دەست درێژی کردنی سێکسی بۆ سەر بەسیجە کەم تەمەنەکان لە شەڕی هەشت ساڵەدا

0
2258

بەسیجێکی کەم ئەندام کە لە شەڕی ئێران و ئێراقدا کەم ئەندام بووە، باسی لە دەست درێژی سێکسی لە کاتی شەڕ لەسەر خۆی و چەند هاوڕێیەکی کە ئەو کات مێرمنداڵ بوون کرد و بەو هۆیەشەوە لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە ڕاوەدوو نراوە.

ئەبوولفەزل سادقی کە لە تەمەنی ١٤ ساڵاندا چۆتە بەرەکانی شەڕی ئێران ق عێراق دەڵێ لە لایەن فەرماندەکانی سپا و بەسیجەوە ئەو کات دەست درێژی سێکسی کراوەتە سەر خۆی و هاوڕێ هاوتەمەنەکانی.

ئەبوولفەزل نوسیویە: “ئێمە لە وڵاتێکدا دەژین کە نە تەنیا قەڵەم ئازاد نیە بەڵکو تەنانەت بیر کردنەوە لە هەندێ ڕووداوی سەردەمی شەڕ وەک دەست درێژی و تووندوتیژی سێکیسی لەسەر من لە سەنگەری پیرۆزی شەلەمچە لە ڕوانگەی بەرپرسی گشتی ئیدارەی قوم (ئەو شێخە نەخوێندەوارە) و جێگرە فەرهەنگییەکەی (مەبەستم هەمان مەلا درۆزنە لە خوا نەترسەکەیە)، تاوانە و سزای بۆ دەبڕدرێتەوە”.

ئەو بەسیجیە کەم ئەندامە دەست درێژی پێکراوە لە بابەتێکدا دەنووسێ:”لاوانی خۆشەویستی ئێران، سوێند دەخۆم بە ئەڵڵا کە ٢٧ ساڵە هەموو شەو خەونی ئاڵۆز دەبینم، لە بری سزادانی ئەو کەسانەی کە لە سەنگەری پیرۆزی شەلەمچە، ئەبوولفەزلی ١٤ ساڵانیان دایە بەر دەستدرێژی و تووند و تیژی سێکسی و ژیانی منیان ڕماند، من دەبێ سزا بدرێم، تەنیا لەبەر ئەوەی کە لە پەرتووکی “لاشخۆرەکان لە شەلەمچەداا راستییەکانی بیرەوەری خۆمم بێ پێچ و پەنا گێڕاوەتەوە. بەوەڵا کە شەلەمچە بۆ من پیرۆز نیە!…. بێزاری و ڕقی زۆری من لە شەلەمچە بە هۆی ئەو ڕووداوە قێزەونانەیە کە لە تەمەنی ١٤ ساڵاندا لە سەنگەرەکانی ئەو شوێنە بۆ من ڕووی دا. ٢٧ ساڵە جاوم پڕن لە ئەسرین، ئەوێ بۆ من بەشێک لە بەەشت نیە بەڵکو دەروازەی جەهەننەمە، ئیستاش یەقەداخراو و کڵاوچێ لاتەکانی شەلەمچە، میدالیای شانازی جۆراوجۆریان پێ دەبەخشرێت”.

ئەبوولفەزل سادقی لەو کتێبەی خۆیدا کە بیرەوەرییەکانی نووسیوە باس لە چەپەڵی بەرپرسانی شەڕی ئێران و ئیتلاعاتی ڕژێم دەکات دە ڵێ:”ئەگەر بە ئیزنی خودا زیندوو بمێنمەوە، هەندێک راستی سەرسووڕهێنەر لەمەڕ بەرپرسی فەرهەنگی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری قۆم باس دەکەم، ئەو دەم و چاوە شەڕانخێوە کە لە سەردەمی چالاکی خۆیدا، شەرم و پیسییەکی زۆری بەرهەم هێنا و باس لەوە دەکەم کە چۆن کەڵکاژۆی لە دەسەڵاتی خۆی وەرگرتووە. مەبەستی ئەو دوو خانمەیە کە (ڕەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی) بۆ لێکۆڵینەوە هاتبوونە ستادە بەدواداچوون لە سەقامی وێستگە، ئەوەش جارێ کۆدێک تا لێم تێبگەن شەربەتی دژە بیرەوەری وڵام ناداتەوە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.