به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی سیاسهتکارمان زۆره‌و سه‌رکرده‌ی سیاسهتسازمان که‌مه، نه‌مانتوانیوه به‌ری هه‌وڵه‌کان بۆ یه‌کڕیزیی نیشتمانی بماشینهوه. ڕاسان هه‌ستانه‌وه‌یه و به‌ستنی باری سه‌فه‌ر و جووڵه و جه‌وله و بزافه و ده‌رچوونه له که‌مپه‌کان و گیرسانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و چه‌که له دڵی شاخ و که‌ژی دوژمن تۆقێندا.
له‌م دیمانه‌یه‌دا سالار حیسامی، چاوەدێری سیاسیی کورد، وڵامی چه‌ند پرسیاری په‌یوه‌ست به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌داته‌وه و به‌م جۆره ڕا و بۆچوونه‌کانی بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد ده‌خاته‌ڕوو.
ڕۆژی کورد: با وه‌ک سه‌ره‌تا به پرسیارێکی گشتی ده‌ست پێ بکه‌ین. چ خوێندنه‌وه‌یه‌کتان بۆ دۆخی ئێستای کورد له ڕۆژهەڵاتی کوردستان هه‌یه؟
حیسامی: ئه‌م پرسیاره هه‌ویرێکه ئاوی زۆر هه‌ڵ ده‌گرێ. بێگومان پێگه و دۆخی سیاسیی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستاندا، تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و له ناوخۆ و ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت له ئاستی جیهانیدا به شێوازی جیاواز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زۆربه‌ی نزیک له گشتیی کورد، خۆیان به هاوچاره‌نووس ده‌زانن و به شکست و سه‌رکه‌وتنه‌کانی هاوزمانانی خۆیان له هه‌ر به‌شێکی کوردستانی داگیر و دابه‌شکراودا خه‌مبار و دڵخۆش ده‌بن. بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌تان دوور نه‌که‌ومه‌وه، که په‌نجه له سه‌ر دۆخی کورد له ڕۆژهەڵاتی کوردستان داده‌نێ، ئه‌وا ده‌کرێ بڵێم: کورد له ڕۆژهەڵاتی کوردستان وه‌ک هه‌موو گه‌لانی بنده‌ستی کۆماری ئیسلامیی ئێران(به زیاده‌وه) گیرۆده‌ی سیاسه‌تی هه‌ڵه و پاوانخوازی و سه‌رکێشییه‌کانی حوکمڕانییه‌کی تا سه‌ر ئێسقان مه‌زهه‌بگه‌را و سه‌رکوتگه‌ره. که ده‌ڵێم:(به زیاده‌وه)، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر به‌رهه‌ڵستکارانی ئێرانی ته‌نیا له به‌ر جیابیری له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی دیکتاتۆریه‌تی ویلایه‌تی فه‌قیهی به زۆره‌ملێ سه‌پێندراو و ئازادیخوازی سه‌رکوت ده‌کرێن، ئه‌وا کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، به هۆی کوردبوون و ڕزگاریخوازی و هه‌وڵدان بۆ ده‌ربازبوون له بنده‌ستبوون و کۆیله‌یه‌تی، هه‌روه‌ها به هۆی جیاوازیی مه‌زهه‌بی و هه‌ستکردنی به کوردستانیبوونی، به جاران زیاتر له ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی سه‌رکوت کراوه و ده‌کرێ.. ئه‌وه له حاڵێکدایه، کورد به درێژایی مێژوو پابه‌ند بووه به پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و لێبورده‌یی و فره‌ئایینی، له ناوخۆشیاندا (سوننه و شیعه) بوون، شتی لاوه‌کی بووه و پتر گرنگییان به به‌ها و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان داوه. بۆیه ده‌بینین “کوردایه‌تی” له ئیلام و کرماشانی زۆرینه شیعه، هیچی که‌متر نییه له مه‌هاباد و سه‌قز و سنه و شاره‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان که زۆرینه‌یان سوننه‌ن. کۆماری ئیسلامیی ئێران له ده‌ستپێکی حوکمڕانییه‌که‌یدا له سه‌ر فه‌توای ئایه‌توڵا خومه‌ینی و حوکمی جیهاده‌که‌ی له دژی کورد، کۆمه‌ڵکوژییه‌کی به‌رفراوانی کوردی ئه‌نجام دا، دواتر ده‌ستی به تیرۆرکردنی سه‌رکرده دیاره‌کانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. له چوار ده‌یه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م حوکمڕانییه نه‌گریسه مهزهههبگهرایه، نه‌ک هه‌ر کورد، بگره هه‌موو گه‌لانی بنده‌ستی نا‌ئومێد کردووه. خۆپیشاندانه‌کانی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو که پتر له بیست پاڕێگای گرته‌وه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی برسیکراو بوو، که مافیای سوپای پاسداران ده‌ستی به سه‌ر هه‌موو جومگه ئابوورییه‌کانی ئێران‌دا گرتووه و له سه‌ر حیسابی قووتی خه‌ڵک، دۆلاره نه‌وتییه‌کانی ئێرانی بۆ شه‌ڕی به‌وه‌کاله‌ت و تیرۆریستپه‌روه‌ری و به‌رفراوانکردنی هیلالی شیعه و ده‌ستڕۆیشتوویی له ناوچه‌که‌دا به‌هه‌ده‌ر داوه. ڕیکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاشکرای کردووه که له دوای چین، ئێران له ڕیزبه‌ندی باڵاترین وڵاتدایه بۆ له‌سێداره‌دانی هاووڵاتییانی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامیی ئێران سانسۆرێکی به‌هێزی له سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی داهات و جۆری خه‌رجکردنیان داناوه، که به‌شێکی زۆری سامانی گشتیی وڵاته‌که بۆ سه‌رانی بڕیاربه‌ده‌ستی حوکمڕان و بۆ میلیشیاکانی وه‌ک حزبوڵای لوبنان و حه‌شده‌کانی عێراق حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن و … هتد ته‌رخان کردووه. ئاماره‌کانی کوشتن و ئالووده‌بوون به مادده سڕکه‌ر و هۆشبه‌ره‌کان و له‌شفرۆشی و هه‌ژاری و تاوانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش هه‌تا پێیان کرابێ و بۆیان لوا بێ، دایانتاشیوه و واقیعی ڕێژه‌که‌یان به‌لای که‌میدا شکاندووه‌ته‌وه. بۆیه تا هه‌ر ڕادده‌یه‌ک له ئیفلاسی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکۆڵینه‌وه، هێشتا زۆر که‌لێن و درزی شاراوه ده‌مێنن که ئاشکرا نه‌کراون و ناکرێن. ئه‌گه‌ر ئاوڕێکیش له پلاتفۆرمی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بده‌ینه‌وه، ئه‌وا وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر کامیان به قه‌واره‌ی خۆیان ڕۆڵی به‌رچاویان له خه‌بات و به‌ره‌نگاری و قوربانیدان هه‌بووه، به‌ڵام جیا له لێکترازانی ناوخۆیی له په‌یکه‌ره‌ی حزبیدا، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش ديپلۆماسیيهكى شهفافيان بۆ نزیکبوونه‌وه له یه‌کدی و کاری هاوبه‌ش نه‌بووه و زۆربه‌یان له کۆبوونه‌وه و ديداره حزبييهكانياندا سوێند به سه‌رى يه‌كتر ده‌خۆن و هه‌ر كه ده‌گه‌نه‌وه ناو باره‌گه و بنكه‌كانى خۆيان به‌ڵێنه‌كانيان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت دژى يه‌كترى پڕوپاگه‌نده ده‌كه‌ن و له كه‌مپ و بارگه حزبييهكانيشيان رێگرى له هاتنى چاپه‌مه‌نى و بڵاوكراوه‌ى يه‌كدى ده‌كه‌ن. به‌گشتی نه‌ک ته‌نیا ڕۆژهەڵات، بگره له هه‌موو که‌رته‌کانی کوردستان، ناکۆکی و دژبه‌ریی ناوخۆیی بازنه‌ی خه‌باتی له دژی داگیرکه‌رانی کوردستان به‌رته‌سک کردووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش پتانسیلی به‌گژداچوونه‌وه‌ی سته‌مکارییه‌کانی ڕێژیمی سێداره و تیرۆر و تاوانی لاواز کردووه.
