤە، رێگا ۲” لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە؛ رۆژی شەممە رێکهوتی 16/4/2016 لە کاژێر ۱٠ تا ۱۸ له زانکۆی گوتهی شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بهڕێوه دهچێت. تەوەری سێمیناری یەک رۆژەئ ئەمجارە لە پینج پانێل پێک دێ و تایبەته به تاۆتوێکردنی “خەسارناسی و دیاردە ناسی بزووتنهوهی نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان” .
ئاگاداری بهرێوهچوونی سمیناری رۆژهەڵات “پرس ،راڤە ،رێگا” (2)
لە هەلوو مەرجێکدا کە سەرجەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێی ناوەتە قۆناغێکی زۆر هەستیار و چارەنووسسازەۆە و دەڕوات تا سیمایەکی نوێ بە خۆیهوه بگرێت ، گەلی کورد و ئەحزابی کوردستانیش راستەوخۆ تێکەڵاوی ئەم قۆناغەن و لە هەوڵی ئەوەدان ببنە فاکتەرێکی سەرەکی لە گۆڕانکارییهکاندا، یەکێک لە فاکتەرەکان کە دەستی باڵای لەم ئاڵۆزیانەدا ههیه و هەوڵی جیددی دەدات بۆ بەدەستخستنی بەرژەوەندی و زیاترکردنی پاوان، جمهوری ئیسلامی ئێرانە که پارچهیهک له نیشتمانهکهشمان له ژێر دهستهڵاتی ئهم رژیمهدایه. گەلی کورد و ئەحزابی رۆژهەڵاتی کوردستان هەر کامە و بە پێی توانا و ئیمکان و باوەڕی خۆی لە مەیداندا هەن و تێکۆشان دەکەن، بەڵام هەستیاری قۆناغەکە وادەکات، گەلەکەمان به گشتی و بژارده و چالاکانی سیاسی، مهدهنی و رووناکبیری به تایبهتی لە خۆرههڵاتی کوردستان جارێکی تر هەموو پرسیارەکان بێننه ئاراوه و بەرپرسیارییەتییەکان تاوتوێ بکهن و زیاتر و جدیتر له رابردوو خۆیان ئەرکدار بکهن. لەم رێڕەوەدا لێژنەی بەرێوەبەری سمیناری “رۆژهەلاتی کوردستان، پرس، راڤە، رێگا ۲” بانگهێشتنی سەرجەم حیزبهکانی خۆرههڵاتی کوردستان و رۆشنبیران و بیرمەندانی چالاک دەکات هەتا لە دەوری یەک کۆبینەوە و راشکاوانه ئاڵ و گۆڕی بیرورا بکهین و پرسیارهکانی یهکتر وڵام بدهینهوه. تەوەری سێمیناری یەک رۆژەئ ئەمجارەمان کە لە پینج پانێل پێک دێ و تایبەته به تاۆتوێکردنی “خەسارناسی و دیاردە ناسی بزووتنهوهی نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان” .
لێژنەی بەڕێوەبەر چاوهڕوانە که بەشداری سەرجەم لایەنەکان و رووناکبیران و چالاکانی سیاسی لەم سێمینارەدا ببێته هەوێنی گۆتارێکی کارا لەم قۆناغه هەستیار و پڕ ئاڵۆزهدا و رەوتی دیالۆگ و رەخنەی بنیاتنهر لە ئاستێکی کاریگەردا پەرە پێ بدات.
شایانی باسه که سمینارهکه له رۆژی شەممە رێکهوتی 16/4/2016 لە کاتژمێر ۱٠ تا ۱۸ له زانکۆی گوتهی شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بهڕێوه دهچێت.
لیژنەی بەرێوەبەری “سێمیناری
رۆژهەلاتی کوردستان،پرس،راڤە،رێگا 2
……………………..،…………………….
ئیمەیل:
Seminiarrojhellat@gmail.com
ژمارە تەلفۆن:
004917622957533
ئادرەس:
Merton str.26-28
60325 Frankfurt am Main