Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران خامنەیی: ئەمریکا گەمارۆکانی تەنیا لەسەر لاپەڕە لابردوون ئەگینا لە جێی خۆیانن

خامنەیی: ئەمریکا گەمارۆکانی تەنیا لەسەر لاپەڕە لابردوون ئەگینا لە جێی خۆیانن

0
1324

ڕۆژی کورد: عەلی  خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، لە قسەکانی خۆی بە بۆنەی ڕۆژی کرێکار، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕ، ڕەخنەی لە ئەمریکا گرت کە گەمارۆکانی تەنیا لەسەر لاپەڕە و بە نووسراوە لابردوون ئەگینا پێداگری لەسەر گەمارۆی جیاواز دەکەن و هەوڵ دەدەن ئێران بخەنە ترسەوە و دونیا لە ئێران بترسێنن.

خامنەیی لە ناو قسەکانیدا گوتی: “ئەمریکاییەکان جێگای متمانە نین، ئەوان بە زۆری زۆرداری پێداگری لەسەر هەندێ گەمارۆ دەکەن کە دونیا لە ئێران بترسێنێ و بە کردەوەش بەرد دەخەنە سەر ڕێگای پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران لەگەڵ دونیای دەرەوە.”

خامنەیی لە ناو قسەکانی خۆیدا باسی لە کێشەی بژیوی ژیان کرد و گوتیشی کە راستە هەندێ کێشەی ئابووری هەیە و کرێکاران لەگەڵ دژواری ڕووبەڕوون بەڵام نابێ گوێ بدەن بە قسەکانی “دژە ئینقلاب”.

خامنەیی هەروەها گوتی: “پەیوەندییە بانکییەکان زۆر بە هێوری دەچنە پێش، ئەوەتا هەموو بەرپرسانی وڵات باس لە کۆسپ ساز کردنیئەمریکا لەو رێگایەدا دەکەن، ئەگەر وا نیە ئەدی چؤنە بانکە گەورەکانی جیهان خۆ لە هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران دەبوێرن؟ هۆکاری ئەو کارە بوونی ترسە لە ئێران کە ئەمریکاییەکان بەرهەمیان هێناوە.”

خامنەیی لە قسەکانی خۆیدا ناڕەزایەتی خۆی لە ڕێککەوتنە ناوکییەکانی نێوان ئێران و زل هێزەکانی جیهان کرد و بە ناڕەحەتییەوە گوتی :”ئەوان لەسەر لاپەڕە دەنووسن، بەڵام لە کردەوەدا جۆرێکی تر دەجووڵێنەوە و بانکەکان هیچ هەنگاوێک بۆ ئەنجامدانی مامەڵە لەگەڵ ئێران ئەنجام نادەن.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبۆمبارانی نەخۆشخانەی حەلەب ٣٠ کوژراوی لێکەوتەوە
بابەتی دواترنامەى ٦٠ مامۆستاى زانکۆ لە ئەمریکا بۆ ڕوحانى سەبارەت بە گواستنەوەى زیندانیانى نەخۆش بۆ نەخۆشخانە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان