دواى ئەوەى موحسن ئێژەى وتەبێژى دەزگاى دادوەرى ئێران لە وتەى حەفتانەى رابردوى خۆى دا ئڕایگەیاند سەپاندنى سزا بە سەر ئەو چوار ڕۆژنامەنوسەى بە ئامادە بونى پارێزەرەکانیان ئاگادار کرانەوە.
ئافەرین چیت ساز،ئیحسان مازەندارانى، داود ئەسەدى، ئیحسان سەفەرزاى چوار ڕۆژنامەنوسی رۆژنامە و گوڤارەکانى ئێران ساڵى ڕابردوو لە لایەن دەزگاى سوپاى پاسداران بە تۆمەتى هاوکارى و کارکردن لە گەڵ دەزگاکانى ئینگلیس و ئەمریکا دەست بە سەر کران.
دواى ئەوەى چەند مانگ بە سەر دەست بەسەرکردنیان تێپەڕ دەبێ لە لایەن پارێزەرى بەشێک لەو ڕۆژنامەنوسانە ڕاگەیانرا سزاى قورسی زیندانى بە سەر ڕۆژنامەنوسان سەپێندرا.
شایانى باسە ئێران لە ڕوى ئازادى کارى ڕۆژنامەوانى و ئازادى میدیاى یەکێک لە خرابترین وڵاتەکان دادەنرێت و بە جەهنەمى ڕۆژنامەنوسان دەناسرێت و ژمارەیەکى زۆرى ڕۆژنامەنوس لە زیندانەکانى ئێران دا بەسەر دەبەن.