Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران رۆژهه‌ڵاتی کوردستان: ڕووداوی سروشتی باو و بۆران له‌ شاری گیلان غەرەب قوربانی...

رۆژهه‌ڵاتی کوردستان: ڕووداوی سروشتی باو و بۆران له‌ شاری گیلان غەرەب قوربانی لێ که‌وته‌وه‌

0
1363

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمە، بە هۆی ڕووداوی سروشتی باو و بۆران هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری گیلان غەرەب لە پارێزگای کرماشان لە سەربانی ماڵەکەی کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا.

ئەو هاوڵاتییە کورد تەمەن ٦٠ ساڵە دانیشتووی گوندی “بێنگردی” گیلانغەرەب بووە. بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی فەرمانداری شاری گیلانغەرب لە وتوێژێکدا لەگەڵ ئیسنا، ڕاگەیاند: هاتنی باو و بۆران بووەتە هۆی پچڕاندنی کارەبای هێندێک لە گوندکانی ئەو شارە و لە ناوچوونی چەند سەر مەڕ و ماڵاتی خەڵک کە هەتا ئێستاش خەسارەتی ئەو ڕووداوە سروشتییە ڕوون بەنووتەوە.

سوڵتان موراد شابازپوور بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی فەرمانداری شاری گیلانغەرب ئەوەشی خستەڕوو کە: ئێمە پێشتر پێشبینی هاتنی باو و بۆرانمان کردبوو و هۆشداریمان بە لایەنە پەیوەندییدارەکان دابووە.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌ی سه‌لامه‌ت نیوز: ئه‌م باو و بۆرانه‌ له‌ کاتێژمێرێک دا 90 کیلومێتر هه‌ژمار کراوه‌.
جۆری كەش و هەوای ناوچەیی لە ماكۆوە هەتا دەهلۆران بۆتە هۆی ئەوەی كە كوردستان بكەوێتەو ژێر چەتری رووداوە سروشتییەكانەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپشت ڕاست کردنەوەی حوکمی سێدارەی ٤٠ زیندانی لە قزلحەسار
بابەتی دواترهیوا شەمس بورهان: زمان شوناسە و نابێ شەرمی لێ بکەین

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان