دیداری سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە گەڵ لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان

0
193

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، ٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢ی زایینی، بەڕێز پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەگای ناوەندی فەڕانسەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پاریس پێشوازی لە بەڕێز جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان کرد و کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە ڕەوشی کوردستان و پێوەندییەکانی نێوان دوو لایەنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان کرا.

لەو دانیشتنە دا کە دا بەڕێز دارەوان حاجی حامید لێپرسراوی ناوەندی فەڕانسەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیش تێیدا ئامادە بوو جەختکرایەوە لە کاری هاوبەش بۆ داکۆکی کردنی زیاتری مافەکانی خەڵکی کوردستان، بەتایبەت هەوڵەکان بۆ دروست کردنی لۆبی کوردی لە ئورووپا.
لەو دیدارە دا سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای بەرز نرخاندنی هەوڵ و تێکۆشانی ی.ن.ک و بە ئاماژەدان بە پەیامەکەی هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی لە دیداری یەکێتی دا باسی لە ڕۆڵی گرینگی یەکێتی لە سەردەمی سەرۆک مام جەلال و هێزی پشتیوانی یەکێتی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و هیوای خواست کە یەکێتی لە ئێستاش دا نە تەنیا لە باشوور و ڕۆژهەڵات بەڵکوو لە ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان هەر هەمان ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی مێژوویی بگێڕێ .

لە دیدارەكەدا سەبارەت بە رەوشی سياسى كوردستان و ئێران و دواگۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ئەم دواییەی ناوچه‌كه‌ و پەیوەندی نێوان هەردوولا گفتوگۆیانكرد و هەردوولا جەختیان كردەوە لە سەر هەماهەنگی و هاوكاری نێوان سه‌رجه‌م هێزو لایەنە ئازادیخوازەکان و كاركردنى زياتر بۆ لێك نزیك كردنەوەی ئەو هێزو لایەنانە و خۆ دوورگرتن لەهەر ناكۆكییەك.

لە درێژەی دانیشتنەکە دا بەڕێز هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی ی.ن.ک خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پەیوەندی باش و کاری هاوبەش لەگەل حیزبە کوردستانیەکان و بەتایبەتی لە دەرەوەی وڵات و لە نێوان هێز و لایەن و کوردانی دیاسپۆرا.

هەر لەدیدارەكەدا سەرۆکى هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی ی.ن.ک سەبارەت بە پرسە سیاسییەکانى ناوچەکە.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندى دۆستانەى نێوان هەردوولا و چۆنییەتی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە كرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوونۆیەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شێعری کوردی
بابەتی دواترئاگر گرتنی دارستانەکانی گەڵای مەریوان

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.