بەپێ هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “ڕۆژی کورد”، دوو چالاکی ژینگەپارێزی بە ناوەکانی ،”کەژاڵ نەسیری” تەمەن٢٦ ساڵ و “فەرهەنگ عەیوەزی” تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی گوندی تەنگیسەری ناوچەی ژاوەڕۆی سنە ، لە لایان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگواستراونەتەوە.
هەتاکوو کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەست نیە.