سەرۆک کۆماری فەرانسە: ئەمریکامان بەو قەناعەتە گەیاندووە کە لە سووریە بمێنێتەوە.

0
789
epa04369824 (FILE) A file photo dated 12 February 2014 shows Emmanuel Macron, newly appointed French Economy Minister, during a visit by French President Francois Hollande to San Francisco, California, USA. Macron was named the new Economy Minister on 26 August 2014, as French Prime Minister Manuel Valls presented a new government a day after his administration collapsed over infighting on austerity measures. EPA/ALAIN JOCARD/POOL

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە لە وتووێژێکی تەلەڤزیونیدا ڕایگەیاند، ئێمە ئەمریکامان بەو قەناعەتە گەیاندووە کە هێزە سەربازیەکانی خۆیان لە سووریە بهێڵنەوە.

ڕۆژی کورد: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرانسە لە وتووێژێکی تەلەڤزیونیدا لەگەڵ “BFM TV” ڕایگەیاند، ئێمە ئەمریکامان لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە سووریە پاشگەز کردەوە و سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا، بریتانیا و فەرانسە بۆ سەر سووریە وتی: “ئێمە پێشتر باسی ئەوەمان کردبوو کە هێرشەکانمان تەینا بە لێدانی ناوەندە بەرهەمهێنەرەکانی چەکی کیمیایی لە سووریە سنووردار بکرێت”.

بەڵام چەند کاتژمێر دوای لێدوانەکەی ماکرۆن، سارا سێندرز، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ترامپ داوای کردووە، هێزەکانی ئەمریکا بەپەلە لە سووریە بکشێنەوە.

تا ئێستا ڕوون نیە کە ئەو لێدوانە دژ بەیەکەی ماکرۆن و کۆشکی سپی، چ ئەگەر و هۆکارێکی هەیە.

ترامپ پێشتریش رایگەیاندبوو کە هێزەکانیان لە سووریە دەکشێننەوە بەڵام دواتر ڕایگەیاند ئەگەر بێت و سعوودیە تێچووی مانەوەی سەربازەکانیان لە سووریە بدات ئەوا بۆ ماوەیەکی نادیاری تریش لەوێ دەمێننەوە.

ماکرۆن، لە هەڤپەڤینێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کاناڵی “BFM TV” لە وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانێکدا گوتی: “پلانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیمان لە سووریە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد و ناوەندە بەرهەمهێنەرەکانی چەکی کیمایی ڕژیمی بەشار ئەسەد کرانە ئامانج.

یەکێک لەو ناوەندانە لە لایەن ئەمریکا و بریتانیاوە، یەکی تریان لەلایەن ئەمریکاوە و سێهەمدانەش لە لایەن هێزەکانی فەرانسەوە کرایە ئامانج، تووانایی چەکی کیمایی ڕژیمی بەشار ئەسەد لە ناوبرا”.

ناوبرا لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، پێش لەوەی کە هێرش بکەنە سەر سووریە لەگەڵ دۆناڵ ترامپ پەیوەندیێکی تەلەفوونی چڕوپڕیان هەبووە و وتی: “دە ڕۆژ پێش ئێستا سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگڕتووەکانی ئەمریکا ” دۆناڵد ترامپ” ڕایگەیاندبوو کە هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە سووریە دەکشێنەوە، ئێمە بەو قەناعەتەمان گەیاند کە هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە سووریە بمێننەوە.

باسی ئەوەشمان کرد کە هێرشەکە تەنیا بە لێدانی ناوەندە بەرهەمەهێنەرەکانی چەکی کیمیایی سنووردار بکرێت”.

سەرۆک کۆماری فەرانسە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە مەبەستی چارەسەر کردنی قەیرانی سووریە لەگەڵ زۆربەی وڵاتەکاندا وتووێژی کردووە و وتیشی: “ئەگەر هێرشە کیمیاییەکەی سەر غوتەی ڕۆژهەڵات و پێکدادانەکان چڕتر نەبووایانەوە، من بەتەما بووم بچمە تورکیه و لەگەڵ ئەردۆغان، پوتین و ڕۆحانی کۆ بیینەوە لە سەر پرسی سووریە، بۆ جێبەجێ کردنی ئەم دانیشتنە سەرلەنوێ هەوڵ دەدەمەوە”.

ماکرۆن تیشکی خستە سەر ئەوە کە بە سەرۆک کۆماری عرووس “ڤلادیمیر پووین”ـی ڕاگەیاندووە کە وڵاتەکەی لە بەکار هێنانی چەکی کیمایی لە غوتەی خۆرهەڵات لە وڵاتی سووریە وەکوو ڕژیمی بەشاد ئەسەد تاوانبارە و هاوبەشی ئەو تاوانەیە و وتی: “ئێمە لەم پۆپراسیۆنەدا سەرکەوتین و تووانیمان تورک و ڕووس لە یەکتر جیا بکەینەوە، تورکەکان هێرشە کیمیاییەکەیان مەحکووم کرد و دواتر ڕایانگەیاند کە پاڵپشتی لە ئۆپراسیۆنەکە دەکەن”.

ماکرۆن لە کۆتایی باسەکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی شەڕی دژ بە ڕژیمی سووریە دەستپێنەکردووە، دوژمنی ئەوان کە ساڵی۲۰۱۵ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۲۷۱۵ کوردی، کردەوە تیرۆریستییەکەی پارسیان بەڕێوە برد، ڕێکخراوی ترۆریستیی داعشە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.