دوو لاوی کورد لە ئیلام کوژران و سووتێندران

0
371

رۆژی کورد: تەرمی دوو لاوی کوردی خەڵکی گوندی “شەباب”ی سەربە شارستانی چەرداوڵ لە پارێزگەی ئیلام، کە بە زەبری چەقۆ کوژرابوون، لەلایەن هاووڵاتییانی گوندی “جوبی شێرعەلی”یەوە دۆزرایەوە.

هەواڵدەریی “خبر آنلاین” بڵاوی کردەوە، رۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی،  دوو لاوی تەمەن ٢٤ و ٢٨ ساڵەی کوردی خەڵکی ئیلام دۆزراوەتەوە  کە بە زەبری چەقۆ کوژراون و دواتریش تەرمەکانیان ئاگر تێبەردراوە.

ئەو سەرچاوەیە بڵاوی کردۆتەوە، تەرمی ئەو دوولاوە کوردە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوەو دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکانیان لێ ئاگادار کردۆتەوە.

هەتا ئێستا بکوژی ئەو دوولاوە کوردە و هۆکاری کوژرانەکەیان، لەلایەن پۆلیسەوە ڕانەگەیەندراوە.

کوژرانی ئەو دوولاوە کوردە دوای ئەوە دێت کە هەمان ڕۆژ واتا ڕۆژی یەکشەممە سەرهەنگێکی هێزی ئینتزامی بەناوی “زارع”، فەرماندەیی گشتیی هێزی ئینتزامیی شارستانی چەرداوڵی پێ سپێدراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.