رێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ: ئێران بە زۆرەملی ئەفغانییان دەنێرێتە سووریە

0
1417

دیده بان حقوق بشر نیز فرستادن اجباری افغانیها به سوریه برای دفاع از اسد را تایید کرد.

تا ئیستا چەندین جار هەواڵ لە مەڕ کوژرانی ئەفغانییەکان لە شەڕی سووریە بڵاو کراوەتەوە و تەنانەت بە ئاشکرا لە بەهەشتی زەهرای تاران شوێنی تایبەتییان بۆ کراوەتەوە.

رێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ، ڕۆژی هەینی ٩ی ڕێبەندان ڕایگەیاند کە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، هەزاران ئەفغانی ڕێک خستووە و زۆرێک لەوانێشی بە زۆری ناردووە بۆ شەڕی سووریە و لە تەنیشت هێزەکانی ئەسەد شەڕ دەکەن.

پیتێر بوکائێرت، بەرپرسی بەشی ڕووداوە بەلەزەکانی دەزگای چاوەدیری مافی مرۆڤ گوتی: “ڕژیمی ئێران سەرەرای پیدانی هاندەر و دەست خۆشی بە پەنابەرە ئەفغانییەکان بۆ چوونیان بۆ شەڕی سووریە، هەندێکی لەوانیشی بە زۆرەملی ناردووە بۆ ئەو شەڕە. هەندێک لەو ئەفغانییانە کە حکومەتی ئێران هەڕەشەی لێ کردوون ئەگەر نەچووبان بۆ سووریە، لە ئێران دەردەکران”.

بە پێی قسەکانی بوکائێرت، بەشێک لە پیاو و کوڕە گەنجە ئەفغانییەکانی دانیشتووی ئێران لە ترسی ناردنی بەزۆرەملییان بۆ سووریە، بەرەو ئوروپا کۆچیان کردووە.

بە پێی لێدوانی چەند کەسی ئەفغانی کە ئێستا لە ئوروپا دەژین و پەناخوازن و پێشتر لە ئێران نیشتەجێ بوون بۆ ڕۆژی کورد، ئێران مانگانە بڕە پارەی ٦٠٠ دۆلار دەدا بە هەر کەسێکی ئەفغانی کە ئامادە بێ بچێت و بەشداری لە شەڕی سووریەدا بکات و لە هەمان کاتێشدا کارتێک وەک کارتی پێناسە دەدا بە خۆیان وبنەماڵەکەیان کە بە شێوەیەکی ئازادانە لە ئێراندا بگەڕێن و هاتووچۆ بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.