ڕۆژی کورد :باشە بە بڕوای ئێوە بۆچی لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناتوانن هه‌موویان له ژێر چه‌ترێکی سیاسی و به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌شدا کۆببنه‌وه؟
حیسامی: له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا ئاماژه‌م به به‌شێک له هۆکاره‌کانی کرد. به‌ڵام پێویسته بزانین، هه‌وڵى پێكهێنانى به‌ره‌ى كوردستانى، هه‌نگاوێكى نوێ نييه و بۆ سێ ده‌یه ده‌چێ که پێشنیاری ئه‌و ڕێکاره ستراتیژییه كراوه و هه‌وڵى بۆ دراوه. به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی سیاسهتکارمان زۆره و سه‌رکرده‌ی سیاسهتسازمان که‌مه، نه‌مانتوانیوه به‌ری هه‌وڵه‌کان بۆ یه‌کڕیزیی نیشتمانی بماشینهوه. بۆیه پێویسته تاکی کورد، ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌و سه‌رکردانه بڕه‌خسێنێ، که له چێشتخانه‌ی سیاسه‌تدا ده‌کارن، سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه دروست بکه‌ن، نه‌ک له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تدا گه‌مه‌کارێک بن، که زلهێزان بتوانن نرخیان بۆ ده‌ستنیشان بکه‌ن و به ئاسانی ههرزانکڕیان بکه‌ن، به جۆرێک که به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییان به‌لاوه بنێن و چاوپۆشی له ئاسمیله و پاکتاوکردنی گه‌لی خۆیان بکه‌ن و ملکه‌جی “ته‌عریب و ته‌فریس و ته‌تریک” ببن، یان ببنه مامه‌خه‌مه‌ی بونیادنانی دیموکراسی بۆ داگیرکه‌رانی خاکی کوردستان و بکوژانی کورد!
ڕۆژی کورد: زۆر جار باسی ئه‌وه ده‌کرێت که نه‌وه‌ی نوێ، فیکری ته‌قلیدی و ڕوخساری دووباره و سیاسه‌تی کلاسیک قبووڵ ناکات و حه‌ز به پێشکه‌وتن و ئاڵوگۆڕی جددی ده‌کات، نه‌وه‌ی نوێی کوردیش ڕه‌خنه‌ی زۆریان له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه، ئایا به چ ڕێکارێک ده‌کرێت، که‌لێنی ئه‌و دوو جیله به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پڕبکرێته‌وه؟
حیسامی: نه‌وه‌ی نوێ نابێت خه‌بات و مێژووى جيلى پێش خۆى بسڕێته‌وه، نه‌سڵى دووه‌ميش كه سه‌رده‌مێك جيلى نوێ بوون و ئێستا له قياده و ڕێبه‌رایه‌تیی سياسیى حزبه‌كاندان، پێويسته گوێ له په‌يام و خواست و پڕۆژه‌ى نه‌وه‌ی نوێ و نه‌سڵی سێهه‌م بگرن و مه‌یدانی هاتنه پێشه‌وه‌شیان بۆ هه‌موار بکه‌ن، هه‌تا پێکه‌وه هه‌وڵه‌کانیان بۆ دروستكردنى كيانى سه‌ربه‌خۆى كوردستان و دادیێ گه‌شی کوردستانییان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن. ئه‌و دوو جیله ته‌واوکه‌ری یه‌کترن، بۆیه پێویسته به هه‌موومانه‌وه ڕێگری له‌و پلان و پیلانه دوژمنکارانه‌یه بکه‌ین، که دیانه‌وێ لایه‌نێکیان نادیده بگیردرێ.
