دواى ئەوەى لە زۆربەى ڕاگەیاندنەکانى ئێران و ڕێژیمى ئەسەد، باس لە سەرکەوتن لە داگیرکردنەوەى جارێکى ترى شارى حەلەب و دەورو بەرى دەکەن. لە یەکەم قوناغ دا زیاتر لە ٧٠ هزار کەس لە خەڵکى سوریە، ئاوارەى سەر سنورەکانى تورکیا بوون.
نوئمان کورتولوش جیگرى سەرۆک وەزیران و وتەبێژى حکومەتى تورکیا لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانى باس لە هاتنى زیاتر لە ٧٠ هەزار ئاوارە بۆ سنورەکانى تورکیایی کرد.
کورتولوش لە درێژەى وتەکانى دا ئاماژەى بە خراپترین سناریۆ کە لە وانەیە ڕوو بدات کرد، ئەویش بریتییە لە ئاوارە بوونى زیاتر لە ٦٠٠ هەزارى کەسی تر لە خەڵکى سوریا بە تایبەت لە حەلەب و دەوروبەرى بۆ سەر سنورەکانى تورکیا خۆیان ئامادە دەکەن.
کورتولوش هەروەها رەخنەى لە سیاسەتەکانى ڕووسیەى گرت و گوتى ٦٥٠٠ فڕین کە لە لایەن هێزەکانى ئەو وڵاتەوە بۆ سەر سووریە ،٨٥ لە سەدى بۆ لێدانى دژبەرانى ئەسەد کەڵکی لێوەرگیراوە. ئەمەش بووە هۆى ئاوارە بونى خەلکى.