Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات حیزبی دێموکراتی کوردستان لەمەڕ تەقینەوەی تیرۆریستیی ئەمشەو، راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە

حیزبی دێموکراتی کوردستان لەمەڕ تەقینەوەی تیرۆریستیی ئەمشەو، راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە

0
2186

ڕۆژی کورد: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی تەقینەوەی تیرۆریستیی ئەمشەوی قەڵای دێموکرات، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیێندراوەکە:

بۆ ئاگاداریی ڕای گشتی

تەقینەوەی تیرۆریستی لە نزیک یەکێک لە بنکەکانی ەفتەری سیاسیی حیزب، شەهیدو برینداربوونی ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لێ کەوتەوە.

ئەمشەو ١٩ لە سەر ٢٠ی دیسامبر (شەوی یەلدا)، دەوروبەری کاتژمێر١٠ی شەو لە کاتێک دا بەشدارانی ڕێورەسمی یادی لە دایکبوونی د.قاسملوو،  بە دوای کۆتایی بەرنامەکە بۆ ماڵەکانیان دەگەڕانەوە، دوو تەقینەوەی بە دوای یەک لە نزیک پرسگەی بەر دەرکی قەڵای دیموکرات ڕوویان دا. بە هۆی ئەم تەقینەوەیە بە داخەوە ٦ کەس گیانیان لە دەست دا‌و ٤ کەسیش بریندار بوون.

شەهیدەکانی ئەم ڕووداوە بریتین لە:

1-  عەلی قۆیتاسی، کادری حیزب

2- وەهاب میر خزری، پێشمەرگەی حیزب

3- سالار باقری، پێشمەرگەی حیزب

4- ئەرسەلان عەباس نیا، پێشمەرگەی حیزب

5- ناسر کەریمی،  ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دیموکرات،

6- عەدنان عەبدوڵلا، مفەوەزی ئاسایش

بە هۆی ئەم ڕووداوەوە  دوو پێشمەرگەی حیزب و هەر وەها دوو پۆلیسی ئاسایشیش بریندار بوون.

وێڕای مەحکوومکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستییە و هەر وەها سەرەخۆشی‌و هاودەردیی قووڵمان لە گەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ئەو ڕووداوەو هیوای هەر چی زووتر چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، ڕادەگەیەنین کە لێکۆڵینەوە لە سەر چۆنیەتیی ڕووداوەکە بەردەوامە‌و، ئاسایش‌و دەزگا پێوەندیدارەکان لە شوێنی رووداوەکە حوزووریان هەیە. زانیاریی زیاتر لە راگەیەندراوەکانی داهاتوو دا بە ئاگاداریی بیرورای گشتی دەگەیەنین.

دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان

شەوی١٩ لە سەر ٢٠ی دیسامبری ٢٠١٦

شەوی ١ی بەفرانباری ١٣٩٥

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە قەڵای دێموکرات لە کۆیە، تەقینەوەیەک ڕووی دا
بابەتی دواترداعش بەرپرسیارەتیی کردەوە تیرۆریستییەکەی ئاڵمانی وەئەستۆ گرت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان