Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سەرۆکی هەرێم و وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێم و وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران کۆبوونەوە

0
973

دوای چاوپێکەوتنی دۆینێ شەممە ٢٥ی بانەمەڕی نێوان نێچیروان بازرزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش چاووپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری ئیتلاعاتی ئێران کرد.

 ڕۆژی کورد:  بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، وەزیری ئیتیڵاعاتی ئێران بۆچوونی وڵاتەكەی لەبارەی رەوشی سیاسیی عێراق و ناوچەكە خستەڕوو و جەختیكردەوە كە ئێران لە پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.  هەروەها داوای لە بارزانی كرد پێشبینی و بۆچوونی خۆی لەبارەی رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە بخاتەڕوو.

لە كۆبوونەوەكەدا بارزانی كورتەیەكی لەسەر رەوشی مەیدانیی بەرەكانی شەڕ لەگەڵ داعش و بارودۆخی سیاسیی عێراق بۆ شاندی ئێرانییەكە خستەڕوو و جەختی لەوەشكردەوە كە شەڕی داعش پێویستی بە هەماهەنگی و هاوكاریی جددیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەداوە كە بۆ تێكشكاندنی تەواوی داعش تەنیا رووبەڕووبوونەوەی سەربازی بەس نییە، بەڵكو پێویستە لەڕووی فكريی، ئابووريی و سیاسیشەوە داعش و هزری تووندئاژۆيى تێكبشكێندرێت.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی نێوان بارزانی و وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران باس لە ئامادەكارییەكان كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ، پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان و دوا پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا، هەر یەك لە مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئامادەبوون.

شایانی ئاماژەیە کە چاوەدێرانی سیاسی لەسەر ئەو ڕایەن کە هۆکاری سەردانی وەزیری ئیتلاعات بۆ هەرێمی کوردستان، پرسی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە کە بە پێی هەواڵی “فشار نیوز” سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە وڵامی عەلەویدا پێی گوتووە ئەوە پرسێکی ناوخۆیی هەرێمە و ئیران مافی دەست تێوەردانی نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودوو لاوی کورد لە ئیلام کوژران و سووتێندران
بابەتی دواترکورد و شۆرشی ١٩٧٩ لە ئێران – بەشی هەشتەم

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان