Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دوو مامۆستای کورد پەرتووکی کوردییان نووسیوە و بڕیارە لە دیواندەرە بە فەرمی...

دوو مامۆستای کورد پەرتووکی کوردییان نووسیوە و بڕیارە لە دیواندەرە بە فەرمی بخوێندنرێت

0
2421

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “ڕۆژی کورد” بڕیارە وانەی کوردی– زمان و وێژه‌ی کوردی- له‌ پۆله‌کانی حه‌وت و هه‌شت و نۆدا به‌ شێوه‌ی فه‌رمی له‌ شاری دیوانده‌ره‌ بگوترێته‌وه‌.

 ئه‌م پەرتووکە که‌‌ 126 لاپه‌ڕه‌یه‌ و ڕێنووس و وێژه‌ی کوردی له‌ خۆ گرتووه‌ له‌لایه‌ن دوو مامۆستای کورد بە ناوەکانی ڕەشید کەریمی و لەتیف سوڵتانی، نووسراوە.
بە پێی زانیارییەکان، ساڵی پار مۆڵه‌تی چاپی ئە وپەرتووکە له‌ ئیرشادی ئیسلامی وه‌رگیراوە و بڕیارە  له‌ ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ هه‌موو دێهاته‌کان و قوتابخانه‌کانی ناو شاری دیوانده‌ره له‌ ته‌نیشت کتێبه‌ فارسییه‌که‌یاندا به‌ قوتابیان‌ بوترێته‌وه.

شایانی ئاماژەیە کە بە پێی ماددەکانی ١٥ و ١٩ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی، زمانی فەرمی ئێران فارسییە بەڵام نەتەوە کەمینەکان دەتوانن لە تەنیشت خوێندن بە زمانی فارسی، ئەدەبیاتی زمانی زگماکەی خۆیان بخوێنن.

ئەو هەنگاوە لە ئەگەری جێ بە جێ بووندا، یەکەم هەنگاوی فەرمییە بۆ خوێندن بە زمانی زگماکی کورد لە سیستەمی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئیراندا لە ماوەی ٣٧ ساڵ تەمەنی ئەم کۆمارە.

تا ئێستا زمانی کوردی تەنیا لە هەندێ شوێن و بە شێوەی تایبەتیی خوێندراوە و لە سیستەمی پەروەردەی ڕەسمی ئێراندا جێگە و پێگەیەکی نەبووە و بگرە لە زۆربەی شوێنەکانی وەک کرماشان، قسە کردن بە زمانی کوردیش لە قوتابخانەکان، قەدەغە کراوە.

ڕۆژی کورد لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەوڵ دەدات لێدوانێک لەو دوو مامۆستا دڵسۆزە وەربگرێت و خوێنەرانی خۆی زیاتر لە چەند و چۆنی ئەو هەوڵە ئاگادار بکاتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووتووێژ لەگەڵ “تریفە کەریمیان”، شانۆنامەنووس، دەرهێنەر و ئەکتەری کورد
بابەتی دواترسەرکەوتنەکانى ئێران و ئەسەد لە حەلەب بوە هۆى ئاوارە کردنى زیاتر لە نیوملیون کەسیتر

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان