قه‌یرانی ره‌وایی بابه‌تێکی گرینگه که ده‌توانێ کیان و ژیانی رێکخراو، ده‌وڵه‌ت، حیزب و نیهادێک تووشی چالشی جیددی بکات. کاتێک له ره‌هه‌ندی قه‌یرانی ره‌واییه‌وه ده‌ڕوانینه حه‌یات و سازوکاری رێکخراوێک، رووی باسه‌کان؛ رابردوو و ئێستاکه‌ی ئه‌و رێکخراوه‌یه ده‌گرنه‌وه و کۆمه‌لێک به‌ها و پێوه‌ر ده‌که‌ونه ناوه‌ندی ئه‌م باسه. سه‌باره‌ت به ژیانی سیاسی کۆمه‌ڵگای خۆرهه‌ڵاتی کوردستان کۆمه‌لێک باس و بابه‌ت له ئارادان که یه‌کێک له‌وان ده‌توانێ باسی گرنگی قه‌یرانی ره‌وایی بێ. سه‌رچاوه و پێناسه‌کانی ره‌وایی چین؟ ره‌وایی رێکخراو یان حیزبێک چۆن ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ و چۆن تووشی نه‌مان یان چالش(challenge) ده‌بێ؟ چۆن ده‌کرێ بزانین که نیهاد، رێکخراو یان حیزبێک تووشی قه‌یران بووه؟ ئه‌گه‌ر قه‌یرانی ره‌وایی ئاماژه‌یه‌که به دابه‌زینی متمانه و باوه‌ڕ (confidence) به کارکردگهلی ئیداری، نیهادی و رێبه‌ری(Friedrichs, David 1980) له ناو حیزبێک، رێکخراوێک یان ده‌وڵه‌تێکدا، دوای/ له کاتی پێکهاتنی ئه‌م چه‌شنه قه‌یرانه چ روو ئه‌دات و بوونی ئه‌و نیهاده به‌ره‌و کوێ ده‌بات؟ حیزبه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان به‌رده‌وام له لایه‌ن بژارده و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌که‌ونه به‌ر ره‌خنه! هۆکاری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه چین؟ له‌م پێوه‌ندییه‌دا پرسیار زۆرن، بۆیه پێموایه جێێ خۆیه‌تی به له‌به‌ر چاوگرتنی دۆخی هه‌نووکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و ئێران به تایبه‌تی ئه‌م باسه وه‌ک بابه‌تێکی گرنگ بۆ حیزبه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستانی چاو لێ بکه‌ین. بۆ تاوتوێکردنی ئه‌م بابه‌ته و دیتنه‌وه‌ی وڵامی هه‌ندێک له‌م پرسیارانه، ده‌توانین روو له ره‌وایی و قه‌یرانی ره‌وایی بکه‌ین.
ره‌وایی (legitimacy)
ره‌وایی ریوایهتێکه له بوونی پێوه‌ر، یاسا و رێسا،نرخ و رێچکه‌یه‌کی رێکخه‌رو به‌رێوه‌به‌ر له گوزه‌ری زه‌ماندا بۆ کۆی ئه‌ندامانی گرووپ، حیزب، رێکخراوه و ده‌وڵه‌تێک. بۆ وێنه کاتێک باب یان دایکێک ده‌توانێ له کوڕ یان کچه‌که‌ی سه‌باره‌ت به بابه‌تێک بپرسێته‌وه یان لێپرسینه‌وه‌ی لێ بکات، ئه‌وه پێمان ده‌ڵێ که ئه‌م باب یان دایکه خاوه‌ن جێگه و پێگه و ده‌سته‌ڵاتێکی تایبه‌تی و پێناسه‌کرا و جێی په‌سندن، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌توانن و بۆیان هه‌یه که ئه‌م لێپرسینه‌وه‌یه بکه‌ن.ره‌وایی و مهشروعبوون پێوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆ و پێکه‌وه لکێندراویان هه‌یه. که‌س یان رێکخراوێک ره‌وایی به ده‌ست دێنێ یان ده‌توانێ ئیده‌عای ره‌وایی بکات که بتوانێ ره‌وابوونی خۆی بسه‌لمێنێ. به زمانێکی دیکه که‌سێک که مه‌شروعیه‌تی نیه ناتوانێ چاوه‌ڕوان یان بانگه‌شه بۆ مه‌شروع بوونی خۆی بکات. کریستیه‌ن ر. سمیت (Christian Reus Smith) له وتارێکی خۆی له ژێر ناوی ” قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی ره‌وایی” ده‌نووسێ که ره‌وایی چلۆنایهتیهکه(quality) که ئاماژه به شوناس، به‌رژه‌وه‌ندی و کرده‌کانی ئه‌کته‌ر (که‌سێک) یان پێوه‌ر، یاسا و پڕێنسیپه‌کانی رێکخراوێک ده‌کات. کریستیه‌ن سمیت له درێژه‌دا ده‌نووسێ که ره‌وایی وه‌ک دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، ریشه‌ی له مانا و نرخه‌کانی نێوان زه‌ینه‌کان و له رێگای پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بنیات ده‌نرێ (International Crises of Legitimacy,2007)
له باری مێژووییه‌وه زێڵدیچ مۆریس(Zelditch Jr., Morris September 2001) باس له‌وه ده‌کات که بۆ یه‌که‌م جار مێژووناسی یۆنانی تۆکوودیدێس (Thucydide ) باسی تیۆری ره‌وایی کردوه.ئه‌ره‌ستوو (Aristotle) فیلسووفی یۆنانی بوونی ره‌وایی ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ ده‌سته‌ڵاتی یاسا، ره‌زامه‌ندی خۆویستانه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی(Zelditch Jr., Morris September 2001). به‌و مانایه له رێکخراو یان نیهادێکدا که یاسا په‌یڕه‌و ناکڕی و سێبه‌ری یاسا هه‌موو ئه‌ندامانی وه‌ک یه‌ک ناگرێته‌وه، ئه‌ندامبوون له‌و رێکخراوهیهشدا به ره‌زامه‌ندی نیه و کۆی پێکهاته و ده‌ستووراتی ئه‌م رێکخراوه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی کۆی ئه‌ندامان هاوته‌ریب و رێک نیه، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌توانرێ ره‌وایی-ی ئه‌و نیهاد یان رێکخراوه‌یه به‌ره‌ورووی پرسیار بکرێته‌وه. ژان ژاک رۆسۆ (Jean-Jacques Rousseau) ره‌وایی-ی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ویستی گشتی( general will) ئه‌ندامان (هه‌مان سه‌رچاوه). به زمانێکی دیکه کاتێک کۆ یان زۆرینه‌ی ئه‌ندامان بڕیار یان به‌رنامه‌یه‌کی سه‌رۆکی رێکخراو یان ده‌وڵه‌ته‌که‌یان لا په‌سند نیه و به پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆیانی ده‌زانن، ده‌توانین له نه‌مانی ره‌وایی بۆ ئه‌و رێکخراو یان ده‌وڵه‌ته قسه بکه‌ین. دیاره له‌وه‌ها حاڵه‌تێکدا بۆ ئاگاداری له ویستی گشتی، له راپرسی گشتی(Referendum) وه‌ک مکانیزمێک که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێ. ماکس وێبێر (Max Weber) کۆمه‌ڵناسی ئاڵمانی ره‌وایی-ی رژیمی سیاسی ده‌گه‌رێنێته‌وه متمانه و باوه‌ڕی خه‌ڵک به‌و سیسته‌مه و له درێژه‌دا ئاماژه به سێ جۆر سه‌رچاوه‌ی ره‌وایی ده‌کات:یه‌که‌م، نه‌ریتی (traditional ) که ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر داب و نه‌ریتی له‌مێژینه له ناو کۆ-یه‌کدا.دووهه‌م، عهقهڵانی- قانوونی (rational-legal) که ده‌رکه‌وتی یاسا و یاسامه‌ندییه.سێهه‌م،کاریزمایی (charismatic )که ده‌گه‌رێته‌وه باوه‌ڕمه‌ندی به رێبه‌ر. (زندگی و اندیشه بزرگان جامعهشناسی، لوئیس کوزێر). مارک سی شومان (Mark. C. Suchman) یه‌کێک له‌و بیرمه‌ندانه‌یه که موتاڵایه‌کی وردتری سه‌باره‌ت به مه‌شروعیه‌ت کردوه و له‌م باره‌یه‌وه ده‌لێ:ره‌وایی تێگه‌شتن و فه‌رزێکی گشتیه له کرده‌وه‌کانی یه‌که‌یه‌ک (entity ) که باش و جێێ په‌سند بێ و له‌گه‌ڵ پێوه‌ر، به‌ها و نرخ، باوه‌ڕ و پێناسه‌کانی سیسته‌مێکی دامه‌زراوی گشتی/کۆمه‌ڵیی، هاوته‌ریب بن. شومان له درێژه‌دا ئاماژه به چه‌ند جۆر ره‌وایی ده‌کات که بریتین له:
– ره‌وایی-ی کرده‌یی (Pragmatic legitimacy) که ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی رێکخراو له حه‌وزه‌ی خۆیدا.
– ره‌وایی-ی ئه‌خلاقی (Moral legitimacy) له کاتێکدا که رێکخراوێک، یاسا و رێساکان له رێگای هۆکاری غه‌یره ئه‌خلاقییه‌وه ده‌خاته ژێر پێ یان ده‌یانشکێنێ، تووشی قه‌یرانی ره‌وایی-ی ئه‌خلاقی ده‌بێ.
– ره‌وایی ناسیاری (Cognitive legitimacy) کاتێک پێک دێ که رێکخراوێک بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و مه‌به‌ست و ئامانجانه‌ی که خه‌ڵک پێیان درووست و په‌سنده، هه‌وڵ بدات.
قه‌یرانی ره‌وایی (legitimation crisis)
هه‌رکات مکانیزمێک به شێوه‌ی رێک و پێک کارنه‌کات و جۆرێک له شێواوی و تێکه‌ڵبوون و هاتنه‌ده‌ر له حاڵه‌تی سروشتی و ئاسایی بێته پێش، ده‌توانین بلێین قه‌یران هاتۆته ئاراوه.
وه‌ک قه‌یرانی ره‌وایی ، ئه‌م ده‌سته واژه‌یه بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی سیاسی هاوچه‌رخ له لایه‌ن فیلسووف و کۆمه‌ڵناسی به ناوبانگی ئاڵمانی یۆرگن هابر ماس (Jürgen Habermas) له ساڵی 1973ی زایینی هاته ئاراوه. هابر ماس له باسه‌که‌ی خۆیدا وێڕای ته‌ئکیدێکی به‌ربڵاوتر له سه‌ر ئه‌م چه‌مکه، ده‌لێ له ئه‌گه‌ری بوونی قه‌یرانی ره‌وایی بۆ نیهاد یان رێکخراوێک، ئیتر توانایی ئیداری بۆ مانه‌وه و راگرتنێکی شوێندانه‌ر له گه‌یشتن به مه‌به‌ست وئامانجهکاندا نامێنێ. هابێر ماس له کتێبی قه‌یرانی ره‌وایی (1975)دا ئاماژه به‌وه ده‌کات که:” قه‌یرانی ره‌وایی ، قه‌یرانێکی شوناسی (identity crisis)یه که به‌رهه‌می له‌ده‌ستدانی باوه‌ڕ و متمانه به سازوکار و ده‌زگای ئیدارییه، رووده‌دات، ئه‌مه له حاڵێکدایه که کۆمه‌لێک که‌س هێشتا له باری یاساییه‌وه ده‌سته‌ڵات به ده‌ست ده‌مێننه‌وه.له قه‌یرانی ره‌واییدا، پێکهاته‌ی ده‌سته‌ڵاتدارێتی/رێبه‌ری (governing structures) ناتوانێ نیشان بدات که ده‌توانێ کارکردگهلی عه‌مه‌لی و کرده‌یی ( practical functions) خۆی به‌رێوه ببات که له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ش دامه‌زراوه. ”
له کاری سیاسی و ده‌سته‌ڵاتدا که په‌یوه‌سته به هێز و ره‌وایی ، له هه‌موو جۆره پێکهاته‌یه‌کی سیاسی‌دا، چ نه‌ریتی چ ئه‌مرۆیی و دێموکراتیک، داکشان و دابه‌زین دێته ئاراوه. هه‌رچی ئاستی ره‌وایی دابه‌زێ، ده‌سته‌ڵاتیش ده‌که‌وێته ژێر پرسیار و مه‌ترسییه‌وه. واته دسته‌ڵات و ده‌سته‌ڵاتداران ده‌که‌ونه قۆناغی قه‌یرانی رهوایییهوه. ژان ژاک رۆسۆ ده‌لێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێز ببێته ماف، و فه‌رمانبردن ببێته ئه‌رک، هێشتا ئیمکانی دووچار بوون به قه‌یران و دابه‌زینی ره‌وایی هه‌یه. ” زواری” پێی وایه که له نێوچوون (استهلاک) هه‌م هۆکاری زاتی هه‌یه هه‌م ده‌ره‌کی و نێوخۆیی. بۆیه دوای ماوه‌یه‌ک ده‌سته‌ڵات هێدی هێدی له رێژه و راده‌ی که‌م ده‌بێته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه گۆڕان پێک بێ. له درێژه‌دا ” زواری” ده‌لێ: خاوه‌نڕایانی مودیریه‌تی ستراتیژیک له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که هه‌ر سیسته‌مێک بۆ مانه‌وه‌ی خۆی پێویستی به گۆڕانه…. بۆیه ده‌بێ گۆڕان له ئاستی ئه‌ندامانی هه‌ر سیسته‌مێکدا بۆ مانه‌وه و به‌هێزبوون ئه‌نجام بدرێ (زواری،1383). به‌و پێیه نوێبوونه‌وه و پێکهێنانی گۆڕان ده‌توانێ رێکارێک بێ بۆ پێشگیری له تووش بوون به قه‌یرانی ره‌وایی . له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ش بگه‌رێته‌وه سه‌ر نوێبوونه‌وه له هێز و وزه‌ی به‌رێوه‌بردنی ئه‌رک و کار، به‌ڕۆژکردنه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌ندامان وه‌ک شێوازێک بۆ راگرتنی زیندوویی سیاسی، به‌شداریدانی ئه‌ندامانی دیکه و … هتد.
نه‌فیسه جه‌لالی (pajooh.com ) پێی وایه که قه‌یرانی ره‌وایی له نیزامێکی سیاسی‌دا کاتێک دێته پێش که کاربه‌ده‌ستان نه‌توانن خه‌ڵکی خۆیان رازی رابگرن و بنه‌مای فکری و فه‌لسه‌فی ده‌سته‌ڵات بکه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه. ناوبراو له درێژه‌دا ئاماژه به چه‌ند سه‌رچاوه‌ی پێکهاتنی قه‌یرانی ره‌وایی ده‌کات که بریتین له:
یه‌که‌م، له‌به‌ر چاونه‌گرتنی یاسای بنچینه‌یی
دووهه‌م، پێشگیری و به‌رگری له به‌شدارێتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
سێهه‌م، لاوازی کاربه‌ده‌ستان له به ئه‌نجامگه‌یاندنی واده و به‌لێنی و به‌رنامه‌کانیان
چواره‌م، چوونه سه‌رێی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵک له ده‌سته‌ڵاتداران و نه‌بوونی هاوسه‌نگی له نێوان چاوه‌روانی خه‌ڵک و توانایی ده‌سته‌ڵاتداران
پێنجه‌م، هاتنه ئارای که‌لێن و جیاوازی له نێوان حکوومه‌تی ئێستاکه‌و و حکوومه‌تی دڵخوازی خه‌ڵک
شه‌شه‌م، دخالهتنهدان و نه‌هی له وه‌رگرتنی رووناکبیران و بژراده‌کانی کۆمه‌ڵگا
له دوو بۆچوونی سه‌ره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که یه‌کێک له هۆکاره‌کانی دووچار بوون به قه‌یرانی ره‌وایی ده‌توانێ نه‌مان یان نه‌بوونی به‌شداریکردن (Participation) بێ. عه‌لی قادری له وتارێکدا له ژێر ناوی ” مکانیسم های کنترل بحران مشارکت و ره‌وایی در نظام های دموکراتیک”دا ده‌نووسێ: که‌مبوونه‌وه‌ی به‌شداری(مشارکت) ده‌توانێ ئه‌م ئاکامگهلهی لێ بکه‌وێته‌وه:
