Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران زانیاری ورد لەسەر مانگرتنەکانی شاری بانە و مەریوان و سەردەشت

زانیاری ورد لەسەر مانگرتنەکانی شاری بانە و مەریوان و سەردەشت

0
1903

ئەمڕۆ سێ شەممە ١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی مانگرتنی شاری بانە دوای ٣ ڕۆژ شکا و دووکان و بازاڕەکان کرانەوە، لە شاری مەریوان ناڕازییەکان چوونە بەر دەرگای فەرمانداری و کۆبوونەوە.

هەرچەند مانگرتووانی شاری بانە  لە راگەیێندراوێکدا باس لەوە دەکەن: دوای ئەوەی وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر داخستنی خاڵە سنوورییەکان ماوەی سێ رۆژ دووکانەکانمان داخستن، ئێستا رەچاوی بەڵێنی بەرپرسانی حکومی بۆ کردنەوەی خاڵە سنوورییەکان و بەرژەوەندی بازاڕ دەکەین و، دووکانەکانمان دەکەینەوە، بەڵام دۆینی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت و ئەماکن هەڕەشەیان لە دووکانداران و بازاڕییەکان کردووە کە لە ئەگەری نەکرانەوەی بازاڕ و دووکان بە شێوەی ئەمنیەتی لەگەڵییان دەجووڵێنەوە.

شایانی باسە کە لە هەمان کاتدا ماڵپەڕی بانە نیوز بە تاوانی  ئاژاوە و دووبەرەکی نانەوە لە لایەن دەوڵەتەوە داخراوە.

لە هەمان کاتدا بەرپرسانی شاری بانە بەڵێنی ئەوەیان داوە کە بە بەڕیارەی وەزارەتی وڵات، بۆ ماوەیەکی کاتی ڕێگا کۆڵبەرییەکان بکرێنەوە بەڵام تا ئێستاش هیچ هەواڵێک لە کرانەوەی ئەو ڕێگایانە لە ئارادا نیە.

لە شاری مەریوانیش ئەمڕۆ خەڵکی ناڕازی وێڕای داخستنی دووکان و بازاڕەکان بۆ ڕۆژی چوارەم، لە بەردەم فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونەوە، تەنیا وڵامی فەرمانداریی ئەو شارە (لە دەسەڵاتی من دا نیە) بووە و گووتوویە کە ئەوە بە دەست وەزارەتی وڵاتە و بڕیاری ئەوانە.

بڕیارە سبەینێ و ڕۆژانای داهاتووش کۆبوونەوە لەبەر دەم دەرگای فەرمانداریی شاری مەریوان بەردەوام بێ.

لە شاری سەردەشت، بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی نیوەچڵ دووکان و بازار داخراون، دۆینی ئیتلاعات و ئەماکنی سەردەشت هەڕەشەیان لە بازاڕیان کردووە کە ئەگەر دووکان و بازاڕ نەکەنەوە قفڵی دووکانەکانیان دەشکێنن و خۆیان دووکانەکان دەکەنەوە.

لە هەمان کاتدا دۆخی شاری سەردەشت تەواو ئەمنیەتییە و لە ناو شار مەئـوورەکانی دەوڵەت و گاردی تایبەت دەبیندرێن.

بڕیارە لە ئەگەری چارەسەر نەبوونی ئەو کێشە و نەکرانەوەی سنورەکان، سبەی خەڵکی سەردەشت لە بەر دەم دەرگای فەرمانداریی ئەو شارە کۆ ببنەوە.

١٢ ١٣

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومانگرتنی مەریوان پێی نایە قۆناغێکی نوێ/ڤیدیۆی ڕێپێوانەکە ببینە
بابەتی دواترسمیناری دووهه‌می ” پرس، راڤه، رێگا” له فرانکفۆرتی ئاڵمان بەرێوەچوو

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان