گرووپی به‌ڕێوه‌به‌ری سمیناری “پرس، راڤه، رێگا” لەمەڕ کۆتاییهاتنی سمیناری دووهەمیان لە شاری فرانکفۆرت سپاسی ئەوە کەسانە دەکا کە بەشدارییان تیایدا کرد و وتاریان پیشکەش کرد.
دووهه‌مین سمیناری ” پرس، راڤه، رێگا” به به‌شداری کۆمه‌لێک که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ندامانی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له فرانکفۆرتی ئاڵمان له رێکه‌وتی ١٦ی ئاپریلی ٢٠١٦به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م سمیناره له لایه‌ن کۆمه‌لێک که‌سایه‌تی سیاسی و ئاکادمیسیه‌تی کورد له تاراوگه به‌رێوه چوو کە هه‌وڵ درا بۆ پێکهێنانی دیالۆگ له نێوان نوێنه‌رایه‌تی حیزبه‌کان و که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌رچی زیاتر لێک نزیک‌بوونه‌وه له مه‌ڕ پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
سمینارەکە له زانکۆی گۆته‌ی فرانکفۆرت به‌رێوه‌چوو که پێش دەسپێکردن باسەکان پێشکەشکار سمینارەکەبە نۆێنەراێەتی بەرێۆبەرانی سمینارەکە چەن دێرێکی سەبارەت بە ئامانج و ستراتژی خوێان پێشکەش بە ئامادەبوانی کۆبونەوەکە کرد، سمینارەکە پێنج پانێلی لە خۆگرت،
له پانێلی یه‌که‌مدا سه‌باره‌ت به پرسی ژنان لە بزوتنەوەی نەتەوەیی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، مه‌هین شوکڕووڵاپور و سه‌بری به‌همه‌نی وتاریان پێشکه‌ش کرد.
پانێلی دووهه‌م بۆ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی رۆژهه‌ڵات له کرماشان، ئیلام ولورستان ته‌رخان کرابوو که ئێقبال سه‌فه‌ری ، مه‌سعود رۆسته‌می و ئارش لۆرستانی وتاریان پێشکەش کرد.
له پانێلی سێهه‌مدا که بۆ خه‌سارناسی و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و حیزبی دێموکرات ته‌رخان کرابوو، کاوه ئاهه‌نگه‌ری و عه‌بدوڵا حیجاب قسه‌یان کرد.
پانێلی چواره‌م تایبه‌ت بووبه بزوتنەۆەی نەتەویی وچه‌پ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ته‌رخان کرابوو و یۆسف ئه‌رده‌ڵان و شارام قه‌وامی له‌و پێوه‌ندییه‌دا باسه‌کانیان پێشکه‌ش کرد.
له پانێلی پێنجه‌م و کۆتاییدا که بۆ باسێک له سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌ندێشه‌کانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ته‌رخان کرابوو باریش نه‌سیریان و سه‌عید ساعدی وتاریان پێشکه‌ش کرد.
شایانی باسه که به دوای هه‌ر پانێلێک، به‌شداربووان بۆچوون و پرسیاره‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به باسه‌کان و پانێلگێڕان پێشکه‌ش کرد. سمینار کاتژمێر و نیوێک به هۆی کێشه‌ی تەکنیکی دره‌نگتر له کاتژمێر ١١:٣٠ ی پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد و تا کاتژمێر حەوتی ئێواره درێژه‌ی کێشا.
گرووپی به‌ڕێوه‌به‌ری سمیناری پرس، راڤه، رێگا بۆ جارێکی دیکه سپاسی هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه ده‌کات که له رێگای دوورەوە ته‌شریفیان هێنابوو بۆ به‌شداریکردن له‌و سمیناره و باس و بۆچوونی خۆیان پێشکه‌ش کرد.