یه‌که‌م؛ نه‌بوون یان که‌م بوونی به‌شداری خه‌ڵک ده‌توانێ ببێته هۆی ئه‌وه که ده‌سته‌ڵات له کۆمه‌ڵگادا ئاڵ و گۆڕی پێ نه‌کری و ده‌سته‌ڵات و سیاسه‌ت له چنگ هه‌ندێک که‌سدا تاپۆ بکرێ و ئه‌وه‌ش ببێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ئازادی شارۆمه‌ندان. له ئاکامیشدا تاپۆی ده‌سته‌ڵات ببێته هۆی داخراوی سیاسی. دووهه‌م؛ نه‌بوونی به‌شداری سیاسی ده‌بێته هۆی به‌شداری نه‌کردنی بژارده‌ی سیاسی نێو کۆمه‌ڵگا ئه‌مه‌ش ده‌گات به داخراوی سیاسی. له درێژه‌دا ”قادری ” باس له‌وه ده‌کات که که‌مبوونه‌وه‌ی به‌شداری سیاسی ده‌بێته هۆی پێشهاتنی قه‌یرانی ره‌وایی و قه‌یرانی رهواییش ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ره‌وایی و پێگه‌ی ئه‌و نیزامه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا (عه‌لی قادری،1392).
یه‌که‌م؛ نه‌بوون یان که‌م بوونی به‌شداری خه‌ڵک ده‌توانێ ببێته هۆی ئه‌وه که ده‌سته‌ڵات له کۆمه‌ڵگادا ئاڵ و گۆڕی پێ نه‌کری و ده‌سته‌ڵات و سیاسه‌ت له چنگ هه‌ندێک که‌سدا تاپۆ بکرێ و ئه‌وه‌ش ببێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ئازادی شارۆمه‌ندان. له ئاکامیشدا تاپۆی ده‌سته‌ڵات ببێته هۆی داخراوی سیاسی. دووهه‌م؛ نه‌بوونی به‌شداری سیاسی ده‌بێته هۆی به‌شداری نه‌کردنی بژارده‌ی سیاسی نێو کۆمه‌ڵگا ئه‌مه‌ش ده‌گات به داخراوی سیاسی. له درێژه‌دا ”قادری ” باس له‌وه ده‌کات که که‌مبوونه‌وه‌ی به‌شداری سیاسی ده‌بێته هۆی پێشهاتنی قه‌یرانی ره‌وایی و قه‌یرانی رهواییش ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ره‌وایی و پێگه‌ی ئه‌و نیزامه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا (عه‌لی قادری،1392).
ئه‌گه‌رچی هه‌ڵبژاردن دێموکراتیکترین و ناسراوترین رێکاره بۆ زیاترکردنی ئاستی به‌شداریدانی سیاسی و تێپه‌ڕکردنی قه‌یرانی ره‌وایی . به‌ڵام له نیزامی حیزبی/ ده‌وڵه‌تی داخراودا، هه‌ڵبژاردن یان بهرێوهناچێ یان به ته‌ما و ئیشتیای ئه‌وانه‌ی ده‌سته‌ڵاتیان تاپۆ کردووه به‌رێوه ده‌چێ ئه‌مه‌ش بۆخۆی ده‌بێته هۆی قووڵتر و بهرێنتربوونهوهی قه‌یران.
خۆرهه‌ڵاتی کوردستان و حیزبه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی
ئه‌گه‌ر چاوێک به حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بخشێنین، ده‌بینین که ئه‌م حیزبانه‌ش به هۆی ئه‌وه که هه‌م پشت به‌ستوو به جه‌ماوه‌رن و هه‌م خاوه‌ن به‌رنامه و به‌ڵێنی و بڕیاراتی سیاسین، ده‌کرێ له ره‌هه‌ندی ره‌واییه‌وه تاوتوێ بکرێن و چه‌ند و چۆنی دۆخی هه‌نووکه‌یان له‌گه‌ڵ ” قه‌یران” به‌راورد بکرێت. بۆ ئه‌م به‌شه ده‌توانین حیزبه‌کانی خۆرهه‌ڵات له رووی:
– رێباز و جیهانبینی سیاسی
– به‌رنامه و به‌لێنی
– دێموکراسی نێوخۆیی و به‌شداریدان
– پێوه‌ندی نێوان خه‌ڵک و حیزبه‌کان و … هتد، به‌راورد بکه‌ین.
له قه‌یرانی ره‌وایی له ئاستی گوتار و رێبازدا، بنه‌ما سیاسی و مێژووییه‌کان بێ به‌ها ده‌بن، پێوه‌ر و پڕێنسیپهکان بایه‌خیان نامێنێ. به‌رپرسانی سیاسی زیاتر وه‌ک ئارشیڤ چاو له رێباز و پێشینه‌ی سیاسیان ده‌که‌ن و ده‌که‌ونه پاساو هێنانه‌وه بۆ هه‌نووکه و داهاتووی خۆیان. له ئه‌گه‌ری نێوان گرتن و دوورکه‌وتنه‌وه له رێباز و جیهانبینی سیاسی پێشوو له لایه‌ک و نه‌بوونی گوتار و جیهانبینی جێگره‌وه، ئیمکانی تووش بوون به قه‌یرانی ره‌وایی له ئاستی رێباز و جیهانبینی سیاسی‌دا زۆره. ئه‌گه‌ر ئاڵ و گۆڕی رێچکه و گوتاری سیاسی به وردبینی و پلانێکی تۆکمه‌وه نه‌کرێ و به‌شی په‌روه‌رده بۆ جێگیرکردنی بیچمی فکری- سیاسی گوتاری نوێ له ناو/بۆ ئه‌ندامان ستراتیژیک چاو له‌م تێپه‌ڕبوون و جێگۆڕکێیه نه‌کات،ئیمکانی تووش بوون به قه‌یرانی ره‌وایی له ئاستی رێباز و جیهانبینی سیاسی‌دا هه‌یه.
هه‌ر ده‌وڵه‌ت، حیزب یان رێکخراوێک له سه‌ر ئه‌ساس و بنه‌مای به‌رنامه و بانگه‌شه‌یه‌ک بوونی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن و له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه کار بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی داڕێژراو و ئه‌و بهلێنییانهی که به خه‌ڵکیان داوه جێ به جێ نه‌کرێن، متمانه و باوه‌ڕی خه‌ڵک به‌و ده‌وڵه‌ت، حیزب یان رێکخراو دێته خوار و ئه‌وه ده‌توانێ رێگه خۆشکه‌ر بێ بۆ تووشبوون به قه‌یرانی ره‌وایی و به‌رپرسایه‌تی به‌رپرسان ده‌که‌وێته ژێر پرسیاره‌وه. به پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ت یان حیزب و رێکخراوێکی سێکتاریستی (فرقه) و عه‌قیده‌تی که پێوانه بۆ چۆنێتی کار و قه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر کارنامه‌ی ئه‌و گرووپه، باوه‌ڕ و ئاڕمانی ئیدئۆلۆژیکی خۆیانه، له رێکخراوێکی دێموکراتیک‌دا، خه‌ڵک و به‌شداریدانی سیاسی رۆڵێکی گرینگ ده‌بینێ بۆ هه‌رچی پته‌وتربوونی پێگه‌ی به‌رپرسانی حکومی و حیزبی. له ده‌وڵه‌ت یان رێکخراوێکدا که دێموکراسی نێوخۆیی به‌ره‌و لاوازبوون یان نه‌مان ده‌ڕوات، ناکڕی و ناتوانرێ به‌شداریدانی سیاسی به شێوه‌یه‌کی سالم و ته‌ندرووست به‌رێوه بچێ. له‌م حاڵه‌ته‌دا به هۆی مه‌جال و بایه‌خ نه‌دان یان تاپۆی ده‌سته‌ڵات له چنگ تاقمێکدا، رۆژ به رۆژ سیسته‌مه‌که زیاتر به‌ره‌و داخراوی سیاسی ده‌ڕوات و بژارده و شاره‌زایانیش له وه‌گه‌ڕخستنی توانای خۆیان بێبهشتر ده‌بن. وه‌کی ” نه‌فیسه جه‌لالی”ش باس ده‌کات؛ دخالهتنهدان و نه‌هی له و وه‌رگرتنی رووناکبیران و بژراده‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌توانێ سیسته‌می سیاسی تووشی قه‌یرانی ره‌وایی بکات.خاڵێکی‌تر که ده‌توانین وه‌ک ئه‌گه‌رێک بۆ تووش بوونی حیزبه‌کان به قه‌یرانی ره‌وایی باس بکه‌ین، ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر پێوه‌ندی ” نێوان” خه‌ڵک و حیزبه‌کان. به هۆی ئه‌وه که حیزبه‌کانی خۆرهه‌ڵات به ئازادی و به شێوه‌یه‌کی یاسای له نێو خه‌ڵکی خۆیاندا نین، پێوه‌ندی و موعادله‌ی خه‌ڵک و حیزبه‌کانیش ده‌که‌وێته ژێر سێبه‌ری ئه‌م ” نێوان”ه و له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه ماوه‌یه‌کی زۆره ئه‌م نێوان و دابڕانه تووشی حیزبه‌کان بووه، به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی ئازاد و خاوه‌ن سیسته‌می حیزبی، به هۆی نه‌بوونی مه‌جال و ده‌رفه‌ت بۆ خه‌ڵک بۆ هه‌ڵبژاردن و قه‌زاوه‌ت له رێگای سندووقی ده‌نگدانه‌وه، قه‌یران له ئاستی ره‌وایی-ی په‌یام و به‌رنامه‌ی سیاسی ئه‌و حیزبانه دێته ئاراوه. حیزبه‌کانی کوردستانی خۆرهه‌ڵات، نه‌یانتوانیوه رێبه‌ری سیاسی- ئیداری خه‌ڵکی خۆیان له ماوه‌ی ٣٥ ساڵی رابردوودا به ده‌ست بگرن. ئه‌وانه‌ی له دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی زایینی له ئێران له دایک بوون، لانیکه‌م سێ نه‌وه له خۆ ده‌گرێ که به دوای شۆڕش له دایک بوون. ئه‌م توێژه ئێستاکه زیاتری رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له ئێران‌دا واته نزیک به ٧٠ له سه‌دی هه‌موو دانیشتوانی کوردی خۆرهه‌ڵات پێک دێنن که ژێر ٤٠ ساڵ ته‌مه‌ن و خاوه‌ن خوێندنی دواناوه‌ندی و زانکۆن.رێژه‌ی دانیشتوانی شاره‌کانی کوردستان له چاو گونده‌کان بۆته ٧٠ به ٣٠ له سه‌د که چی دوای شۆڕشی گه‌ڵانی ئێران ئه‌م رێژه‌یه رێک به پێچه‌وانه بوو. ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له ژیانێکی کشت وکاڵ و مه‌ڕ و ماڵداری به‌ره‌وه نیوچه پێشه‌یی- پیله‌وه‌ری چووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌کی زۆر بێ‌کاری دایمی و وه‌رزی له کوردستان هه‌ن. کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک ئێعتیاد به ماده سڕکه‌ره‌کان، بێ‌کاری، ته‌ڵاق، تووندووتیژی، په‌رێشانی ره‌وانی و … هتد وێڕای ده‌ستتێوه‌ردان و دخاله‌ت و په‌یدابوونی هه‌ندێک ره‌هه‌ندی ئیدئۆلۆژیکیتر چه‌ند و چۆنی حه‌شیمه‌تی کوردی خۆرهه‌ڵاتی له رووی سیاسی و کۆمه‌ڵناسی سیاسیه‌وه ئالۆزتر کردوه.
ئه‌وه‌یکه به روونی ده‌توانین لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین، بوونی نێوان و قه‌ڵه‌شتێکی روانگه-هزری له نێوان زۆرینه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له ئێران و حیزبه‌کانی خۆرهه‌ڵاته که به گرینگ‌ترین و هه‌ستیارترین فاکتۆڕی تووش بوون به قه‌یرانی ره‌وایی ده‌زانم. زۆر جار رێبه‌ریی حیزبێک که تووشی قه‌یرانی ره‌وایی ده‌بێ بۆ خۆ ده‌رباز کردن له قه‌یران وه‌ک که‌ڵکی کاتی(مسكن)مه‌حوی تاک و سه‌لیقه‌ی تاک و کاریزماگهرایی ده‌بێ. په‌نا بردن بۆ تاک و کاریزما به جێێ به‌رنامه و پێکهاته، نیشانێکه له بوونی قه‌یران. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئاسۆ و هێماکانی رێکخراو ون ده‌بن و قۆناغی قه‌یران خه‌ستتر ده‌بێته‌وه. له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌ر مودیریه‌تی قۆناغی قه‌یران پێک نه‌یه، ئالۆزی و شپرزه‌یی ته‌شکیلاتی- سیاسی، تان و پۆی ئه‌و رێکخراوه به‌ره‌و ئاقارێکی نادیار ده‌بات.
له ئاکامدا ده‌توانم بلێم که حیزب و رێکخراوه غه‌یره ئیدئۆلۆژیکه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان له حاڵی حازردا، زیاتر ده‌توانن پشتبه‌ستوو به رێچکه‌ی مێژووی خۆیان بن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر نوێ نه‌کرێته‌وه و له ئاستی مێتۆدی خه‌بات و ناوه‌ڕۆکی په‌یام و گوتاری سیاسی، چاکسازی و ریفۆرمی تێدا پێک نه‌یه‌ت ناتوانن وڵامده‌ری پێداویستی و نیازی نه‌وه‌ی ئه‌مرۆکه‌ی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان بن. به هۆی ساردبوونه‌وه‌ی کوره‌ی خه‌بات به شێوه‌ی پێشوو و ده‌ست پێنه‌کردنی خه‌باتێکی چهندرهههندی وه‌ک زه‌رووره‌تی ئه‌مڕۆکه، کز و لاوازبوونی رۆژ له دوای رۆژ و له ئاکامیشدا ئاوابوونی خهوکان ده‌بێته کۆتایی ژیانی سیاسی ئه‌م حیزبانه. بۆیه به باوه‌ڕی من له هه‌موو روویه‌که‌وه حیزبه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان و خه‌بات له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی، پێویستی به راسانێکی نوێیه.
ئاپریلی ٢٠١٦
ئاپریلی ٢٠١٦
سه‌رچاوه‌کان:
1-
Zelditch Jr., Morris (September 2001). Jost, John; Major, Brenda, eds. The Psychology of Legitimacy: Emerging Perspectives on Ideology, Justice, and Intergroup Relations. Cambridge University Press. pp. 33–53.
2-
Reus-Smit, Christian (2007). “International Crises of Legitimacy”.International Politics 44: 157–174. doi:10.1057/palgrave.ip.8800182. Retrieved8 November 2014.
3-
Friedrichs, David (1980). “The Legitimacy Crisis in the United States: A Conceptual Analysis”. Social Problems 27 (5): 540–555
4- نفیسه جلالی؛ http://www.pajoohe.com/fa/index.php?Page=definition&UID=21148
5- زندگی و اندیشه بزرگان جامعهشناسی، لیوئیس کوزر، ترجمه محسن ثلاثی، ص‌ص 310-311
6- علی قادری، http://dailyafghanistan.com/opinion_detail.php?post_id=128125
7- زواری، باشگاه اندیشه، 1383، http://www.bashgah.net/fa/content/show/5033
تێبینی:
ئەم بابەتە پێشتر لە وێبلاگی شەخسیی نووسەر بڵاوکراوەتەوە و لەبەر گرنگی بابەتەکە و لەسەر ئیزنی خۆی لە رۆژی کورد بڵاو دەکرێتەوە.
بۆ بینینی بابەتەکە لە ویبلاگی نووسەر کرتە لەسەر ناوی نووسەر بکەن؛
بۆ بینینی بابەتەکە لە ویبلاگی نووسەر کرتە لەسەر ناوی نووسەر بکەن؛