Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دوو زیندانیی سیاسیی کورد پاش ٥ سال زیندانی، ئازاد کران

دوو زیندانیی سیاسیی کورد پاش ٥ سال زیندانی، ئازاد کران

0
1626

ڕۆژی کورد: دوو زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان پاش تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان لە زیندان ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، کاوە فەرەجی و کاوە مورادی دوو چالاکی سیاسیی کوردی خەڵكی شاری مەریوان، پاش ٥ سال ڕاگیران لە زیندانەکانی ڕژیمی ئێراندا ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئازاد بوون.

ئەو دووچالاکە سیاسییە کوردە ساڵی ١٣٩٠ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و ماوەی ٥ مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی وەزارەتی ئیلاعاتدا لەژێر لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەدا بوون.

سەرەنجام لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوانەوە لەکۆتایی مانگی خەرمانانی ساڵی ٩١دا و پاش زیاتر لە ١ ساڵ و نیو دەستبەسەری،  حوکمی قورسی زیندانی کرانیان بە سەردا سەپا.

کاوە فەرەجی و کاوە مورادی لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری مەریوانەوە بە تاوانی هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیمی ئیسلامیی ئێران بە ڕیز ٨ ساڵ و ١٠ ساڵ زیندانیان بۆ برایەوە.

دەگوترێ ئەو دوو چالاکە کوردە بە کەڵک وەرگرتن لە ماددەی ١٣٨ی شێوەنامەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی زیندانەکان و کردەوە ئەمنیەتییەکان، پاش ٥ ساڵ دەستبەسەری و ئەشکەنجە، لە زیندان ئازاد کراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەنجام دەرانی تێزاو پێداکرن بە ئافرەتان لە بۆکان، بە بڕیاری دادوەر بێ تاوان ڕاگەیێندران
بابەتی دواترخۆرهه‌ڵاتی کوردستان، پێکهاته‌ی سیاسی و قه‌یرانی ره‌وایی

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان