ڕۆژی کورد: حەسەن نەسروڵا، سکرتێری ڕێکخراوی تیرۆریستیی حیزبوڵای لوبنانم ڕۆژی هەینی ٤ی پووشپەڕ، لە ناواخنی وتارێکدا ڕایگەیاند کە هەموو تێچووەکانیان لە لایەن کۆماری ئسلامی ئێرانەوە دابین دەکرێت.
نەسروڵا لەو وتارەدا گوتی: ” ئێمە داراییەکانمان لە ڕێگەی بانک و پڕۆژەی وەبەرهێنان دابین ناکرێن تا گەمارۆکانی ئەمریکا کاریگەری لە سەر ئێمە هەبێ بەڵکو شاراوە نیە با هەموو دونیاش بزانێ کە سەرجەم تێچووەکانی ئێمە لە چەک و خۆراک و ئەو موشەکانەی کە شەڕی ئسرائیلی پێدەکەین، هەرهەمووی لەلایەن کۆماری ئسلامیە وە دابین دەکرێت.”
نەسروڵا هەروەها خامنەیی وەک ئیمامی ئوممەت و پشتیوانی حیزبوڵڵا زانیو گوتی ئەوەش وایکردوە بەرگری لە بەرامبەر ئیسرائیل بەردەوام بێت.
شایانی باسە لە بارودۆخی ئێستادا ئێران لەگەڵ هەزاران گرفتی ئابووری ڕووبەڕوویە و خەڵکی ئێران لە ژێر گوشارێکی زۆر دان لە هەمان کاتدا سەروەت و سامانێکی زۆری ئێران دەبێتە تێچووی گروپە تیرورستیە زەبەلاحەکانی دونیا و ئەوچەندەش نیشان دەدات تیرور و توندو تیژی بەشێک لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.