رۆژی کورد: په‌رته‌وازیی لایه‌نه سیاسییه‌کان تا چه‌ند بووه‌ته هۆکارێک بوو ئەوی خەڵك لە ناوخۆی وڵات‌دا لە خەباتی ئەحزابی کوردستانی دەڵسارد ببنەوە؟
حیسامی: هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی خاوه‌ن ئیراده و هزر و بۆچوونی خۆیانن و ئامانجی گه‌وره‌شیان سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگارییه له بنده‌ستی و داگیرکاری، که گه‌لپرسی، یان ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان له ساڵی 2017ی زایینی بۆ سه‌ربه‌خۆیی، نموونه‌ی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و خه‌ون و ئامانجه مه‌زنه‌ی کورده، که به ڕێژه‌ی (92.73)ی به‌شداربووان ده‌نگیان به “به‌ڵی” بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا، ئه‌وه‌شی وه‌ک داواکاری له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌ڵقوڵاوی خواستی گه‌له، یه‌کڕیزی و خه‌باتی هاوبه‌ش و یه‌کخستنی ناوماڵی کورده، که به‌داخه‌وه له ڕابردوودا حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌و داواکارییه ڕه‌وایه‌دا، ئه‌گه‌ر که‌مته‌رخه‌میش نه‌بووبن، ئه‌وا هه‌نگاوه‌کانیان بێ ئاکام بووه، به‌ڵام له ئێستادا هه‌ست به هه‌نگاونانی جددی به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌کرێ، ئه‌وه‌ش دڵساردییهکان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
ڕۆژی کورد: ڕاسان چییه و چی لێهات؟
حیسامی: ڕاسان، ته‌نیا ته‌کاندانی پنجه‌ی هێما و ئیشاره نییه له کاتی هه‌ڵچووندا، به‌ڵکوو هه‌ستانه‌وه‌یه بۆ به‌رنگارییه‌کی جددیتر له دژی زۆڵم و بۆ ڕاماڵینی سته‌مکارانه.. ئه‌ده‌بیاتی به‌رگری و دروشمه‌کانی لایه‌نه سیاسییه‌کان وه‌ک: “نه‌ورۆزی ئاڵا، نه‌ورۆزی جه‌مه‌دانه، ڕاسان و … هتد، بۆ پێکه‌وه گرێدانی خه‌باتی شاخ و شاره، به‌تایبه‌تی “ڕاسان” هه‌ستانه‌وه‌یه و به‌ستنی باری سه‌فه‌ر و جووڵه و جه‌وله و بزافه و ده‌رچوونه له که‌مپه‌کان و گیرسانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و چه‌که له دڵی شاخ و که‌ژی دوژمن تۆقێندا.. ئه‌وه‌شی که ده‌پرسن: چی لێهات؟ وه‌ڵامه‌که‌ی دواڕۆژ ده‌یداته‌وه، بێگومان هه‌تا یه‌ک پێشمه‌رگه مابێ و سته‌م و داگیرکاری به‌رده‌وام بێ، خه‌باتی چه‌کداریی کورد به‌رده‌وام ده‌بێ. واته تا کورد مافه زه‌وتکراوه‌کانی بۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا وڵاتانی به‌رکه‌وته‌ی کورد و داگیرکه‌رانی خاکی کوردستان ئاسایش و سه‌قامگیری به خۆیانه‌وه نابینن.
ڕۆژی کورد: وەک ئاگادارن رێژه‌ی ئیعدام له ئێران‌دا به‌رده‌وام له هه‌ڵکشاندا بووه و کوردیش پشکی شێری به‌رکه‌وتووه، ئایا چ ڕێگه‌یه‌ک بۆ کۆتاییهێنان به‌و تاوانه مرۆییه به‌دی ده‌کرێت؟
حیسامی: به ده‌یان جار ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی هاوشێوه، له دژی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له ئێران و به‌تایبه‌تی سزای له سێداره‌دان، بڕیارنامه‌یان په‌سه‌ند کردووه و به‌یاننامه‌یان ده‌رکردووه و هیچ ئه‌نجامێکیشی نه‌بووه، تا ئێستاش به‌پێی ئه‌م نموودارهی ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، دوای چین، ئێران بۆ له‌سێداره‌دانی هاووڵاتییانی له ریزبه‌ندی یه‌که‌مدایه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاکی کورد و ڕێکخراوه حکوومی و ناحکوومییه‌کان نابێ کۆڵ بده‌ن و پێویسته هه‌ر ڕێکار و نهقشهڕێگهیهکی مومکین بۆ دروستکردنی فشار له‌سه‌ر ڕاوه‌ستانی ئه‌و تاوانه مرۆییه تاقی بکه‌نه‌وه.