هونەرمەند قادر سەیاحی کۆچی دوایی کرد.

0
452

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی واتە ١٧ی ئاوریلی ٢٠٢٢ی زایینی هونەرمەندی کورد قادر سەیاحی لە تەمەنی ٧٩ ساڵی لە شاری خۆی سەر بە ئوستانی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی جەڵتەوە کۆچی دوایی کرد.

قادر سەیاحی ساڵی ٢٦٤٤ی کوردی واتە ١٩٤٤ی زایینی لە شاری مهاباد لە دایکبووە، ئاوازدانەر، ژەنیاری کلارنێت و گۆرانیبێژ بوو و زیاتر لە 50 ساڵ چالاکیی هونەری هەبوو.

گۆرانییەکانی “یادم بکە”، “هەرتۆی قسەی عیشقم”، “گوڵی مهابادی” و “مەستی ئەوین” لە دیارترین بەرهەمەکانین. هۆگرانی قادر سەیاحی دەڵێن، قادر سەیاحی بەرهەمی زۆری نەبوو.

تەرمی قادر سەیاحی ئەمڕۆ دووشەممە گۆازرایەوە شاری مهاباد و لە بەشی تایبەت بە ناودارانی گۆڕستانی بداغ سوڵتانی مهاباد بەخاک سپێردرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.